دەروازە:شمشێربازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ٢٣ وتار لە دەروازەی شمشێربازیدا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

شمشێربازی (بە ئینگلیزی: Fencing) یەکێکە لەو وەرزشە جەنگییانەی کە تێیدا یاریزان شیر بەکاردێنێت. یەکێکە لەو چوار یارییە ئۆڵمپییە کە بۆ یەکەم جار بەشدارییان لە ئۆڵمپیدا کردووە. وەرزشی شیربازی دەکرێت بگوترێت کە کۆنترین وەرزشە چونکە ڕاستەوخۆ لە جەنگەوە وەرگیراوە. لە سەرەتاکانی ساڵانی ١٩٠٠ لە وڵاتی ئیسپانیا یەکەمین قوتابخانەکانی تایبەت بە وەزشی شیربازی کرایەوە لە ژێر چاودێری دۆن ئەدێلاردۆ سانز.

وتاری ھەڵبژێردراو

شمشێر چەکێکە کە بۆ بڕین بەکار دێت. لە سەردەمی کۆندا، یەکێک بووە لە چەکەکانی کە لە کاتی جەنگ و شەڕدا بەکارھاتووە پێش داھاتنی چەکی وەک دەمانچە. چەند وڵاتێک بە دروستکردنی شمشێر بەناوبانگ بوون. لەوانە هیندستان بە پیشەسازی شمشێری موحەنناد، و دیمەشق بە شمشێری دیمەشقی کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. شمشێربازی وەرزشێکی گرنگە. بۆ نموونە یاری شمشێربازی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادەوەیە. شمشێر لە ئاهەنگی هاوسەرگیری و هونەردا جێگەی خۆی هەیە، سەماکردن بە قەڵغان و شمشێر لە لێڤانتدا زۆر ناسراوە، سەماکردن لەگەڵیان لە کۆبوونەوەکان بۆ پێشوازیکردن لە پاشا و سەرۆکەکان لە وڵاتانی کەنداودا پێویستە. یەکێک لە پێشکەشکردنی جادووگەرەکان قووتدانی شمشێرە. بە هەمان شێوە دەروێشەکان، وەک لە نێوانیاندا ئەوانە بوون کە شمشێرەکەیان لە دەمیانەوە دەخستە ناو سکیانەوە، بە پابەندبوون بە فەرمانی مەزهەبەکەیان. زیاتر...

وتار

خەنجەر چەقۆیەکی نووکتیژە، لایەک یان ھەردوو لای تیژکراون. وەک چەکێک بۆ بەرگری و شەڕکردن بەکاردێت. خەنجەرە ئەوروپییەکان لە شێوەی شمشێرێکی کورتن و دەمیان ڕاستە، لە کاتێک خەنجەرە ڕۆژھەڵاتییەکان کەوانەیین. لەنێو چەندین کولتوور خەنجەر وەک کەرەستەیەکی جوانکاری لەبەردەکرێت لە بۆنەکان. لە کوردەواری پێشتر پیاوان خەنجەریان لەژێر پشتێنەکانیان دەبەست، ئێستا تەنیا لە بۆنە نەتەوەیی و کلتوورییەکان ھەڵی دەگرن زیاتر...

وتار

پووسی پووت لەپێ: کۆتا خۆزگە (بە ئینگلیزی: Puss in Boots: The Last Wish) ھەروەھا بە پووسی پووت لەپێ ٢ ناسراوە، فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمپیووتەریی سەرکێشیی ئەمریکیی ٢٠٢٢-ە، لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرز دابەش کراوە. درێژەی فیلمی سپین-ئۆفی پووسی پووت لەپێ (٢٠١١) و ھەروەھا شەشەم فیلمی فرەنچایزی شڕێکە. لەلایەن جۆڵ کرۆفۆرد لەگەڵ جانوێل مێرکادۆ دەرھێنراوە، ھەروەھا پۆڵ فیشەر کاری نووسینی بۆ کردووە. ئانتۆیۆ باندراس و سەلما ھایێک ڕۆڵی دەنگی پووس و کیتی لە پووسی پووت لەپێ دەردەبڕن و ھەروەھا ئۆلیڤیا کۆلمەن، ھارڤی گیلێن، سامسۆن کایۆ، واگنەر مۆرا، ئەنتۆنی مێندێز، جۆن مولانی، فلۆرێنس پیوو، دوین جۆی ڕاندۆڵف و ڕەی وینستۆنیش وەک کەسایەتیی نوێ دەردەکەون. فیلمەکە دوای ڕووداوەکانی فیلمی شڕێک بۆ ھەمیشە (٢٠١٠) دانراوە، و ئەم فیلمە شوێنی گەشتی پووسی پووت لەپێ دەکەوێت، کە دوای لەدەستدانی ٨ لە ٩ ڕووحی خۆی، دەیەوێت ئەستێرەیی خۆزگەکان بدۆزێتەوە و بۆ ئەوەی ٨ ڕووحەکەی بگەڕێنێتەوە، لەگەڵ کیتی ئەم گەشتە ئەنجام دەدەن، ھەروەھا گۆڵدی و جاک ھۆنەری گەورە و گورگی مەرگ ڕاوی ئەوان دەنێن و وەک دوژمنێک لە فیلمەکەدان. زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان