بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سپێدە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سپێده‌ەوە ڕەوانە کراوە)
Speda TV
خاوەن یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
فۆرمەتی وێنە HD
وڵات  کوردستان
ناوچەی وەشان سەرانسەری جیھان
ماڵپەڕ http://speda.net/
تەلەفزیۆنی ئینتەرنێتی
[١]

سپێدە (بە ئینگلیزی: Speda Tv) کەناڵێکی ئاسمانی و دەزگایەکی ڕاگەیاندنی کوردییە. گرنگی بە ڕووداو و ھەواڵ و کێشەکانی خەڵک و کولتوری کوردیی و پاراستنی ناسنامەی نیشتیمانی و نەتەوەیی خەڵکی کوردستان دەدات. سەر بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە، بارەگایی سەرەکی کەناڵی سپێدە لە ھەولێر ی پایتەختی ھەرێمی کوردستانھ و لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان نووسینگە و ستافی ھەیە.[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧]

دروشمەکانی کەناڵ

[دەستکاری]

(ڕاستگۆیی - ھاوسەنگی - پیشەیی)[٨][٩]

ئامانج و ئەرکەکانی کەناڵ

[دەستکاری]
  1. گەیاندنی ھەواڵ و زانیاری دروست بەشێوەی بابەتیانە
  2. برەودان بە پەیامی چاکسازی ھەمەلایەنە و گرنگی دان بە کێشەکانی خەڵک و خستنە ڕووی داواو گرفتەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا
  3. پاراستنی ناسنامەی نیشتیمانیی و نەتەوەیی و ئایینی و فەرھەنگی کۆمەڵگای کوردستانی
  4. خستنەروی کیشەی عادیلانەی گەلی کوردو ھەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافەڕەواکانی گەلی کوردستان
  5. بایەخدان بە زمان و ئەدەب و ھونەر و فۆلکلۆر و کەلەپوری کوردی
  6. برەودان بەگیانی فرەیی و پێکەوە ژیان و لێبوردەیی و ھزری ئاشتی خوازی
  7. گەشەپێدانی بەھا جوان و باڵاکان و پاراستنی بەھاکانی خێزان
  8. ھۆشیار کردنەوەی ھاووڵاتیان بە ماف و ئەرکەکانیان
  9. بایەخدان بە ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە، لە ڕووی پاراستنی ناسنامەی ئایینی و نەتەوەیییەوە

١٠-پێشکەش کردنی ڕۆشنبیری گشتی لە بوارە جیا جیاکاندا.[١٠]

دراما

[دەستکاری]

لەڕووی دراماوە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێناوە لە پەخشکردنی زنجیرە دراماکانی ئایینی و کۆمەڵایەتی تورکی و فارسی لە گرنگترین ئەو درامایانە: گەردەنم ئازاد بکە، ڕەھەندی پێنجەم، چێشت لێنەری بەتوانا، ترش و شیرین، سێ بە چوار، ژیانەوە، حەزرەتی یوسف، ستایش ،پیاوی ھەزارڕوو، ھیوایەک لە تاریکیدا، ڤێلاکەی من، بەرەو ھیواکان، ژیان بەشەرتی خەندە، دەردەسەری، تیمی خێرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «سەرۆكی هەرێمی كوردستان ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی سپێدە پیرۆز دەکات». www.kdp.info. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Kurdi، Kurdiu. «لە خۆپیشاندانەكەی هەولێر هێرشكرایە سەر تیمی كەناڵی ئاسمانی سپێدە». www.kurdiu.org. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «كەناڵی "سپێدە" گرژی تێ دەكەوێت». xelk.org. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  4. ^ «ستافی وێنەگرانی كەناڵی سپێدە دەستیان لەكاركێشایەوە». www.metroo.org. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «کەناڵێکی کوردی دەکرێتەوە». speemedia.com. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «رۆژنامەنووسانی كەركووك لە بەردەم هەڕەشەی گەورەدان». www.kurdistan24.net. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «ئەمینداری گشتی لەگەڵ دەستەی كارگێری وبەرێوبەری نوسینگەكانی سپێدە كۆدەبێتەوە - یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان». www.yakgrtw.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «بەڕێوەبەری كەناڵی سپێدە دادگایی دەكرێت». www.dabran.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ «نوێكراوەتەوە: تیمێكی میدیایی سپێدە دەستگیركران و دواتر ئازاد كران». کوردپلات (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. ^ «هاندەرێك لەنێو یاریگە داوای هاوسەرگیری لە شارابۆفا دەكات». www.wishe.net. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]