ھەشت قینەونەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەشت قینەونەکە
پۆستەری سینەما
دەرھێنەرکوێنتین تارانتینۆ
بەرھەمھێنەر
نووسەرQuentin Tarantino
ئەکتەران
مۆسیقاEnnio Morricone
وێنەگری سینەماییڕۆبێرت ڕیچاندسن
مۆنتاژفرێد راکسین
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەThe Weinstein Company
دەرچوون
  • ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (2015-12-08) (Cinerama Dome)
  • ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (2015-12-25) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٥٤ ملیۆن دۆلار [٣]
داھات١٥٥.٧ ملیۆن دۆلار

ھەشت قینەونەکە (بە ئینگلیزی:The Hateful Eight یاخود H8ful Eight)، فیلمێکی ڕۆژئاوایی نھێنیی و ھەستبزوێنە، کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کرایە لەلایەن (کوێنتین تارانتینۆ)، لە ڕۆل گێرانی ھەریەک لە ئەکتەران، (ساموێل جاکسن)، (کێرت رەسڵ)، (جینیفەر جاسن لی)، (واڵتون گۆگینس)، (دێمەنیان بیچیر)، (تیم ڕۆت)، (میکایڵ مادسین)، وە (بڕوس دێرن). تارانتینۆ لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ بڕیاری بەرھەمھێنانی ئەم فیلمەی دا، راشیگەیاند کەوا دەبێتە پاشکوی فیلمی جانگۆی ئازادکراو، دواتر کە لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ دەقی فیلمەکە دزەی پێکرا، تارانتینۆ بڕیاری بەرھەمھێنانی ھەڵوەشاندەوە، بەڵام دواتر ڕای خۆی گۆڕی. کاری دەرھێنانی فیلمەکە لە ٨ کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ دەستی پێکرد لە نزیک ناوچەی (تێلورید) لە ویلایەتی (کوڵارادو). موسیقای فیلمەکە لەلایەن ئاوازدانەری ئیتاڵی (ئێنیو موریکون) دانراوە، کە یەکەم موسیقای ڕۆژئاوایی تەواوییە لە ٣٥ ساڵی رابردوودا. فیلمەکە ٢٥ کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن(The Weinstein Company) بڵاوکراوەتەوە، بەتایبەتمەندی (70 mm film) تایبەت بە سینەماکانی(roadshow). (موریکون) خەڵاتی گوڵدن گلوپ وە خەڵاتی ئوسکار بۆ باشترین باشترین موسیقای پێبەخشرا. ھەروەھا فیلمەکە بۆ دوو خەڵاتی تری ئەکادیمیا پاڵێورا، (جینیفەر جاسن لی) بۆ باشترین کچە ئەکتەری پشتگیریکار وە (ڕۆبێرت ریچەردسن) باشترین ھونەری وێنەگرتن.

چیرۆک[دەستکاری]

