بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عیزەدین قەسام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عیزەدین قەسام

عز الدین القسام
لەدایکبوون١٩ی کانوونی یەکەمی ١٨٨٢
بەیروت، دەوڵەتی عوسمانی
مەرگ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥(١٩٣٥-١١-٢٠) (٥٢ ساڵ ژیاوە)
جەنین، فەلەستین
ھۆکاری مەرگبرین بەھۆی فیشەک
خوێندنگەزانکۆی ئەزھەر
پیشەسەرکردەی سەربازی، Muslim revivalist, بانگخواز، مامۆستا، ئیمام
Young Men's Muslim Association, The Black Hand
Personal
ئایینئیسلام
مەزھەبسوننە
زانستی دادمەندیحەنەفی
تەریقەقادری


عیزەدین کوڕی عەبدولقادر قەسام (بە عەرەبی: عز الدين بن عبد القادر بن مصطفى بن يوسف بن محمد القسام؛ ١٨٨١[١] یان ١٩ی کانوونی دووەمی ١٨٨٢[٢][٣] – ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥) بانگخوازێکی موسڵمانی سووری بوو، کە پێشەنگی خەباتە ناوخۆیییەکان لە دژی دەسەڵاتی کۆڵۆنیالیزمی بەریتانیا و فەرەنسا لە شام و نەیارێکی چەکداری زایۆنیزم لە ساڵانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ بوو.

قەسام لە ساڵی ١٨٨٢ لە شاری جەبلە لە سووریا لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەدایکبوو. لە زانکۆی ئەزھەر لە میسر خوێندوویەتی و دواتر بووەتە بانگخوازی نوێکردنەوەی ئیسلام لە زێدی خۆی. دوای گەڕانەوەی بوو بە لایەنگرێکی چالاک لە بەرخۆدانی لیبیا بەرامبەر داگیرکاری ئیتالیا کە لە ساڵی ١٩١١ەوە دەستی پێکرد، پارە و شەڕکەری کۆکردەوە بۆ یارمەتیدانی لیبییەکان و سروودێکی بۆ نووسی. دواتر سەرکردایەتی گرووپی یاخیبووانی خۆی دەکرد بە ھاوپەیمانی لەگەڵ ئیبراھیم حەنانو بۆ شەڕکردن لەگەڵ ھێزەکانی فەرەنسا لە باکووری سووریا لە ساڵانی ١٩١٩–٢٠.

دوای شکستی یاخیبووان، کۆچی کرد بۆ فەلەستین،[٤][٥][٦][٧] لەوێ بوو بە بەرپرسی وەقفی موسڵمان و تووڕە بوو لە دۆخی نالەباری کۆڵبەرە عەرەبە فەلەستینییەکان. ناوبراو بانگەشە بۆ جیھادی ئەخلاقی و سیاسی و سەربازی وەک چارەسەری کۆتایی ھێنان بە دەسەڵاتی بەریتانیا و خواستەکانی زایۆنیستی لە فەلەستین کرد. لە ساڵانی ١٩٣٠دا، کۆمەڵێک ھێزی چەکداری ناوخۆیی پێکھێنا، لەنێویاندا دەستی ڕەش، و ھێرشی کردە سەر ئامانجە بەریتانی و جولەکەکان. لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٣٥ لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەریتانیا کوژرا، ئەمەش دوای ئەوەی گوایە ڕۆڵی ھەبووە لە کوشتنی پۆلیسێکدا. مێژوونووسی ئیسرائیلی تۆم سێگێڤ بە ' جۆزێف ترامپێڵدۆری عەرەب' ناوی بردووە.[٨] ھەڵمەتی ھێرش و مردنی ئەو ھۆکارانە بوون کە بووە ھۆی ڕاپەڕینی عەرەبەکان لە ساڵانی ١٩٣٦–١٩٣٩ لە فەلەستین.

قەسام لە جەبلە لەدایک بووە
مزگەوتی ئەزھەر، کە قەسام تێیدا خوێندوویەتی، لە ساڵی ١٩٠٦
گۆڕی قەسام لە بەلەد شێخ ٢٠١٠

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Abū ʻAmr, 1994, p. 98.
  2. ^ Krämer, 2011, p. 260
  3. ^ Guidère, 2012, p. 173
  4. ^ Bloomfield, 2010, p. 149.
  5. ^ Fleischmann, 2003, p. 292.
  6. ^ Kayyali, 1978, p. 180.
  7. ^ Lozowick, 2004, p. 78.
  8. ^ Segev, 2001, pp. 362–363.