جەیمز گاندۆڵفینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جەیمس گاندۆڵفینیەوە ڕەوانە کراوە)
جەیمس گاندۆڵفینی

گاندۆڵفینی لە ٢٠١٠
لەدایکبوون
جەیمس جۆزێف گاندۆڵفینی جونیەر

(١٩٦١-0٩-١٨) ١٨ی ئەیلوولی ١٩٦١
وێستوود، نیوجێرزی، ئەمریکا
مەرگ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٣(٢٠١٣-٠٦-١٩) (٥١ ساڵ ژیاوە)
خوێندنگەزانکۆی ڕوتگێرز
پیشەئەکتەر، بەرھەمھێنەر
چالاکبوون١٩٨٠–٢٠١٣
ھاوسەرمارسی وودارسکیi (ھاوسەرگیری ١٩٩٩؛ ٢٠٠٢)
دێبۆرا لین (ھاوسەرگیری ٢٠٠٨)
مناڵ(ەکان)٢


جەیمس جۆزێف گاندۆڵفینی جونیەر (١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١–١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٣) ئەکتەرێکی ئەمریکی بوو کەوا بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی کارەکتەرە مافیا ئیتاڵیە ئەمەریکیەکەی زنجیرەکەی کەناڵی ئێچ بی ئۆ سۆپڕانۆکان، تۆنی سۆپڕانۆ ناسراوە. بۆ رۆڵی ناوبراو سێ خەڵاتی ئێمی، سێ خەڵاتی سکرین گیڵد و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبی بردۆتەوە. رۆڵگێرانەکەی گاندۆلفینی وەک تۆنی سۆپڕانۆ بە یەکێک لە باشترین ڕۆڵگێرانەکانی مێژووی تەلەڤیزیۆن دادەنرێت لەنێو تەواوی ڕەخنەگران و بینەراندا.

ڕۆڵە دیارەکانی لە فیلم بریتین لە ڤیرجیل لە فیلمی True Romance (١٩٩٣)، عەریف بۆبی دۆرتی لە فیلمی Crimson Tide (١٩٩٥)، کۆلۆنێل وینتەر لە The Last Castle (٢٠٠١)، و پارێزگاری نیویۆڕک لە The Taking of Pelham 123 (٢٠٠٩). ڕۆڵەکانی تری بریتین لە ئەکتەر بیر لە فیلمی Get Shorty (١٩٩٥) و کارۆڵی تووڕە لە فیلمی Where the Wild Things Are (٢٠١٠). بۆ رۆڵی ئالبێرت لە فیلمی Enough Said (٢٠١٣) گاندۆڵفینی ستایشێکی زۆر کرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە و چەندین خەڵاتی بردەوە. دوایین رۆڵی وەک ئەکتەر لە فیلمی The Drop بوو لە پاڵ ئەکتەر تۆم ھاڕدی، کە فیلمەکە دوای مردنی بڵاوکرایەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٧دا، گاندۆڵفینی ھەڵسا بە بەرھەمھێنانی دۆکیومێنتاریەک لەژێر ناوی Alive Day Memories: Home from Iraq، کە تێیدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەربازە دێرینەکانی جەنگی عێراقدا دەکرد و دۆکیومێنتاریەکی تریش لەژێر ناوی Wartorn کە ئەمەیان تایبەت بوو بە باسکردنی کاریگەریە نەرێنیەکانی جەنگ لەسەر کۆمەڵگای ئەمریکی.

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە[دەستکاری]

