کوێنتن تارانتینۆ
کوێنتن تارانتینۆ | |
---|---|
![]() تارانتینۆ لە فیستیڤاڵی کامیک کانی ٢٠١٥ | |
لەدایکبوون | کوێنتین جیڕۆم تارانتینۆ ٢٧ی ئازاری ١٩٦٣ ناکسڤیل، تێنێسی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
نەتەوە | ئەمریکی |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٧–تا ئێستا |
ھاوسەر | دانیێلا پیک (ھاوسەرگیری ٢٠١٨) |
واژوو | |
![]() |
کوێنتن جیڕۆم تارانتینۆ (بە ئینگلیزی: Quentin Jerome Tarantino، لەدایکبووی ٢٧ی ئازاری ١٩٦٣) دەرھێنەر و ئاکتەرێکی ئەمریکییە. فیلمەکانی زۆر سیفەتی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرن وەک تەنز، چیڕۆکی بەش بەش، پڕ لە توندوتیژی، پڕ لە دیمەنی درێژی قسەکردنی کەسایەتییەکان، کاستی پڕ ئەستێرە، ئاماژەدان بە فیلمی ناوبانگ و کەسایەتی ناوبانگ لەنێو فیلمەکانی و بوونی ساوندتڕاکی پڕ لە گۆرانی ساڵانی شەشتەکان تا ھەشتەکان لەنێو فیلمەکانیدا.
لە سەرەتاکانی نەوەدەکاندا، تارانتینۆ وەک دەرھێنەرێکی سەربەخۆ دەستبەکار بوو و یەکەمین فیلمی بریتی بوو لە Resevoir Dogs لە ساڵی ١٩٩٢، کەوا بودجەی فیلمەکەی لەڕێگەی دەستکەوتی کەسی خۆیەوە دابینکردبوو کەوا وەک سیناریۆنووسی فیلمی True Romance پێیدرابوو. گۆڤاری ئیمپایەر فیلمەکەی وەک "مەزنترین فیلمی سەربەخۆ" ناوبردووە. تارانتینۆ بەردەوام بوو لە درێژەدان بە سەرکەوتنەکەی دوای بەرھەمھێنانی فیلمی Pulp Fiction، کەوا فیلمێکی کۆمیدیای ڕەش بوو و بووە جێگای ستایشی بینەران و ڕەخنەگران و بە یەکێک لە باشترینەکانی مێژوو دادەنرێت.[١][١] فیلمی سێیەمی بریتی بوو لە Jackie Brown لە ساڵی ١٩٩٧ کەوا وەرگیرابوو لە ڕۆمانێکی ئێلمۆر لیۆنارد بەناوی Rum Punchەوە.
دوای دابڕانی بۆ شەش ساڵ، تارانتینۆ بە دوو بەشی فیلمی Kill Bill گەڕایەوە، کە فیلمێک بوو ئیلھامی لە فیلمە ھونەرە جەنگییەکانی یابان و ڕۆژاوایییەکانی ئیتاڵی (سپاگێتی وێسترن) وەرگرتبوو، و فیلمەکە لە ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤ بەشی یەکەم و دووەمی بڵاوکرایەوە. دواتر تارانتینۆ ھەڵسا بە دەرھێنانی فیلمی دژەمەرگ بوو بە ھاوبەشی لەگەڵ دەرھێنەری مەکسیکی ڕۆبێرت ڕۆدریگز کاریان لەسەرکردبوو. فیلمی داھاتووی بریتی بوو لە زۆڵە بێ شکۆکان کەوا ماوەیەکی زۆربوو دەیویست بەرھەمیبێنێت، کە ئەویش لە ساڵی ٢٠٠٩ دەرچوو و پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. دوای سێ ساڵ و لە ٢٠١٢، فیلمی جانگۆی ئازادکراوی دەرکرد کەوا باسی کۆیلەیەکی دەکرد کە چۆن بەدوای تۆڵەوەیە. فیلمی ھەشتەمی تارانتینۆ، فیلمی ھەشت قینەونەکە بوو کەوا سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێنا. نۆیەمین فیلمی، بەناوی سەردەمانێک لە ھۆڵیوود، لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ کەوتە سینەماکانەوە و بووە پڕداھاترین فیلمی دەرھێنەرەکە لەڕووی داھاتی ھەفتەی یەکەمەوە کە توانی بە ھەفتەی یەکەم ٤٠ میلیۆن دۆلار لەسەر ئاستی جیھان کۆبکاتەوە.
