مایکڵ فاسبێندەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Michael Fassbender
مایکڵ فاسبێندەر

لەدایکبوون٢ی نیسانی ١٩٧٧
نیشتەجێیهاکنی، لەندەن، بەڕیتانیا
پەروەردەزانکۆی نواندنی لەندەن
پیشەئەکتەر، بەرهەمهێنەر
چالاکبوون١٩٩٤-ئێستا


مایکڵ فاسبێندەر ئەکتەرێکی ئێرلەندی-ئەڵمانییە.کە توانیویەتی لەڕێگای بینینی ڕۆڵە گرینگەکانی فیلمە پڕداهاتەکان ناوبانگێکی باش بۆخۆی دەستەبەر بکات.

یەکەم ڕۆڵی لە فیلمی (300) بوو کە تیایدا ڕۆڵی یەکێک لە سەربازە سپاڕتانەکانی دەبینی. بەر لەمانە لە زنجیرەی بەناوبانگی (باندی براکان -Band of Brother)دا ڕۆڵی بینیوە لەساڵی ٢٠٠١.هەروەها دواتر بەشداری فیلمی (Inglourios Bastards)ی کردووە لەڕۆڵی ئێدوارد ڕۆچستەر. لەساڵی ٢٠١١ ، فاسبێندەر بەشداری فیلمی پیاوانی ئێکس - Xmen ئ کرد لەڕۆڵی (ماگنێتۆ) ، هەر بۆهەمان ڕۆڵ و بەشیكی تری فیلمەکە بەناوی (Xmen : Days Of Future Past) فاسبێندەر لە ڕۆڵی ماگنێتۆ گەڕایەوە و بۆ سێیەمجاریش لەساڵی ٢٠١٦ دەردەکەوێتەوە لە فیلمی (Xmen:Apocalypse)دا هەر لەڕۆڵی (ماگنێتۆ)دا. سەرکەوتووترین فیلمی ژیانی پیشەگەری مایکڵ ، فیلمی (١٢ ساڵ کۆیلایەتی) بوو کە تیایدا ڕۆڵی سەرۆک کۆیلەیەکی دڵڕەقی دەبینی کە بەمڕۆڵەیەوە بۆ خەلاتێکی ئۆسکاریش پاڵێورا.

ساڵی ٢٠١٥ش ، مایکڵ لە فیلمی (خۆرئاوای هێواش -Slow West)دا ڕۆڵی کاوبۆیی دەگێڕا ، پڕۆژەکانی داهاتووی چەندین فیلمی بەهێزی تێدایە کە تیایدا ڕۆڵی جەستن کورزێل دەبینی لە فیلمی (Macbeth) کە چیڕۆکەکەی لە ڕۆمانەکەی شێکسپیرەوە وەرگیراوە.جگە لەمانەش مایکڵ لە فیلمی (Steve Jobs)دا ڕۆڵی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ ستیڤ جۆبز دەبینێت لە فیلمەکە.