گاندۆڵفینی لە وێستوود، نیوجێرزی لەدایکبووە.[١] دایکی ناوی سانتا بووە و پاککەرەوەی بوو لە قوتابخانەی دواناوەندی و بە ڕەچەڵەک خەڵکی ناپۆلی بووە لە ئیتاڵیا، بەڵام لە ئەمریکا لەدایکبووە.[٢][٣] باوکیشی ئیتاڵیەکی رەسەن بووە و خەڵکی ناوچەی بۆڕگۆ ڤال دی تارۆ لە باکووری ئیتاڵیا بووە، کەوا کاری کرێکاری و پاسەوانیەتی کردووە.[٤][٥][٦] جگە لەمەش باوکی خاوەن مەدالیای مۆری جەنگی جیھانی دووەمە، کە پێشکەشی ئەو سەربازانە دەکرێت کە لەکاتی جەنگ بریندار دەبن یاخود دەمرن.[٦] خێزانی گاندۆڵفینی کەسانی دیندار بوونە و پەیڕەوی ئاینی کاتۆلیکی ڕۆمانیان کردووە بە ئیتاڵی لە ماڵەوە قسەیان کردووە.[٥] بەھۆی کاریگەری دایک و باوکی، گاندۆلفینی ھەستێکی نەتەوایەتی بەھێزی بۆ وڵاتە ڕەسەنەکەی بۆ درووستبووە و زوو زوو سەردانی ئیتاڵیای کردووە.[٥][٧] ھەروەھا گاندۆڵفینی خاوەن دوو خوشک بووە.[٨][٩]

گاندۆڵفینی لە پاڕک ڕیج، نیوجێرزی گەورەبووە و لە دواناوەندی پاڕک ڕیج لەساڵی ١٩٧٩ دەرچووە، لەوێ یاریزانێکی بەردەوامی تۆپی باسکە و چالاک بوو لە شانۆدا.[١٠] دواتر بۆتە خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پەیوەندیەکان لە زانکۆی ڕوتگێرز لەساڵی ١٩٨٣، لەکاتی زانکۆشیدا وەک پاسەوانی مەیخانەیەک کاریکردووە.[١١] بەر لە کاری نواندنی وەک بەڕێوبەری یانەی شەوانە و مەیگێڕیش کاری کردووە لە مانھاتن.[١١] دواتر لەڕێگەی ھاوڕێیەکیەوە بەناوی ڕۆجەر بارت دەبردرێتە خولێکی تایبەت بە ھونەرەکانی نواندن و بۆ دوو ساڵ لەژێر سەرپەرشتی کاترین گەیتلی بەردەوام دەبێت.[١٢][١٣]

ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]

گاندۆلفینی[بەستەری مردوو] و تۆنی سیریکۆ سەردانی سەربازگەیەکی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن، ٢٠٠٩.
گاندۆلفینی[بەستەری مردوو] ڕۆز مکگۆوان لە کوەیت.

گاندۆڵفینی سەرەتا بە شانۆگەری دەستی بە نواندن کردووە و کارە سەرەتاییەکانی بینینەوەی ئەو ڕۆڵانە بوو کەوا مارلۆن بڕاندۆ پێشتر بینبووی لە ھەریەک لە فیلمەکانی A Streetcar Named Desire و On the Waterfront. یەکێک لە سەرەتاییترین کارەکانی نواندنی لە فیلمی True Romanceی کوێنتن تارانتینۆ بوو کە تێیدا ڕۆڵێ ڤیرجیلی دەبینی و بەگوتەی خۆی سەرچاوەی ئیلھامی کارەکتەرەکەی لە ھاوڕێیەکی کۆنەوە وەرگرتبوو کە پیاوکوژ بووە.[١٤] لە فیلمی داھاتووی Terminal Velocity (١٩٩٤)، گاندۆڵفینی رۆڵی بێن پینکواتەری بینی کەوا پیاوێک توندوتیژی ڕووسیە. لە ساڵی ١٩٩٥، بەشداربوو لە فیلمی Crimson Tide کەوا سەرکەوتنێکی مەزنی لە بۆکس ئۆفیس بەدەستھێنا. لە ھەمان ساڵدا بەشداری فیلمی Get Shorty (1995یشی کردووە. فیلمی داھاتووی بریتی بوو لە The Juror (١٩٩٦) کە تێیدا رۆڵی بکوژێکی مافیایی بینیوە.[١٥]