چەند ساڵێک دوای شەڕی ناوخۆی ئەمریکا، رائید (مارکویس وارن) کە ناسراویشە بە "ڕاوکەری بەخشیش" ھەوڵی گواستنەوەی ٣ بەدکار دەدات بۆ شاروچکەی (رێد ڕووک). گالیسکەیەک لەسەر ڕێگاکە ڕادەگرێت کە لەلایەن کەسێکەوە لێدەخوڕێت بەناوی (ئۆ بی)، ھەروەھا لەناو گالیسکەکەدا پیاوێکی یاسای تێدایە بەناوی (جون روث) کە ناسراویشە بە "لەسێدارەدەرەکە"، کە بە ئافرەتێکی لەیاسا دەرچوو خۆی بەستووە، لە ترسی ھەڵھاتنی، بەناوی (دامەرگو) ناسراویشە بە "بەندکراوەکە". (جون) گومان لە (وارن) دەبات، نیازی ڕفاندنی سامانەکەی ھەبێت. لەکۆتاییدا (جون) ڕازی دەبێت (وارن) لەگەڵ خۆ ببات، (جون) و (وارن) پەیمان لەسەر نامەکەی (وارن) کە بەقسەی خۆی لەلایەن (ئەبراھام لینکۆڵن) بۆ نووسراوە گرێدەدەن. بەدرێژایی گەشتەکە کەسێکی تر دەرکەوێت کە وونبووە لەناو تۆفانەکەدا بەناوی (کریس مانیکس) کە ناسراویشە بە "پۆلیسە نوێیەکە".(کریس) (جون) قایل دەکات بەناچاری لەگەڵ خۆی بباتە شاروچکەی (ڕێد ڕووک). بەدرێژایی ڕێگاکە، بیرەوەرییە تاڵەکانی جەنگی نێوانیان، (وارن) و (مانیکس) دەخاتە مشتومرێکی دڵرەقانە. لەکۆتایدا گالیسکە توانی لەناو تۆفانە سەختەکەدا دەربازی بێت و گەیششتە میوانخانەیەک بەناوی "دووکانی ووردە فرۆشی (میننی)" گالیسکە لەلایەن (میننی) و (سویت دەیڤ) پێشوازی لێنەکرا، بەڵکو لەلایەن چەند رووخسارێکی نامۆ، (بوب) کە ناسراویشە بە"مەکسیکیەکە" کە دەڵێت میننی بۆماوەیەک میوانخانەکەی پێڕاسپاردووە، (ئۆزواڵدۆ موبرای) کە ناسراویشە بە "پیاوە بچوکەکە" کە دەڵێت لەسێدارەدەری ناوچەکانی دەوروبەرە، (جو گەیج) کە ناسراویشە بە "گاوانەکە" کە دەڵێت ھاتووە سەردانی دایکی بکات، وە ژەنەراڵی پێشووی سوپای کونفدراڵیەکان بە ناوی (سمیزەرس). (وارن) ئەو چیرۆکە ئابرووبەرانە بۆ ژەنەراڵ دەگێرێتەوە کە دوو ساڵ پێش ئەوکات بەسەر کورەکەی ھێنا، وە دەمانچەیەک لەتەک دادەنێ، چیرۆکەکە بووە ھۆی تورەکردنی ژەنەراڵ و دەستی بردە دەمانچەکە بەڵام (وارن) بە خێرایی بە (کوشتنی بەرگری لەخۆکردن) فیشەکێکی بە ژەنەراڵ دەنێت و دەیکوژێت. لەکاتێکدا تەواویان بە دیار ئەو چیرۆکەی (وارن) بۆ (سمیزەرس) ی دەگێرایەوە سەرقاڵ بوون، کەسێک ژەھر دەکاتە ناو قاوەکە و تاکە کەس بەمەبزانێت (دێیزی) یە. (جون) و لێخورەکەی (ئۆ بی)، بەبێ ئەوەی ھەستی پێبکەن قاوەکە دەخۆنەوە، ھەردووکیان دوای ماوەیەک خوێنێکی زۆر دەرشێنەوە و دەکەونە سەر زەوی، (جون) درک بەمە دەکات، (کریس) کە خەریکە قاوەکە بخواتەوە لەلایەن (جون) ەوە ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر پەلەماری (دێیزی) دەدات، بەڵام (دێیزی) دەیکوژێت. (وارن) چەک بە (دێیزی) دادەنێت و چەکەکەی ئاراستەی دەکات، وە بە لاشەکەی (جون) ی مردووەوە بەستراوەیی ماوەتەوە. (وارن) ھەرەشە لەھەر چوار پیاوەکە دەکات، دواتر (کریس) دەچێتە پاڵی، چونکە (وارن) دەزانێت ئەو ژەھری نەکردوتە ناو قاوەکە، چونکە خەریک بوو بیخواتەوە. (وارن)، (بوب) دەکوژێت بەھۆی ئەوەی خاوەنی میوانخانەکەی کوشتووە، دواتر (وارن) ھەرەشە دەکات ئەگەر ئەو کەسەی کە ژەھری کردوتە ناو قاوەکە، خۆی ئاشکرا نەکات، ئەوا (دێیزی) دەکوژێت، (جو گەیج) دانیپیادەنێت. لەناکاو پیاوێک لەناو ژێرزەمینەکە تەقە لە (وارن) دەکات، (موبرای) بەھەل دەزانێت و دەمانجەکەی دەردەھێنێت و (کریس) بریندار دەکات، (کریس) یش (موبرای) بریندار دەکات، وە ھەرەشە لە (جو گەیج) ی بێچەک دەکات. پێشتر لەو رۆژە، (ئۆزواڵدۆ موبرای)، (جو گەیج)، (بوب)، وە چوارەم پیاو بەناوی (جودی دامەرگو) کە برای (دێیزی) یە، دێنە دوکانەکەی "میننی" گشت کەسێکی دەکوژن، تەنھا ژەنەراڵ (سمیزەرس) نەبێت، کە وادەکات میوانخانەکە زیاتر جێی باوەرپێکردن بێت. دوای ئەوەی شوێنەکە خاوێن دەکەنەوە لاشەکان کۆدەکەنەوە و بەڵگەکان لادەبەن و چەند چەکێک دەشارنەوە بۆ کاتی پێویست. کاتێک دەبینن گالیسکەکە دەگات (جودی) خۆی لەژێر ژێرزەمینەکە دەشارێتەوە، وە ئەوانی تر بەھێمنی لەناو میوانخانەکە دادەنیشن. دێینەوە کاتی ئێستا کە (وارن) و (مانیکس) لەلایەکەوە بەسەختی بریندار بوونە وە (موبرای) لەلایەکی تر. (وارن) و (کریس) دەمانجەکانیان ئاراستەی ئەوانەیان کردووە، دواتر ھەرەشە لە (جودی) دەکەن بێتە دەرەوە، ئەگەرنا خوشکەکەی دەکوژرێت. (جودی) خۆی بەدەستەوە دەدات، دواتر (وارن) تەقەی لێدەکات و دەیکوژێت. (دێیزی) دەڵێت کە پازدە لە پیاوەکانی براکەی لە (ڕێد ڕووک) ن چاوەرێ دەکەن (مانیکس) بکوژن و شاروچکەکەی تاڵان بکەن. بەڵام ئەگەر (کریس) وارن بکوژێت، ئەوا دەستەکەی وازی لێدەھێنن و بەخشیشەکانی پیاوە کوچکردوەکانی پێدەدرێ، کاتێک ئەوان خەریکن (کریس) قایل بکەن (وارن) بکوژێت، (وارن) تەقە لەپێی (دێیزی) و قاچی (موبرای) دەکات، لەناکاو (جو گەیج) چەکە شاردراوەکەی دەھێنێتە دەرەوە و ھەوڵدەدات تەقە (کریس) و (وارن) بکات، بەڵام (کریس) و (وارن) بەخێرایی بەرپەچی دەدەنەوە و دەیکوژن. لەکۆتاییدا (کریس) بڕیار دەدات (دێیزی) بکوژێت، بەڵام لە بێ خوێنیدا لەھۆش خۆی دەچێت. (دێیزی) خۆی لە (جون) بەرەلا دەکات و خۆ لە دەمانچەیەک نزیک دەکاتەوە، (وارن) لە ترسان دەتوقێت، ھەرکە خەریکە (دێیزی) بگاتە دەمانچەکە، (کریس) دێتەوە سەر ھۆشی، تەقەی لێدەکات و برینداری دەکات، دواتر (وارن) (کریس) قایل دەکات، وەک ڕێزێک بۆ (جون)، (دێیزی) لەسێدارە بدەن، دوای ھەلواسینی (دێیزی). لەکۆتاییدا ھەردووکیان کە لەسەرە مەرگدان وا خەریکە بمرن، (کریس) داوای نامە ساختەکەی (ئەبراھام لینکۆڵن) دەکات، بەدەنگێکی بەرز دەیخوێنێتەوە.

