ڕەخنەگریی فیلم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەڕاستەوە ڕەخەنگر ڕۆجەر ئەبێرت لەگەڵ دەرهێنەر ڕوس مایەر

ڕەخنەی فیلم یان ڕەخنەی سینەمایی شیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنی فیلمە. بەگشتی دەکرێت ڕەخنەگرتن لەفیلمەکان بکرێتە دووبەش، یەکەمیان ڕەخنەی ڕۆژنامەگەری کە لەڕووپەڕیی ڕۆژنامە و گۆڤارە سینەماییەکان دەردەچێت. دووەمییان لەلایەن میدیاکانەوەیە بەتایبەت لەسەر ڕووپەڕی وێب کەلەلایەن شارەزایانی بووارەکە لە ناوەندە تایبەتیی و زانستییەکان بڵاودەکرێتەوە.

زۆرجار لەپاڵ شیکردنەوەی فیلمەکان، چیڕۆکی فیلمەکە وە پلەپێدان بەفیلمەکە بڵاودەکرێتەوە لەلایەن کەسی ڕەخنەگر. ھەروەھا نووسەرە ڕەخنەگرەکە پەیام و ئامۆژگاری خۆی بۆ بینەر دەنووسیت کە سەیری فیلمەکە بکات یان نا. لەم ساڵی دوایی بەتایبەت لە ٢٠٠٠ەکانەوە ڕەخنە کاریگەری زۆر دەبینرێت لەسەر فیلمەکان بەتایبەت لە فرۆشی بلیتی سینەمایی و وەشانی دی ڤی دی.

ماڵپەڕەکانی Rotten Tomatoes و Metacritic دوو نموونەی ماڵپەڕی ڕەخنەگری سینەمایی سەردەمن.

سەرچاوە[دەستکاری]