دەزگای بۆشاییی ئیسرائیل
ڕواڵەت
(لە دەزگای بۆشایی ئیسرائیلەوە ڕەوانە کراوە)
جۆر | زانستی |
---|---|
بوار | بۆشای ئاسمان |
دامەزراوە لە | ١٩٨٣ |
دامەزرێنەر(ەکان) | إسحاق بن إسرائیل |
شوێنی سەرەکی | تێل ئەڤیڤ |
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | ئیسرائیل |
داھات | ٨ میلیۆن دۆلار |
دەزگای بۆشایی ئیسرائیل (بە عیبری:סוכנות החלל הישראלית، سوخنوت ھحلل ھیسرالیت) ئەوە دەزگایەکی بۆشاییە تایبەتە بە وڵاتی ئیسرائیل بۆ لێکۆلینەوەی زانیاری دەربارەی بۆشایی و زانستی، سەرۆکی ئێستای (إسحاق بن إسرائیل) ە.
بینین
[دەستکاری]ئەو دەزگایە دروستکراوە بۆ چەند ئامانجێک ئەوانیش:
- دروستکردن و داھێنان و بەرەو پێشبردنی مانگە دەسکردەکان، بۆ گەڕان بە بۆشایی ئاسمان و زانیاری دەربارەی زەوی
- پەرەپێدانی زانیاری و تەکنۆلۆجیای نوێ لە بواری بۆشایی
- چۆنیەت و ڕێگەکردنەوەی لێکۆڵینەوە و زانیاری دەربارەی بۆشایی لە نێو میللەتی ئیسرائیل
- پەیوەندی دروستکردن لە نێوان دەزگای ئیسرائیلی و دەزگاکانی دیکەی جیھان
وە ئەو دەزگایە پەیوەندی لەگەڵ چەندین دەزگا ھەیە ئەوانیش: (ناسا)ی ئەمریکی، (سینس)ی فەڕەنسی، (سی ئێس ئەی)ی کەنەدی، (ئیسرۆ)ی ھیندی، (دی ئێڵ ئاڕ)ی ئەڵمانی، (ئێن ئێس ئەی یوو)ی ئۆکڕانی، (ئاڕ کەی ئەی)ی ڕووسی و (ئەی ئی بی)ی بەڕازیلی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەزگای بۆشاییی ئیسرائیل تێدایە. |