نواندن[دەستکاری]

  • ساموێل جاکسن وەک رائید (مارکویس وارن) کە ناسراویشە بە "ڕاوکەری بەخشیش"
  • کێرت رەسڵ وەک (جون روث) کە ناسراویشە بە "لەسێدارەدەرەکە"
  • جینیفەر جاسن لی وەک (دامەرگو) ناسراویشە بە "بەندکراوەکە"
  • واڵتون گۆگینس وەک (کریس مانیکس) کە ناسراویشە بە "پۆلیسە نوێیەکە"
  • دێمەنیان بیچیر وەک (بوب) کە ناسراویشە بە"مەکسیکیەکە"
  • تیم ڕۆت وەک (ئۆزواڵدۆ موبرای) کە ناسراویشە بە "پیاوە بچوکەکە"
  • میکایڵ مادسین وەک (جۆ گەیج) کە ناسراویشە بە "گاوانەکە"
  • بڕوس دێرن وەک (سمیزەرس)، ژەنەراڵی پێشووی سوپای کونفدراڵیەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئينگليزى

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "THE HATEFUL EIGHT [70MM VERSION]". British Board of Film Classification. December 14, 2015. Retrieved January 29, 2016. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ "THE HATEFUL EIGHT [Multiplex version]". British Board of Film Classification. December 11, 2015. Retrieved December 15, 2015. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  3. ^ "Making of 'Hateful Eight': How Tarantino Braved Sub-Zero Weather and a Stolen Screener". Hollywood Reporter. Retrieved April 30, 2016.