زەوی بێلایەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زەوی بێلایەن
چەشن
نووسەرئامێت کۆھێن، ڕان لەشێم
دەرھێنەرئۆدد ڕاسکین
ئەکتەران
  • فیلیکس مۆتی
  • سۆھەیلا یەقووب
  • مێلنی تیەری
  • جەیمز کریشنا فلۆید
وڵاتی بەرھەمھێنەرفەڕەنسا، ئیسرائیل، بەلجیکا
زمانکورمانجی، فەرانسەوی، ئینگلیزی، عەرەبی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٨
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر(ان)مەریا فێڵدمن، ئیتان مەنسووری
ماوەی پەخش٤٥ خولەک
پەخش
تۆڕئارتێ (Arte)
یەکەم نمایش لە٢٠٢٠
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

زەوی بێلایەن (بە کوردیی باکووری: erdê bê kes û bê xwedî، بە ئینگلیزی: No Man's Land) کورتەزنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنییە لە دەرھێنانی ئۆدد ڕاسکین، کە ساڵی ٢٠١٩ بەرھەم ھاتووە و کەناڵی ئاڵمانی - فەرانسەویی Arte و تۆڕی میدیای دیجیتاڵیی ئەمریکی Hulu لە بەرھەمھێنانەکەیدا بەشدار بوون[١]؛ زنجیرەکە ١٨ی یەیلوولی ٢٠٢٠ لە سەکۆی دیجیتاڵیی ئارتە و لە ١٨ی تشرینی دووەم لە کەناڵی ھوولوو و لە لە ٢٦ی تشرینی دووەم لە کەناڵی ئارتێ بڵاو بۆوە، ھەروەھا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا لە کەناڵی ئیسرائیلیی Hot 3 بڵاو کرایەوە. بە کۆی گشتی زنجیرەکە لە ٦٧ وڵاتان نمایش کرا و پلەیەکی چاکی وەدەست ھێنا و ڕەخنەگران ستایشیان کرد و بوو بە براوەی خەڵاتی باشترین زنجیرەدرامای ٢٠٢٠ لە فێستیڤاڵی تەلەڤیزیۆنی ئینگلیزی.[٢] دیمەنە شەڕییەکان لە مەغریب وێنەیان گیراوە.[٣] جەختی زیاتری زنجیرەکە لەسەر ڕۆڵی یەکەکانی پاراستنی ژنان لە شەڕی ناوخۆیی سووریا و لە بەربەرەکانی لەگەڵ داعش لە ساڵی ٢٠١٤دایە.

چیرۆک[دەستکاری]

