لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەدجەواد زەریف
|
---|
|
لەدایکبوون | ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠
|
---|
پیشە | وەزیری دەرەوەی ئێران |
---|
چالاکبوون | ٢٠١٣-٢٠٢١ (وەکوو وەزیری دەرەوە) |
---|
پێش | عەلیئەکبەر ساڵحی |
---|
پاش | حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان |
---|
حیزبی سیاسی | سەربەخۆ |
---|
مناڵ(ەکان) | ١ کچ و ١ کوڕ |
---|
محەممەدجەواد زەریف خانساری (بە فارسی: محمدجواد ظریف؛ لەدایکبووی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی ئێرانی و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێرانە. ئەو لە زانکۆی ئەمریکیی دێنڤێر دەرسی خوێندووە و دواتر چەندین ساڵان ئەندامی بزووتنەوەی مانگی سوور بووە. زەریف خۆی بە ئەندامی ھیچ حیزب و ڕێکخراوێک نازانێت. ئەو بە ڕەوانی بە ئینگلیزی قسان دەکات و خاوەنی کچێک و کوڕێکە کە ھەردووکیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەدایک بوون.[١] ئەوکات کە زەریف لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دانیشت، بووە یەکەمین وەزیری دەرەوەی ئێران کە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، بە فەرمی لەگەڵ کاربەدەستێکی باڵای ئەمریکا دیمانەی کردبێت.[٢]
- ^ http://www.mehrnews.com/detail/News/2110202
- ^ http://www.entekhab.ir/fa/news/130684 ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]