سەردار پاشایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەردار پاشایی
زانیاری کەسێتی
ڕەگەزنامە کوردستان
لەدایکبوونسەقز
باڵا١٫٧٠ m (٥ پێ ٧ in)
کێش٦٠ kg (١٣٠ lb)
وەرزشی
وڵاتڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران
وەرزشزۆرانبازی
ڕووداو(ەکان)زۆرانبازیی فەڕەنگی
سەردار پاشایی
Medal record
Representing  ئێران
Youth Greco-Roman wrestling
پاڵەوانییەتییەکانی جیھان
Gold medal – first place پاڵەوانی لاوانی جیھان لە ساڵی ١٩٩٨ 60 kg
پاڵەوانییەتییەکانی ئاسیا
Gold medal – first place پاڵەوانی لاوانی ئاسیا لە ساڵی ١٩٩٨ 60 kg
Universiade

سەردار پاشایی (بە ئینگلیزی: Sardar Pashaei؛ لەدایکبووی ١٢ی ئایاری ١٩٧٩) زۆرانباز و ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی لاوانی ئێران بوو لە ساڵی ١٩٩٨دا کە لە کازاخستان پاڵەوانییەتیی زۆرانبازی لاوانی ئاسیای بەدەست ھێنا و ھەمان ساڵ پاڵەوانییەتیی زۆرانبازیی لاوانی جیھانی لە قاھیرە بەدەست ھێنا و مەدالیای زێڕی بردەوە. لە ئێستادا لە ئەمریکا دەژی و یەکێکە لە سەرکردە سەرەکییەکانی ھەڵمەتی یەکگرتوویی بۆ نەڤید ئەفکاری.[١][٢]

ژیان[دەستکاری]

سەردار پاشایی لە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتاییشی لە ھەمان شار تەواو کردووە. دواتر لە زانکۆی تاران درێژەی بەخوێندن دا و توانی ماستەری «پەروەردەیی جەستەیی و زانستی وەرزشی» بەدەست بھێنێت. بەھۆی ئەوەی کە زۆرانبازیی پێگەیەکی تایبەتیی ھەبوو لە شاری سەقز و چەندین پاڵەوانی ئەم شارە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی وەک عەبدوڵڵا چەمەن گوڵی سەری ھەڵدابوو و ئەویش چووە ناو ئەم وەرزشەوە و لە ڕاھێنەرە بە ئەزموونەکانەوە فێری تەکنیکە پێشکەوتووەکانی ئەم وەرزشە بوو. پاشان توانی پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت لەکێبڕکێیەکانی ھەرێمایەتی و نیشتمانیدا.[٣][٤][٥]

نازناوەکانی پاڵەوانییەتی[دەستکاری]

پوختەی ئەو ناونیشانانەی کە بردویەتی بریتین لە:[٦][٧][٨][٩]

  • پاڵەوانی لاوانی ئاسیا لە ساڵی ١٩٩٨ کازاخستان
  • پاڵەوانی لاوانی جیھان لە ساڵی ١٩٩٨ قاھیرە
  • پلەی دووەم لە کێبڕکێی نێودەوڵەتی لە ڕۆمانیا
  • ئەندامی ھەڵبژاردەی ئێران لە یارییە ئاسیایییەکانی بانکۆک
  • ئەندامی ھەڵبژاردەی زۆرانبازیی لاوانی ئێران لە پاڵەوانێتییەکانی جیھانیی بوخارێست
  • ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی زۆرانبازیی لاوانی ئێران ساڵی ٢٠٠٧ کە پاڵەوانێتیی ئاسیا لە فلیپین و سێیەمین نازناوی جیھانیش لە چینیان بردەوە
  • ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی زۆرانبازیی لاوانی ئێران ساڵی ٢٠٠٨ کە پاڵەوانێتیی ئاسیا لە قەتەر و نازناوی دووەمی جیھانی لە تورکیایان بردەوە
  • ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی زۆرانبازیی لاوانی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٩ کە پاڵەوانێتیی ئاسیا لە فلیپین و نازناوی جیھانی سێیەم لە تورکیایان بردەوە

کۆچکردن بۆ ھەندەران[دەستکاری]

پاشایی لە ساڵی ٢٠١١ بەھۆی جیاکارییەکانی دژ بە کورد و نەتەوەکانی تر لە وەرزشی ئێران، کۆچی کرد بۆ ئەمریکا. پاشایی لە ئێستادا یەکێکە لە سەرکردەکان بۆ ھەڵمەتی یەکگرتوویی بۆ نەوید. نەڤید ئەفکاری ئەندامی تیمی نیشتیمانیی زۆرانبازیی ئێران بوو کە لە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە دەستگیرکرا و لەسێدارە درا. بەم ھۆیەوە پاشایی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ھەموو میدیا ناسراوەکانی جیھان کرد وەک سی ئێن ئێن (CNN)، بی بی سی (BBC)، دێوچەوێڵی ئەڵمانیا (DW) و ھتد و ھەوڵیدا سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕابکێشێت بۆ دۆخی وەرزشوانانی ئێران لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی.[١٠][١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "گەنجە زۆرانبازەکان ئەنجامی نموونەییان بەدەست ھێنا". فیدراسیۆنی زۆرانبازیی کۆماری ئیسلامی ئێران (بە فارسی). 12 April 2009.
  2. ^ "تیمی نەتەوەیی لاوانی Wrestling Team Camp". فیدراسیۆنی زۆرانبازیی کۆماری ئیسلامی ئێران (بە فارسی). 22 June 2009.
  3. ^ "Self-exiled Iranian athletes seek a ban on Iran from entering the Olympics". TRT World (بە ئینگلیزی). 31 May 2021.
  4. ^ "Sardar Pashaei is chosen as the coach of Ghaemshahr wrestling team". شارنیوز (بە فارسی). 14 January 2009.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "Sardar Pashaei and United For Navid Call For IOC Action Against Iran". MYMMANEWS (بە ئینگلیزی). April 2021.
  6. ^ "پاڵەوانی جیھانی: لە ئێران شەرەف و مرۆڤایەتی دەکرێنە قوربانی". رادیۆ فەردا (بە فارسی). 31 August 2011.
  7. ^ "Iran wrestling chief who holds US green card calls for 'death to America'". American Military News (بە ئینگلیزی). 10 January 2022.
  8. ^ "Iranian Wrestling Federation President Says "Death to America" Ahead of Bout at the Ballpark". Wrestling texas (بە ئینگلیزی). 6 January 2022.
  9. ^ "The bodybuilding coach of the national wrestling team was selected". فیدراسیۆنی زۆرانبازیی کۆماری ئیسلامی ئێران (بە فارسی). 6 January 2008.
  10. ^ "World Wrestling Champion: In Iran, honor and humanity are sacrificed". رادیۆ فەردا (بە فارسی). 31 August 2011.
  11. ^ "Request of a number of Iranian activists to cancel the Iran-US wrestling tournament". ئەلعەرابیە (بە فارسی). 10 January 2012.