شیناوێ
ڕواڵەت
شیناوێ | |
|---|---|
دێ | |
| پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
| شارستان | پیرانشار |
| ناوچە | ناوەندی |
| گوندستان | پیران |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | ٢،٩٠٨ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (ناوەندی) |
| • ئایین | سوننی (شافعی) |
شیناوێ (Şînawê، بە فارسی: شینآباد)، یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی ناوەندیی شارستانی پیرانشار لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە وڵاتی ئێرانە. ئەم گوندە لە گوندستانی پیران ھەڵکەوتووە و بە پێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتووانی ٢،٩٠٨ کەس لە ٥٦٥ بنەماڵەدا بووە.[١]
ڕۆژی چوارشەمە، ڕێکەوتی ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢، بە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەیەکی بنەڕەتیی کچان لەم گوندە، ٣٤ کچی تەمەن ٩ تا ١١ ساڵە تووشی سووتان بوون کە حاڵی ١٢ کەسیان مەترسیدار ڕاگەیێندرا.[٢][٣] چوار ڕۆژ دوای ئەم ڕووداوە یەکێک لە خوێنکاران بە ھۆی سەختی برینەوە گیانی لە دەست دا.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «شین آباد، روستای محلە محور» (بە فارسی). ماڵپەڕی roosta.ir. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی|قاڵب=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)[بەستەری مردوو] - ↑ «ئاگرکهوتنهوه له خوێندنگهیهک 34کچی کرده قوربانی» (بە کوردی). ماڵپەڕی کوردپرێس. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ «دانش آموزان پیرانشهری ۳۰ تا ۶۰ درصد سوخته اند/ حال ۱۲ دانش آموز وخیم است/ عمده سوختگی ها در سر، گردن و دست» (بە فارسی). ماڵپەڕی خبر آنلاین. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ «سەیران یەگانە، قوتابییەکی ڕووداوەکەی شیناوا گیانی لەدەست دا» (بە کوردی). ماڵپەڕی کوردپرێس. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە شیناوێ تێدایە.