گاندۆڵفینی ستایشێکی زۆر کرا بۆ بەرجەستەکردنی رۆڵی تۆنی سۆپرانۆ، کارەکتەری تۆنی سۆپڕانۆ لە زنجیرە دراماکەی کەناڵی ئێچ بی ئۆ بەناوی سۆپڕانۆکان، کەوا سەرۆک مافیایەکی ناوچەی نیوجێرزیە و پیاوێکی خێزانیە. زنجیرەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ تاکو ٢٠٠٧ بەردەوام بوو. بۆ ڕۆڵی تۆنی سۆپرانۆ، گاندۆڵفینی توانی سێ خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی لە زنجیرەیەکی درامادا بباتەوە و ماڵپەڕی ئینتەرتەینمێنت ویکلی لە پلەی ٤٢ەمین ئەفسانەی مێژووی زنجیرە تەلەڤیزیۆنەکانی جێگیر کرد.[١٦] بەدەر لەم خەڵاتەش، گاندۆڵفین دەیان خەڵاتی تری بردەوە وەک گۆڵدن گڵۆب و ساگ.[١٧] موچەی گاندۆڵفینی بۆ ھەر ئەڵقەیەکی زنجیرەکە ١ میلیۆن دۆلار بوو بەپێی دوایین ئاماری وەرزی زنجیرەکە لە ٢٠٠٧.[١٨]

لە ٢٠٠٧، گاندۆڵفینی ھەڵسا بە بەرھەمھێنانی دۆکیومێنتاریەک بۆ ئێچ بی ئۆ کەوا تیسکی دەخستە سەر سەربازە دێرینەکانی جەنگی عێراق کەوا لەکاتی ئەرکی سەربازیاندا زیانی ھەتایییان بەرکەوتبوو و باسی کاریگەری سەربازیەکەیان لەسەر ژیانی ڕۆژانەیانی دەکرد. بۆ ئەم مەبەستە، گاندۆڵفینی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ١٠ سەربازی ڕزگاربوو کردبوو کەوا باسی ژیانی خۆیان دوای جەنگ دەکرد، ھەروەھا باسی ئەو ساتانەیان دەکرد کەوا زۆر نزیک ببوون لە مەرگ.

لە ھەمان ساڵدا، گاندۆڵفینی بەشداربوو لە دۆکیومێنتاریەکی تری تایبەت بە جەنگی عێراق بەناویAlive Day Memories: Home From Iraq، بەڵام ئەمجارە تەنھا وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار بوو. یەکەمین کاری دوای تەواوبوونی زنجیرەی سۆپرانۆس بریتی بوو لە دانانی کۆمپانیەیەکی فیلمی تایبەت بە خۆی بەناوی Attaboy Films. لە ساڵی ٢٠٠٩ بەشداربوو لە شانۆگەری God of Carnage کە تەم ھۆیەوە پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین ئاکتەری سەرەکی لە شانۆگەریەکدا، بەڵام خەڵاتەکەی بە جێفری ڕەش دۆڕاند کەوا شانۆکاری سەرەکی شانۆگەری Exit the King بوو. دواتر ڕۆڵی پارێزگاری نیویۆڕکی بینی لە فیلمی The Taking of Pelham 123 لە پاڵ ئەکتەر دێنزێل واشنگتن.

لە ساڵی ٢٠١٠دا، گاندۆڵفینی بەشداربوو لە دۆکیومێنتاریەکی تری ئێچ بی ئۆ وەک بەرھەمھێنەر کە ئەمجارە دۆکیومێنتاریەکە تیشکی دەخستە سەر کاریگەریەکانی PTSD بەدرێژایی مێژووی ئەمریکا لەنێوان ساڵانی ١٨٦١ تاکو ٢٠١٠. دۆکیومێنتاریەکە پڕبوو لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرباز و ئەفسەرانی سوپای ئەمریکی کەوا باسی ژیانی خۆیان دوای جەنگ دەکرد، ھەروەھا چەندین نامەی دۆزراوەی جەنگی جیھانیی یەکەم و جەنگی ناوخۆی ئەمریکا شیکاری بۆ کرابوو تایبەت بەم دۆکیومێنتاریە.

