جاکی بڕاون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جاکی بڕاون فیلمێکی تاوانکاریە لە نووسین و دەرھێنانی کوێنتین تارانتینۆ و نواندنی پام گریر لەڕۆڵی سەرەکیدا. فیلمەکە لە ڕۆمانی Rum Punchی ئێلمۆرد لیۆناردەوە سەرچاوەی گرتووە. ئەم کارە تاکە بەرھەمی تارانتینۆیە کە پشتی بە سیناریۆیەکی ناڕەسەن بەستووە.[١]

کاستی فیلمەکە پێکھاتوون لە ساموێل ئێل. جاکسن، ڕۆبێرت فۆرستەر، بریجێت فۆندا، مایکڵ کیتن و ڕۆبێرت دی نیرۆ. فیلمەکە سێیەمین فیلمی تاراتینۆ بوو دوای ھەریەک لە فیلمەکانی سەگی جۆگەکان (١٩٩٢) و کرۆکی ئەندێشە (١٩٩٤).

گریر و فۆڕستەر ھەردووکیان ئەکتەری دێرین بوون، بەڵام لەڕێگەی ئەم فیلمەوە توانیان ھەردووکیان سەر لەنوێ وەک ئەکتەری نایاب دەرکەونەوە. فیلمەکە بووە ھۆی بەدەستھێنانی پاڵاوتنی باشترین ئەکتەری پشتگیریکار بۆ فۆرستەر لە خەڵاتی ئۆسکار، و پاڵاوتنی گۆڵدن گڵۆب بۆ جاکسن و گریر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Podgorski, Daniel (September 24, 2015). "Tarantino's Odd Film Out: The Uniqueness of Quentin Tarantino's Jackie Brown". The Gemsbok. Your Thursday Theater. Retrieved February 24, 2016.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]