چیاکانی ئەتلەس
چیاکانی ئەتلەس | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | Alpide belt |
کیشوەر | ئەفریقا |
وڵات | باکووری ئەفریقا |
پۆتانی شوێن | ٣١°٣′٤٣″N ٧°٥٤′٥٨″W |
بەرزترین خاڵ | Jbel Toubkal |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٤٬١٦٥ مەتر |
Time period | Precambrian |
![]() | |
چیاکانی ئەتلەس (بە عەرەبی: جبال الأطلس) زنجیرەی چیایەکن لە باکووری ئەفریقیا لە مەغریب. ئەم زنجیرە چیایە کەنارە ئاوییەکانی دەریای سپی ناوەڕاست لە بیابانی مەزنی ئەفریقیا جیادەکاتەوە، لە نێوان مەغریب و جەزائیر و تونسدا ھەڵکەوتووە، نزیکەی ٢٥٠٠ کم درێژ دەبێتەوە بەرزترین لووتکەی زنجیرەکە لووتکەی تۆوبکالە کە لە ناوەڕاستی مەغریبدایە و بەرزایییەکەی ٤١٦٧ مەترە.[١] چیاکانی ئەتلەس لە بنەڕەتدا شوێنی نیشتەجێی دانیشتووانی بەربەرییەکانن. ھەروەھا ئەم چیایانە ماڵی ژمارەیەک ئاژەڵ و ڕوەکن کە ھەمان ئەو جۆرانەن کە لەناو ئەفریقادا دەدۆزرێنەوە بەڵام بەشێکیان لە ئەورووپا دەدۆزرێنەوە، زۆربەی جۆرەکانی لە مەترسیدان و ژمارەیەکی کەم لە ئێستادا لەناوچوون.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Atlas Mountains". Britannica Kids. Retrieved 2021-11-05.
- ^ study.com https://study.com/academy/lesson/atlas-mountains-facts-and-location.html. Retrieved 2021-11-05. Missing or empty
|title=
(help)