دانیەڵ برۆول

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

برۆول لە ۲۰۱٥
لەدایکبوون
دنیێل سیزار مارتن برۆول گۆنزالێز دۆمینگۆ

(١٩٧٨-٠٦-١٦) ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
نیشتەجێیبەرلین، ئەڵمانیا
نەتەوەئەڵمانی
پیشەئەکتەر
چالاکبوون1995–ئێستا

دانیەڵ برۆوڵ (ئیسپانی: Daniel Brühl) (لەدایکبووی ١٩٧٨، بارسێلۆنا، ئیسپانیا) ئەکتەرێکی سینەمایییە.[١][٢][٣]

ژیان[دەستکاری]

دایکی مامۆستا بووە و باوکیشی دەرھێنەری تەلەڤزیۆنی ئەڵمانی (ھانۆ بڕۆوڵ) بووە. دوای ماوەیەکی کەم لەدایکبوونی، خێزانەکە ماڵیان دەگوازنەوە بۆ شاری (کۆڵۆن) لە ئەڵمانیا و (دانیەڵ) لەوێدا گەشە دەکات. ئاکتەرەکە بێخەوش بەزمانەکانی "ئەڵمانی، ئسیپانی، ئینگلیزی، پورتوگالی، فەرەنسی، و کەتەلۆنی" قسە بکات سەرەتا لە تەمەنی ١٤ ساڵی دەستی کردووە بەکاری نواندن لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی ئەڵمانی Freunde fürs Leben، و بەردەوام بووە لە ڕۆڵگێڕان لە چەند بەرھەمێکی تەلەڤزیۆنی و ھەنێک فیلمی بچووکدا. بەڵام سەرەتای دەرکەوتنی (برۆوڵ) لەساڵی ٢٠٠٣ ـەوە دەستی پێکرد ئەویش بەنواندنی رۆڵی (ئاڵێکس) لە فیلمی Good Bye Lenin! کە تیایدا ڕۆڵی کوڕێکی گەنج دەبینێت کە پێویستە ھەواڵی شکانی "ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات" لەدایکە دڵناسکەکەی بشارێتەوە دوای ئەوەی کە لە کۆمایەکی درێژخایەن بەھۆش دێتەوە، (برۆوڵ) بۆ ئەو ڕۆڵەی بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب پاڵێورا لەو کاتەوەش ئاکتەرەکە ساڵ بەساڵ ھەنگاوی چاکتری بەرەو پێش ناوە، لەوانەش ڕۆڵ بینینی لە فیلمی The Bourne Ultimatum لەگەڵ ئاکتەر (مات دەیمن). ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٩ (برۆوڵ) دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە بەژداری بکات فیلمی Inglourious Basterds  کە لە دەرھێنانی یەکێک لە گەورەترین دەرھێنەرەکانی ھۆڵییود (کوینتن تارەنتینۆ) و نواندنی چەندەھا ئاکتەری گەورەی وەکو (براد پێت، کریستۆف ڤاڵتز، و مایکڵ فاسبێندەر) بوو

فیلمەکان[دەستکاری]

چەند فیلمێكی سەركەوتوو كە لەو كاتەوە ڕۆڵی تێیاندا بینیوە:

Rush (2013)

Woman in Gold (2015)

Colonia (2015)

Captain America: Civil War (2016)

فیلمەکانی داهاتووی[دەستکاری]

لە پڕۆژەكانی داهاتووشی: Alone in Berlin (2016)

The Promise (2016)

The Zookeeper's Wife (2016)

God Particle (2017)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kilkenny, Katie (16 March 2018). "How Daniel Bruhl Became Hollywood's Every Countryman". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 21 July 2020. Retrieved 5 August 2020.
  2. ^ Volpe, Allie (July 30, 2020). "'The Alienist' Star Daniel Brühl Went to Wild Lengths to Get Cast by Quentin Tarantino". Backstage. Archived from the original on 31 August 2021. Retrieved August 31, 2021.
  3. ^ METZNER, KARLA (2012). SCHIZOPHRENIE IM FILM "DAS WEISSE RAUSCHEN". [S.l.]: AV AKADEMIKERVERLAG. ISBN 3-639-42615-0. OCLC 1202441142. Archived from the original on 3 September 2021. Retrieved 25 August 2021.