گاندۆڵفینی بەردەوام بوو لە بەرھەمھێنان بۆ تۆڕی ئێچ ئۆ، ئەمجارە بەرھەمھێنەری جێبەجێکاری فیلمی Hemingway & Gellhorn (٢٠١٢) کە تێیدا باسی ژیانی ھاوسەرگیری نووسەری بەناوبانگ ئێرنست ھێمینگوەی دەکرد.[١٩] گاندۆڵفینی دووبارە لەگەڵ درووستکەری زنجیرەی سۆپرانۆکان کاری کردووە ئەمجارە بۆ فیلمێکی میوزیکاڵ بوو بەناوی Not Fade Away (٢٠١٢) کەوا یەکەمین کاری دەرھێنانی فیلمی دەیڤد چەیس بوو.

دوو فیلمی تر کەوا بەر لە مردنی لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٣ کاری وێنەگرتنەکانی تەواوی کردبوو، ماوەیەک دوای مردنی بڵاوکرانەوە. یەکەمینیان فیلمی Enough Said بوو کە کۆمیدیایەکی ڕۆمانسی بوو لەپاڵ خانمە یاکتەر جولیا لویس-درێیفوس. فیلمەکە پێشوازیەکی گەرمی لێکرا و ستایشێکی تایبەتی گاندۆڵفینی تیادا کرا.[٢٠] فیلمی دووەم و کۆتایی کە دوای مردنی بڵاوکراوە، بریتی بوو لە فیلمی The Drop کە تێیدا گاندۆڵفینی ڕۆڵی کەزن مارڤی دەبینی لە پاڵ ئەکتەر تۆم ھاڕدی. فیلمەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ بڵاوبوویەوە و دووبارە گاندۆڵفینی ستایشێکی زۆر کرا بۆ ڕۆڵەکەی لەم فیلمەدا.[٢١] گاندۆڵفینی ناوی وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار نووسرابوو لە کورتە زنجیرەی بەرھەمھێنراوی کەناڵی ئێچ بی ئۆ بەناوی کەوا لە The Night Of ساڵی ٢٠١٦ بڵاوبوویەوە. سەرەتا وا دانرابوو گاندۆڵفینی خۆیشی لە زنجیرەکەدا رۆڵ بگێڕێت لە سەرەتاکانی ٢٠١٣، بەڵام ئەوکات زنجیرەکە لەلایەن ئێچ بی ئۆوە گەشەی پێنەرا. دوای چەند مانگێک ئێچ بی ئۆ لەم بڕیارەی پاشگەز بوویەوە و دەستیانکردووە بە کارکردن لەسەر زنجیرەکە، بەڵام بەر لە وێنەگرتنیزنجیرەکە گاندۆڵفینی کۆچی دوایی کرد. ئەکتەر جۆن تورتورۆ ڕۆڵەکەی گاندۆڵفینی وەرگرت کەوا پێشتر بەیەکەوەش کاریان کردبوو.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

گاندۆڵفینی بەردەوام بوو لە سەردانکردنی شوێنی لەدایکبوونەکەی لە نیوجێرزی و بەردەوام پشتگیری ڕێکخراوەکانی توێژینەوەی شێرپەنجەی مەمکی کردووە، بەڵام لە شاری نیویۆڕک ژیاوە.[٢٢] گاندۆڵفینی چەندین موڵکی گەورەی لە ناوچەکانی نیوجێرزی کڕیبوو.[٢٣] ئەکتەر بڕێت ماڕتن دەربارەی گاندۆڵفینی لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی ٢٠٠٩ گوتی: «گاندۆڵفینی ھەمیشە ھەوڵی ئەوەی داوە لە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن بە دووربێ، زۆرجار خۆی بە قەڵەوە نەفامەکەی نیوجێرزی دەناسێنێ ئەگەر چاوپێکەوتن بکات.»[٢٤]

