خەیروڵڵا تەلفاح
| خەیروڵڵا تەلفاح خير الله طلفاح | |
|---|---|
| پارێزگاری بەغدا | |
| لە پۆستدا بووە ١٩٧٩ – ١٩٨١ | |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ١٩١٠ عۆجە، عێراق |
| مردن | ١٩٩٣ (٨٣ ساڵ) |
| پارتی سیاسی | حیزبی بەعسی عێراق |
| لایەنگیری سیاسی تر |
حیزبی ئیستقلالی عێراقی |
| خزمەکان | ساجیدە تەلفاح (کچ) عەدنان خەیروڵڵا (کوڕ) سەددام حوسێن (خووشکەزا و زاوا) ئەحمەد حەسەن بەکر (زاوا، مێردی خووشک) |
| پیشە | سیاسی، نووسەر، سەرباز |
| ئایین | موسڵمانی سوننە |
| خەڵاتەکان | |
| دڵسۆزی | |
| خزمەت/لق | سوپای عێراق |
| ساڵانی خزمەت | ١٩٣١–١٩٦٦ |
| پلە | Brigadier |
| بەش | 2nd Signals Battalion |
| شەڕەکان | جەنگی عێراق-ئەنگلۆ |
خەیروڵلا تەلفاح (١٩١٠ عۆجە، تکریت[١] – ١٩٩٣) کەسایەتی ڕامیاری عێراقی و حیزبی بەعس بوو. ئەو باوکی ساجیدە تەلفاح، ژنی سەددام حوسێن و عەدنان خەیروڵڵا بوو، ھەروەھا خاڵی سەددام حوسێن. لە سەردەمی دەسەڵاتی سەددام، خەیروڵلا کرایە پارێزگاری بەغدا بەڵام دواتر بەھۆی گەندەڵییەکانییەوە سەددام بەناچاری خەیروڵڵای لەو پۆستەی دوورخستەوە.[٢]
ژیانی پێشوو و ژیانی سەربازی
[دەستکاری]خەیروڵڵا لە ساڵی ١٩١٠ لە گوندی عۆجە، ٥ کیلۆمەتر لە باشووری تکریتەوە لەدایک بووە، و ئەو کاتە بەشێک بوو لە ویلایەتی بەغدای ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.[١] ئەو نەوەی موسەڵەت کوڕی عومەر بەیی سێیەم بوو، کە سەرکردەی ھۆزی ئەلبوو ناسر و شەھیدی بەرگریی دژە عوسمانی بوو.
خەیروڵڵا، کە مامۆستایەک[٣] و ناسیۆنالیستێکی عەرەب بوو، ئەندامی کۆمەڵەی ئەلجەوال بوو[٤] و دواتر وەک ئەفسەرێکی سوپای عێراق بەشداریی لە ڕاپەڕینی سوپای ساڵی ١٩٤١دا کرد بە سەرکردایەتیی ڕەشید عالی گەیلانی دژی دامەزراوەی شاھانەی عێراق کە لەلایەن ھێزە داگیرکەرەکانی بەریتانیاوە پاڵپشتی دەکرا.[٥] ڕاپەڕینەکە ھیچ گۆڕانکارییەکی گەورەی بەدەست نەھێنا، بەریتانییەکان ھێزێکیان نارد کە وڵاتەکەی داگیر کرد و وەسیی لادراوی لایەنگری بەریتانیا عەبدولئیلایان سەرلەنوێ دامەزراندەوە. زۆرێک لە سەربازانی عێراق کە بەشدارییان لە ڕاپەڕینەکەدا کردبوو، لێخۆشبوونیان بۆ دەرچوو، بە شێوەیەکی بەرفراوان پلە و پێگەی سەربازیی خۆیان پاراست. خەیروڵڵا لە سوپا دەرکرا و شەش ساڵی لە زیندان بەسەر برد بەھۆی ڕۆڵەکەی لە ڕاپەڕینەکەدا.[٣][٦]
ئەو دواتر ڕۆڵێکی بینی لە دامەزراندنی پارتی سەربەخۆیی عێراقی دژە بەریتانیا و ناسیۆنالیستە عەرەبەکان.[٧] لە ساڵی ١٩٤٧ لە زیندان ئازاد کرا. دوای ئازادکردنی، گەڕایەوە بۆ تکریت، کە لەوێدا خوشکەزاکەی سەددام حوسێن گەڕایەوە لای و دەستی بە خوێندنگە کرد. سەددام پێشتر پێش کودەتای ١٩٤١ و جەنگی دواتر لەگەڵ خەیروڵڵا ژیاوە، بەڵام لە ماوەی زیندانیکردنی خەیروڵڵادا گەڕابووەوە لای دایک و باوکی. بە پێچەوانەی خەیروڵڵا، دایک و باوەپیارەکەی سەددام لێیان دەدا و ڕێگرییان لێ دەکرد لە وەرگرتنی خوێندن.