ئانا ھابێرت، دێرینەناسی فەرانسەوی ساڵی ٢٠١٢ لە قاھیرە بە شێوەیەکی گوماناوی تیرۆر دەکرێت، بەڵام ئانتوانی برای کە نژیاروانێکە دوای دیتنی ڕاپۆڕتێکی تەلەڤیزیۆنی لەبارەی ئەو ھێزە نێونەتەوەییانەی لەپەنا یەپەژە شەڕی دژ بە داعیش دەکەن، بەو ئاکامە دەگات کە خوشکەکەی زیندوویە. ئانتوان پێوشوێنی ئانا دەگرێت و دەچێتە ناوچەیەکی سنووریی نێوان تورکیا و سووریا و لەوێ دەستەیەک قاچاقچی کڵاوی لەسەر دەنێن و دەیبەن کە ڕادەستی داعیشی بکەن؛ لە جەرگەی ئەو مامەڵەیەدا یەکەکانی ژنان دێنە مەیدان و ھەموویان دەکوژن و ئەو فەرانسەوییەش بە خەیاڵی ئەوەیکە ھاتووە پەیوەستی داعیش بێت، دەستبەسەر دەکەن. ئەو کەم کەم دەتوانێت قەناعەتیان پێ بێنێت کە ھۆکاری ئەسلیی وی بۆ ھاتن بۆ سووریا دۆزینەوەی خوشکەکەیەتی و دوای ئەوە یارمەتیی ھێزێک بە فەرماندەھیی ساریا دەدات تاوەکوو پردی مەنبج بڕمێنن و پێش بە پەڕینەوەی داعش بگرن، ئیدی بەم شێوە متمانەی ئەوان وەدەست دێنێت و نەتەنیا بۆ درێژەی بەدواداچوونەوەکەی خۆی لەوێ بەند دەبێت، بەڵکوو ڕەگەڵیان دەکەوێت و بەشاداریی پێکدادانەکان و ئۆپراسیۆنی دژ بە داعیش دەکات و ناوی خوازراوی ئالیسی لەسەر دادەنێن. جگە لەوە لە چیرۆکێکی ھاوتەریبدا ناسر، پاول و ئیاد سێ ھاوڕێی کۆنی سەدەمی منداڵیی، لە گەڕەکە ھەژارنشینەکانی ئینگلیزڕا پەیوەستی جەھاد دەبن و خۆیان دەگەیەنە سووریا. ئیاد و پاول باوەڕێکی بەرزیان بە بنیاتنانی دەوڵەتی ئیسلامی ھەیە و بە تامەزرۆیییەکی زۆرەوە دەچنە شەڕی کافرەکان؛ ناسر پێشتر لە سوپای ئینگلیزدابووە و تەجرەبەی شەڕ لە ئەفغانستانی ھەیە، ھەر بۆیەش لەوێ ئەرکی گرینگی پێ دەسپێرن و پێگەیەکی باش وەدەست دێنێت؛ ئەو سێ کەسە ھەر زوو ڕووبەڕووی کوردەکان دەبنەوە. ناسر لەگەڵ کەسایەتییەک بەناوی ستنلی ئاشنا دەبێت کە ناسیاوی ئاناشە و لە میسر لەگەڵی لە پەیوەندیدابووە کە وەکوو ئەندامی ڕێکخراوەیەکی ڕێکخستن و پاراستنی بەھاری عەرەبی خۆی دەناسێندرێت و لە ئەسڵدا کارگێڕێکی موسادە.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • فیلیکس مۆتی: ئانتوان ھابێرت
  • مێلنی تیەری: ئانا ھابێرت
  • سۆھەیلا یەقووب: ساریا دۆغان
  • جەیمز کریشنا فلۆید: ناسر، ئەبوو موسعب
  • دین ڕێچ: پاول
  • جۆ بێن ئاید: ئیاد
  • جەیمز پیۆرفۆی: ستنلی
  • کەماڵ کازمی: شێخ ئەبوو یاسر
  • ڕۆدا جانیۆغلوو: فەرماندە ئازار

سازکردن[دەستکاری]

ئامێت کۆھێن و ڕان لەشێم دوو نووسەری ئیسرائیلیی بەرھەمەکە ڕایان گەیاندووە بەر لەوەیکە ببنە ڕۆژنامەنووس، ئەفسەری ھەواڵگری بوون و دواتر بوونە سیناریۆنووس؛ ھەر بۆیەش لە بەرھەمەکانیاندا کەڵک لە تەجرەنەکانی کارکردنی خۆیان لەگەڵ موساد وەردەگرن.[٤] ئەوان پوختەی چیرۆکەکەیان لە کۆبوونەوەیەکدا لە فێستیڤاڵی Series Maniaی ساڵی ٢٠١٧ بۆ کۆمپانیای بەرھەمھێنەریی Haut et Court نارد.[٥] سیناریۆ سەرەکییەکە بە زمانی عیبری و عەرەبی نووسرابوو و دواتر شابی مولیای نووسەر و فیلمساز، کاری لەسەر کەسایەتییە فەرانسەوییەکان کردووە.[٦]

دیمەنەکانی ناوخۆی ئەورووپا لە بەلجیکا، ھەندێک لە دیمەنەکانی دەرەوە لە پاریس و دیمەنەکانی سووریا و تورکیا و ئێران و میسر لە چیاکانی ئەتلەس لە ئەیلوولی ٢٠١٩ و بەھاری ٢٠٢٠ وێنەیان گیراوە[٧][٨]؛ ھەندێک دیمەنی تایبەت پێویستیان بە خستنە بەر کاری ٢٠٠ نەفەر مەغریبی ھەبووە.[٩] ئۆدد ڕاسکین کە دەرھێنەریی ھەر ھەشت ئەڵقەکە بووە، شابی مولیای کردووەتە ڕاوێژکاری بەشی فەرانسەویی ئەکتەرەکان و ھەروەھا ئیزنیشی پێ داوە چەند دانە لە دیمەنەکانی زنجیرەکە، ئەو وێنەیان بگرێت.[١٠]

لەم زنجیرەکەدا بۆ بەھێزکردنی دیالۆگەکان زمانگەلێکی زۆر دەکار کراون، ھەر بەو مەبەستەش شەش ڕاھێنەر بۆ شەش زمان و زاراوەی جیازاز خستراونەتە بەر کار.[١١]