گاندۆڵفینی و ھاوسەری یەکەمی، مارسی وودارسکی،[٢٥] لە شوباتی ١٩٩٩ ھاوسەرگیریان کرد، بەڵام لە شوباتی ٢٠٠٢ داوای جیابوونەوەیان پێشکەشی دادگا کرد کەوا لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ جیابوونەوەکە بەکۆتا ھات.[٢٦] گاندۆڵفینی کوڕێکی بەناوی مایکڵ دوای خۆی جێھێشتووە کە لەدایکبووی ٢٠٠٠ە.[٢٦][٢٧][٢٨] لە ٣٠ ئابی ٢٠٠٨ دووەم ھاوسەرگیری خۆی لەگەڵ خانمە ئەکدوای تەر دێبۆرا لین ئەنجامدا لە شاری ئۆنولولو لە ھاوایی.[٢٩] لە دووەم ھاوسەرگیریشیدا، کچێکی بەناوی لیلانا خۆی جێھێشتووە کە لەدایکبووی ٢٠١٢یە.[٣٠]

مەرگ[دەستکاری]

مردنی گاندۆڵفینی لەناکاو ڕوویدا ئەوکاتەی تەمەنی ٥١ ساڵان بوو لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٣ لە شاری ڕۆما. گاندۆڵفینی وایدانابوو گەشت بکات بەرەو سیسیلیا بە مەبەستی وەرگرتنی خەڵاتێکی ڕێزلێنانی لە فیستیڤاڵی فیلمی تاورۆمینا، بەڵام لە شەوەکەدا و لە کاتژمێر ١٠ کوڕە ١٣-ساڵانەکەی مایکڵ ئەو بە بێ ھۆشی دۆزیبوویەوە لە ھۆتێلەکەیان. مایکڵ پەیوەندیکردبوو بە کارمەندانی پێشوازی ھۆتێلەکە کە ئەوانیش پەیوەندیان بە یەکەی فریاکەوتنەوە کردبوو، گاندۆڵفینی کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەک گەیشتە نەخۆشخانە، و دوای بیست خولەک مردنی ڕاگەیەنرا.[٣١] ڕاپۆرتە پزیشکیەکان ئاماژەیان بەوەدابوو کەوا بەھۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لەدەستدابوو.[٣٢]

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵی مردنی، چەندین سیاسەتمەداری وەک جۆن مکەین و پارێزگاری نیوجێرزی کریس کریستی نیگەرانی خۆیان لەسەر ئینتەرنێت ڕاگەیاند.[٣٣][٣٤][٣٥] کریستی بڕیاریدا کەوا تەواوی باڵەخانەکانی نیوجێرزی ئاڵاکانیان تا نیوە بێننە خوارەوە وەک ڕێزلێنانێک بۆ گاندۆڵفینی لەکاتی ھاتنەوەی تەرمەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان.[٣٦] ڕۆژێک دوای مردنی، ھونەرمەند بڕوس سپرینگستین لەپاڵ ئەکتەر ستیڤن ڤان زاندت کەوا لەپاڵ گاندۆڵفینی لە زنجیرەی سۆپرانۆکان رۆڵی سیلڤیۆی دەبینی، گۆرانیەکی تایبەتیان بۆ مەرگی گاندۆڵفینی ساز کرد.[٣٧] تەرمی گاندۆڵفینی لە ٢٣ی تەمووزدا گەیەنرایەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان. نوێنەری خێزانەکەیان مایکڵ کۆبۆڵد سوپاسی بەرپرسانی ئیتاڵی و ئەمریکی بوو کەوا لە پرۆسەی گەڕاندنەوەی تەرمەکەیدا یارمەتیدەر بوو کەوا لەجیاتی گەیشتنەوەی بە ٧ ڕۆژ تەرمەکەیان بە ٤ ڕۆژ گەڕاندەوە.[٣٨] ستەیجەکانی شانۆی بڕۆدوەی تەواوی ڕووناکیەکانیان لە شەودا کوژاندنەوە وەک ڕێزێک بۆ گاندۆڵفینی.[٣٩]

پرسەکەی گاندۆڵفینی لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١٣ لە کەنیسەی ئێپیسکۆپال لە مانھاتن، نیویۆڕک بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی خێزانەکەی و زۆربەی ئەکتەرانی زنجیرەی سۆپڕانۆکان. تەرمەکەی کراوە خۆڵ و ڕادەستی خێزانەکەی کرایەوە.