فیلمەکانی تارانتینۆ بەشێوەیەکی گشتی بەدڵی بینەران و ڕەخنەگران بووە و داھاتی باشیان لە بۆکس ئۆفیس کۆکردۆتەوە. دەرھێنەرەکە توانیویەتیشی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆر بباتەوە لەنێویاندا، دوو خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆن، دوو خەڵاتی بافتا، خەڵاتێکی ئێمی، خەڵاتێکی گڕامی و خەڵاتێکی پالمێدۆری فیستیڤاڵی کان. لە ساڵی ٢٠٠٥، گۆڤاری تایم ناوی خستە نێو لیستی کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ساڵ.[٢] مێژوونووس پیتەر بۆگدانۆڤیچ تارانتینۆ بە «کاریگەرترین دەرھێنەری جیلی سەردەم» ناوبردووە.[٣] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، تارانتینۆ بە وەرگرتنی ئەستێرەی ناوداری ھۆڵیوود ڕێزی لێنرا بۆ ئەو خزمەتەی بە سینەمای کردووە.[٤]
فیلمۆگرافی و خەڵاتەکان[دەستکاری]
ساڵ | فیلم | ئەرک | ئۆسکار | پاڵمێ دۆر | بافتا | گۆڵدن گڵۆبز | ||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
پاڵاوتن | بردنەوە | پاڵاوتن | بردنەوە | پاڵاوتن | بردنەوە | پاڵاوتن | بردنەوە | |||
١٩٩٢ | سەگی جۆگەکان | نووسەر، دەرھێنەر، ئاکتەر | ||||||||
١٩٩٣ | True Romance | نووسەر | ||||||||
١٩٩٤ | کڕۆکی ئەندێشە | نووسەر، دەرھێنەر، ئاکتەر | ٧ | ١ | ١ | ١ | ٩ | ٢ | ٦ | ١ |
Natural Born Killers | نووسەر | ١ | ||||||||
١٩٩٦ | From Dusk till Dawn | نووسەر، ئاکتەر | ||||||||
١٩٩٧ | جاکی بڕاون | نووسەر، دەرھێنەر | ١ | ٢ | ٢ | |||||
٢٠٠٣ | Kill Bill: Volume 1 | نووسەر، دەرھێنەر | ٥ | ١ | ||||||
٢٠٠٤ | Kill Bill: Volume 2 | نووسەر، دەرھێنەر | ٢ | |||||||
٢٠٠٧ | دژەمەرگ | نووسەر، دەرھێنەر، ئاکتەر | ١ | |||||||
٢٠٠٩ | زۆڵە بێ شکۆکان | نووسەر، دەرھێنەر | ٨ | ١ | ١ | ٦ | ١ | ٤ | ١ | |
٢٠١٢ | جانگۆی ئازادکراو | نووسەر، دەرھێنەر، ئاکتەر | ٥ | ٢ | ٥ | ٢ | ٥ | ٢ | ||
٢٠١٥ | ھەشت قینەونەکە | نووسەر، دەرھێنەر | ٣ | ١ | ٣ | ١ | ٣ | ١ | ||
٢٠١٩ | سەردەمانێک لە ھۆڵیوود | نووسەر، دەرھێنەر | ١ | |||||||
کۆی گشتی | ٢٤ | ٥ | ٤ | ١ | ٢٨ | ٦ | ٢٤ | ٥ |
پێشانگا[دەستکاری]
تارانتینۆ لە پاڵ خانمە ئاکتەر ماڕگۆ ڕۆبی لە یەکەمین نمایشی سەردەمانێک لە ھۆڵیوود لە فیستیڤاڵی فیلمی کان.
نمایشی شانۆیی فیلمی ھەشت قینەونەکە لە لۆس ئانجلس.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا "The New Classics: Movies". Entertainment Weekly. June 8, 2007. Retrieved September 29, 2013.
- ^ Corliss, Richard (نیسان 18, 2005). "Quentin Tarantino – The 2005 Time 100". TIME. Archived from the original on October 20, 2013.
- ^ Ryzik, Melena (December 4, 2012). "Tarantino Unveils 'Django,' the Shortest Long Western". The New York Times. Retrieved February 26, 2013.
- ^ Riefe, Jordan (December 21, 2015). "Quentin Tarantino Receives Star on Walk of Fame". The Hollywood Reporter. Prometheus Global Media. Retrieved December 22, 2015.
- دەرھێنەرانی فیلم بە زمانی ئاڵمانی
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست
- دەرھێنەرانی فیلم بە زمانی ئینگلیزی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیتالی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- دەرھێنەرانی فیلمی ئەمریکی بە ڕەگەز ئیتالی
- نووسەرانی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- نووسەرانی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٦٣
- کوێنتن تارانتینۆ
- سیناریۆنووسەکانی کالیفۆرنیا
- نووسەرە کوڕە ئەمریکییەکانی سەدەی بیستەم
- سیناریۆنووسانی ئەمریکی سەدەی ٢٠ەم
- مولحیدانی ئەمریکا
- سیناریۆنووسە کوڕە ئەمریکییەکان
- خەڵکی نۆکسڤیل، تێنێسی
- وەرگرانی خەڵاتی ڕێزلێنانی سیزار
- دەرھێنەرانی فیلم لە کالیفۆرنیا
- ئەکتەرە کوڕەکانی تێنێسی
- نووسەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمە پیاوە ئەمریکییەکان