ناو[دەستکاری]

لایەنی کوردی ڕەخنەی لە ناوی زنجیرەکە ھەیە و ڕای وایە ئەو زەوییە بێکەس و بێخاوەن نییە و ئەو شەڕەی لەسەر ئەو خاکە بەڕێوە دەچێت، شەڕی دژی خاوەن زوەییە و ئەوە خەڵکی ناوچەکەن کە بۆ شۆڕشکردن تێیدا، هەستاونەتە سەر پێ[١٢]؛ لە لایەکی دیکەشەوە ھەندێک بڕوایان وایە مەبەست زەوییەکی بێلایەن و دەرکەنارە؛ بەڵام لە چوارچێوەی زنجیرەکەدا مانایەکی فێمینیستی وەردەگرێت: بە واتای زەوییەکی دوور لە پیاوان.[١٣]

وەرزی دوو[دەستکاری]

ڕاکێشانی سەرنجی بینەران و ڕەخنەکانی زنجیرەکە بوو بەھۆی ئەوەیکە نووسەران و بەرھەمھێنەرانی لە فکری وەرزی دووەمدابن؛ کارۆلاین بێنجۆ یەکێک لە بەرھەمھێنەرانی زنجیرەکە باس لەوە دەکات خەریکی تاوتوێی سازکردنی وەرزێکی نوێن بە بازدانێکی کاتی، بە شێوەیەک کە بتوانین لە زنجیرەکەدا ڕۆڵی ئەمریکا و ڕووسیایش لە ناکۆکییەکانی ناوخۆی سووریادا بگونجێنین.[١٤][١٥]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • خەڵاتی باشترین پرۆژەی ٢٠١٧ و پشتیوانەی Series Mania[١٦]
  • بەربژێری بەشی کێبرکێی نێونەتەوەیی Series Mania 2020، ھاوکات لەلایەن ARTEی فەرانسە و Huluی ئەمریکا لە ڕێکەوتی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠[١٧]
  • لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا ڕۆژنامەی Le Parisien زوەی بێلایەنی لە ڕیزی دە لە باشترین زنجیرەکانی ساڵ دانا (کە ٧ بەرھەمی بیانی و سێ بەرھەمی فەرانسەوی لەخۆ دەگرت).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Oreg, Elad. "העם הנבחר על ידי עצמו: 3 הערות על בחירה וטרגדיה בת 4000
    The Self Chosen People: 3 Remarks on Choice and a 4000 Years Tragedy"
    . SSRN Electronic Journal. doi:10.2139/ssrn.3488581. ISSN 1556-5068.
  2. ^ ""שטח הפקר": מתעלה על הרף המוכר בדרך כלל בסדרות טלוויזיה". www.maariv.co.il.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ ""צילמתי סדרה במרוקו בלי טובות מביבי, ולפני שעשה הסכם רק כדי להאדיר את שמו" - וואלה! תרבות". וואלה! (بە عیبری). 2021-01-24.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "«No Man's Land ", " un drame familial " au cœur du conflit syrien". www.20minutes.fr (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ White, Peter; White, Peter. "Hulu Hands James Purefoy-Fronted Middle East Drama 'Fertile Crescent' Straight-To-Series Order". Deadline (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "No Man's Land: " Il fallait que la série sonne français» | CNC". www.cnc.fr.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "«No Man's Land ": un tournage rattrapé par la tragédie kurde". L'Obs (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "Sur le tournage de "No Man's Land", dans la Syrie en guerre contre Daech". Télérama (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "Arte: comment "No Man's Land" nous plonge dans le conflit syrien". leparisien.fr (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ "TV: No Man's Land sees countless lives diverge in the midst of war-torn Syria". HeraldScotland (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  11. ^ "How Hulu's pioneering Syrian civil war drama made 6 languages make sense". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ "Ev xak ne bê xwedî ye". Yeniozgurpolitika.com (بە کوردی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  13. ^ "tirşik net". tirsik.net. Retrieved 2021-11-09.
  14. ^ Mingot, Jérémy. "No Man's Land (Arte): une saison 2 est-elle prévue ?". www.programme-tv.net (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ "No Man's Land devrait avoir droit à une saison 2 sur Arte". Premiere.fr (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  16. ^ "L'équipe". Festival Séries Mania (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ "DU PITCH À L'ECRAN". Festival Séries Mania (بە فەڕەنسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]