کارە چاپکراوەکان و مشتومڕەکان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٤٠، تەلفاح نامیلکەیەکی نووسی بە ناوی، «سێ کەس کە دەبوو خودا نەیانخوڵقێنێت: فارس، جوو و مێش» (بە عەرەبی: ثلاثة كان على الله ان لايخلقهم: الفرس، اليهود والذباب)، کە تێیدا گەلی فارس بە «ئەو ئاژەڵانەی کە خودا لە شێوەی مرۆڤدا دروستی کردوون» و گەلی جوو وەک «تێکەڵەیەک لە پیسی و پاشماوەی جۆراوجۆری خەڵک» وەسف دەکات.[٨][٩] بە بۆچوونی نووسەری بەریتانی کۆن کۆگلین، «ئەم ھەوڵە لاوازەی عێراق بۆ لاساییکردنەوەی نەبەردی من کاریگەریی لەسەر ڕامیارییەکانی داھاتووی سەددام ھەبوو.»[١٠] سەرباری دیدوبۆچوونەکانی، ئیدیعای ئەوە دەکرێت کە تەلفاح ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە ڕزگارکردنی زۆرێک لە جووەکان لە دەستبەسەرکردن لەژێر ڕژێمی سەددامدا، ھەرچەندە زیاتر لە ٧٥٪ی دانیشتووانی جووی عێراق لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی عەزرا و نێحمیاوە زۆر پێش گەیشتنی سەددام بۆ دەسەڵات لە ساڵی ١٩٧٩دا بۆ ئیسرائیل گواسترابوونەوە.[١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 Ghareeb، Edmund A.؛ Dougherty، Beth (٢٠٠٤). Historical Dictionary of Iraq. Lanham, Maryland: Scarecrow Press. لاپەڕە ٢٣٤. ژپنک ٠-٨١٠٨-٤٣٣٠-٧.
- ↑ Jonathan S. Landay (٢٦ی شوباتی ١٩٩٨). «How 'Baghdad Bully' Endures». Christian Science Monitor. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- 1 2 William Neikirk (٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩١). «Godfather of the Middle East». Chicago Tribune. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ Ghareeb، Edmund A.؛ Dougherty، Beth (٢٠٠٤). Historical Dictionary of Iraq. Lanham, Maryland: Scarecrow Press. لاپەڕە ١٢٤. ژپنک ٠-٨١٠٨-٤٣٣٠-٧.
- ↑ Ghareeb، Edmund A.؛ Dougherty، Beth (٢٠٠٤). Historical Dictionary of Iraq. Lanham, Maryland: Scarecrow Press. لاپەڕە ٩٦. ژپنک ٠-٨١٠٨-٤٣٣٠-٧.
- ↑ Anderson، Dale (١ی ئەیلوولی ٢٠٠٣). Saddam Hussein A & E Biography. Lerner Pub Group. لاپەڕە ١٥. ژپنک ٩٧٨-٠٨٢٢٥٥٠٠٥١.
- ↑ Ghareeb، Edmund A.؛ Dougherty، Beth (٢٠٠٤). Historical Dictionary of Iraq. Lanham, Maryland: Scarecrow Press. لاپەڕە ١٠٤. ژپنک ٠-٨١٠٨-٤٣٣٠-٧.
- ↑ Leonard، Thomas M. (٢٠٠٦). Encyclopedia of the Developing World (بە ئینگلیزی). Taylor & Francis. لاپەڕە ٧٩٤. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٩٧٦٦٣-٣.
- ↑ «He dreamed of glory but dealt out only despair». The Telegraph (بە ئینگلیزی). ١٨ی ئازاری ٢٠٠٣. لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Coughlin، Con (٢٠٠٥). Saddam: his rise and fall (چاپی 1st Harper Perennial ed., fully updated and rev). New York, NY: Harper Perennial. لاپەڕە ١٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٦-٠٥٠٥٤٣-١.
- ↑ «The Scribe — Issue 52» (PDF).
{{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=ھەیە (یارمەتی)