بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زۆڵە بێشکۆکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زۆڵە بێشکۆکان
پۆستەری فەرمی
پۆستەری فیلمەکە
دەرھێنەرکوێنتن تارانتینۆ
بەرھەمھێنەرلۆرێنس بێندەر
نووسەرکوێنتن تارانتینۆ
ئەکتەران
وێنەگری سینەماییڕۆبێرت ڕیچاردسن
مۆنتاژسالی مێنک
بڵاوکردنەوە
دەرچوون
  • ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٩ (2009-05-20) (کان)
  • ٢٠ی ئابی ٢٠٠٩ (2009-08-20) (ئەڵمانیا)
  • ٢١ی ئابی ٢٠٠٩ (2009-08-21) (ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٥٣ خولەک[١]
وڵات
زمان
تێچوون$٧٠ میلیۆن[٤]
داھات$٣٢١٫٥ میلیۆن[٥]

زۆڵە بێشکۆکان (بە ئینگلیزی: Inglourious Basterds) فیلمێکی جەنگی ساڵی ٢٠٠٩یە و لە نووسین و دەرهێنانی کوێنتن تارانتینۆ و نواندنی براد پیت، کریستۆف ڤاڵتز، مایڵ فاسبێندەر، ئیلای ڕۆت، دیان کرووگ، تیل شڤایگەر و میلاینی لۆرێنە. چیڕۆکی فیلمەکە باسی مێژوویەکی دەستکاریکراوی سەردەمی نازیەکان دەکات، کە تێیدا کۆمەڵێک سەربازی جولەکە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرکردایەتی نازیەکان دەدەن بە سەرکردایەتی شۆشانا درێیفوس (لۆرێن)، کچێکی جولەکەی فەڕەنسی و بەڕێوبەری سینەما و هەروەها ئەفسەری باڵا ئاڵدۆ ڕەین (پیت). کریستۆفەر ڤالتز ڕۆڵی هانس لاندا دەبینێ، کەوا سەرکردەیەکی نازیەکانە و بەدوای ئەو تاقمەی جولەکەکان دەگەڕێ و هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی پلانەکەیان دەدات. تایتڵی فیلمەکە لە فیلمێکی ١٩٧٨ی ئێنزۆ جی. کاستلیاری بە هەمان ناوەوە وەرگیراوە.

تارانتینۆ سیناریۆی زۆڵە بێ شکۆکەکانی لەساڵی ١٩٩٨ەوە نووسیبوو، بەڵام دوودڵ لەبارەی کۆتایی سیناریۆکە، ە بۆیە بڕیاری دواخستنی فیلمەکەی دا و دوو بەشی لە فیلمی کیڵ بیڵ دەرکرد لە ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤ و دواتر فیلمی بەڵگەی مەرگ لە ٢٠٠٧، ئینجا هاتەوە سەر پڕۆژەکە. بەرهەمهێنانی فیلمەکە بە هاوبەشی لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا ئەنجامدرا و وێنەگرتنی فیلمەکەش لە شوباتی ٢٠٠٨ دەستیپێکرد و دیمەنەکانی لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا وێنەی گیرا بە بودجەی ٧٠ میلیۆن دۆلار.

کاستی فیلمەکە لە فیستیڤاڵی فیلمی کان، ٢٠٠٩

زۆڵە بێشکۆکان توانی ٣٢١ میلیۆن دۆلار لە سەرتاسەری جیهاندا کۆبکاتەوە و بووە پڕداهاترین فیلمی تارانتینۆ تا دەرچوونی فیلمی جانگۆی ئازادکراو لە ساڵی ٢٠١٢ کەوا فیلەکەی کردە دووەم پڕداهاترین فیلمی تارانتینۆ. فیلمەکە پێشوازیەکی گەرمی ڕەخنەگرانی لێکرا لە خەڵاتەکانی ئۆسکاردا بۆ هەشت خەڵات پاڵێورا دیارترین باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر و باشترین سیناریۆی ڕەسەن. کریستۆف ڤاڵتز بۆ ڕۆڵی هانس لاندا، توانی خەڵاتی باشترین ئاکتەر لە فیستیڤاڵی فیلمی کان، خەڵاتی بافتا، گۆڵدن گڵۆب، سکرین گیڵد، کریتیکس چۆیس و ئۆسکار بباتەوە بۆ باشترین ئاکتەری پشتگیریکار.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Inglourious Basterds (18)». British Board of Film Classification. ٢٧ی تەممووزی ٢٠٠٩. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. 1 2 {{بیرخستنەوەی وێب|ناونیشان=http://www.variety.com/review/VE1117940323/?refCatId=31|سەردێڕ=Film Reviews: Inglourious Basterds|ئیش=[[Variet = https://www.nytimes.com/2009/02/16/world/europe/16germany.html |یەکەم=Nicholas|دوایین=Kulish| ڕێکەوت= ١٥ی شوباتی ٢٠٠٩| ڕێکەوتی سەردان = ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠}}
  3. 1 2 Goodridge, Mike (٢٥ی ئایاری ٢٠٠٩). «Inglourious Basterds». Screen International.
  4. Thompson، Anne (٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٩). «Weinstein Co. Up Against the Wall». Variety. Reed Business Information. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. «Inglourious Basterds (2009)». Box Office Mojo. Amazon.com. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]