بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ئانتارکتیکا/وڵاتێکی پشکدار لە ئانتارکتیکا/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆماری فەڕەنسا یان فەڕەنسا بە فەڕەنسی پێی دەگوترێت (République française یان France)، وڵاتێکە دەکەوێتە (ئەورووپای ڕۆژاوا) ئەم وڵاتە لەکۆمەڵێک دوورگە و زەویی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە پێک ھاتووە. فەڕەنسا لە دەریای «سپی ناوەڕاست»ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی «ئینگلیزی» و دەریای باکوور، ھەروەھا لەڕووباری «ڕاین»ەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی. فەڕەنسا بەھۆی شێوە و پێکھاتەیەوە ناسراوە بە «شەش لا». فەڕەنسا ھاوسنوورە لەگەڵ «شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆرا و ئیسپانیا» ھەروەھا، لە سنووری دەرەوە واتە لەدوورگە و زەوییەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە «بەڕازیل، سۆرێنام و دوورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندییە». فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی «یەکێتیی ئەورووپا» و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترە و ئەندامی دامەزرێنەری «نەتەوە یەکگرتووەکان»یشە، ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لە پێنج ئەندامە ھەمیشەیییەکەی «ئەنجومەنی ئاسایش» کە پاشکۆی «نەتەوە یەکگرتووەکان»ەو مافی «ڤیتۆ»ی ھەیە، یەکێکیشە لەو نۆ وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون. (تەواوی وتار...)

زیاتر...