دوایینی ئێمە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
The Last of Us
Artwork of a teenage girl, with brown hair. She has a backpack, with a sniper rifle strapped to her side, and is standing behind a man in his 40's, who has brown hair and beard, and a revolver in his left hand. They are standing in a flooded grassy environment, turning to face the camera. The text "THE LAST OF US" is positioned to the left.
The game's cover art, featuring protagonists Joel and Ellie
پەرەپێدەر Naughty Dog
بڵاوکەرەوە Sony Computer Entertainment
دەرھێنەر
بەرھەمھێنەر Neil Druckmann Edit this on Wikidata
شێوەساز Jacob Minkoff
بەرنامەساز
  • Travis McIntosh
  • Jason Gregory
ھوونەرمەند
  • Erick Pangilinan
  • Nate Wells
نووسەر Neil Druckmann
ئاوازدانەر Gustavo Santaolalla
زنجیرە The Last of Us Edit this on Wikidata
مۆتۆر Havok Edit this on Wikidata
سەکۆ PlayStation 3
بڵاوبوونەوە June 14, 2013
چەشن Action-adventure, survival horror
شێواز Single-player, multiplayer

دوایینی ئێمە (ئینگلیزی : The Last of Us) یاریەکی سەرکێشی-ئاکشن و ترسناکە لەلایەن کۆمپانیای (Naughty Dog)ەوە پەرەی پێدراوە و لەلایەن کۆمپانیای (Sony Computer Entertainment)ەوە بڵاوکرایەوە و بە تایبەت بۆ ئامێری پلەی ستەیشن ٣ لە بەرواری ١٤ی تەمووزی ٢٠١٣.یاریەکە دواتر وەشانێکی تری لێدەرچوو

بەناوی (The Last of Us : Remastred) ئەمجارەیان بۆ ئامێری پلەی ستەیشن ٤ ئەویش لەبەرواری ٢٩ ی حوزەیرانی ٢٠١٤ دەرچوو.

یاریەکە لەڕوانگەی کەسی سێیەمەوە یاری پێدەکرێ و چەکی جیاواز بەکاردەهێنرێ تیایدا جگە لەوەش دەتوانی بەشێوەی بێدەنگی (دزەکردن) دوژمنەکانت بکوژیت. جگە لەوەش کەسی یاریکەر ڕێگەی پێدەدرێ کە چەکەکانی نوێ بکاتەوە بە بەکارهێنانی ئەو شتانەی لە گەڕانەکان دەیدۆزێتەوە.جگە لەوەش دەتوانی بەشێوەی ئۆنڵاین زیاد لە هەشت یاریکەر بەیەکەوە یاری بکەن.

گەشەپێدانی یاریەکە لەساڵی ٢٠٠٩ دەستیپێکرد.دوای بڵاوبوونەوەی یاری Uncharted 2.پەیوەندیەکەی نێوان جۆوێل و ئێلی بناغەی چیڕۆکەکەیە ، لەگەڵ چەندەها ئامرازی تری نێو چیڕۆکەکە.

دوای ئەوەی لە دیسەمبەری ٢٠١١ یاریەکە کرایە فەرمی ژمارەیەکی زۆر لەبەکارهێنەرانی پلەیستەیشن چاوەڕوانی یاریەکە بوون.دواتر یاریەکە بووە یەکێ لەپڕفرۆشترین یاریەکانی پلەی ستەیشن ٣ و ٤ کە تیایدا نزیکەی ١.٣ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا تەنها لە هەفتەی یەکەم ، و هەشت ملیۆنیش لە ١٤ مانگی یەکەمدا.یاریەکە بە بەهێزترین یاری دادەنرێ لەمێژووی یاریە ڤیدیۆیەکان و چەندەها خەڵاتی جیا جیای بردەوە لەنێویاندا باشترین یاری ساڵ.

بەشی دووەمی یاریەکە لە ئێستادا ئامادەیە و بڕیارە ساڵی ٢٠١٩ بکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە[١].

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.dailystar.co.uk/tech/gaming/660177/The-Last-of-Us-2-PS4-Release-date-Game-Trailer-2018-news-updates-Naughty-Dog-october-1.  ون یان واڵا |title= (یارمەتی)