ناوبانگ و یادکردنەوەی[دەستکاری]

ماڵپەری TV Guide ھەڵسا بە بڵاوکردنەوەی بابەتێکی تایبەت دوای مردنی گاندۆڵفینی لە ١ی تەمووزی ٢٠١٣ کەوا ئەلبوومێکی گەورەی وێنەکانی گاندۆلفینیان بڵاوکردەوە. لەنێویدا، نوسەر مات ڕۆوش ئاماژەی بەوەداوە کەوا چەندین کارەکتەری ناوداری تەلەڤیزیۆنی بەبێ گاندۆڵفینی بوونیان نەدەبوو وەک ڤیک ماکی لە زنجیرەی The Shield، ئال سویرنگن لە زنجیرەی Deadwood و دۆن درەیپەر لە زنجیرەی Mad Men کەوا زۆربەی ئیلھامیان لە کارەکتەری تۆنی سۆپڕانۆ وەرگرتبوو. خانمە ئەکتەر ئێدی فالکۆ، کەوا ڕۆڵی کاڕمێڵا سۆپرانۆی لە زنجیرەی سۆپرانۆکان بەرجەستە دەکرد ڕایگەیاند کەوا تووشی شۆک بوو بە بیستی ھەواڵی مەرگی گاندۆڵفینی؛[٤٠] درووسکتەری زنجیرەی سۆپرانۆکان، دەیڤد چەیس ڕایگەیاند کەوا گاندۆڵفینی کەسێکی بلیمەت بوو.[٤١] بڕایان کڕانستن کەوا لە زنجیرەی گۆڕانی خراپ کارەکتەری واڵتەر وایتی بەرجەستە دەکرد ڕایگەیاند کەوا ئەو کارەکتەرە بەبێ تۆنی سۆپرانی بوونی نەدەبوو؛[٤٢] و لە پاڵ ئەمانیشدا بڕاد پیت کەوا لەگەڵ گاندۆڵفینی لە سێ فیلمدا بەشداربوو ڕایگەیاند کەوا گانذۆڵفینی «ئەکتەرێکی چاونەترس، ڕووخۆش و خاوەن ڕۆحێکی ھێمن بوو».[٤٣]

سێ مانگ دوای مردنی، ڕاگەیەنرا کەوا وەسیەتنامەکەی گاندۆڵفینی کەوا لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ نووسرابوو، ئاماژەی بە جێھێشتنی نزیکەی ٧٠ میلیۆن دۆلار کردبوو بۆ کچ، ھاوسەری پێشووی و خوشکەکانی کردبوو. وەسیەتنامەکە ئاماژەی بە جێھێشتنی موڵک بۆ کوڕەکەی، مایکڵ نەکردبوو، بەوپێیەی دڵنیایی ژیانی بۆ کوڕەکەی تەرخان کردبوو کە بریتی بوو لە ئەستۆ گرتنی تەواوی خەرچیەکانی لەلایەن حکومەتەوە.[٤٤] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣دا لەڕێگەی واژوو کۆکردنەوەیەکی سەرھێل کەوا لەلایەن ھاوڕێی کۆنی گاندۆلفینی، لۆری فرێدریکسەوە رێکخرابوو، شەقامێکی گەڕەکەکەی بەناوی ئەوەوە کرا لە مەڕاسیمێکی کراوەدا بە ئامادەبوونی زۆربەی ھاو ئەکتەرانی زنجیرەی سۆپڕانۆکان.[٤٥]

دەرھێنەر سپایک جۆنز فیلمی ئەو ی پێشکەشی گاندۆلفینی کرد، کەوا بەیەکەوە پێشتر کاریان لەسەر فیلمی Where the Wild Things Are کردبوو.

لە ساڵی ٢٠١٤دا و دوای مردنی، گاندۆڵفینی خرایە ڕیزی ناودارانی نیوجێرزی.

لە ساڵی ٢٠١٩دا، ڕاگەیەندرا کەوا کوڕەکەی مایکڵ گاندۆلفینی، ڕۆڵی تۆنی سۆپرانۆیەکی گەنج بەرجەستە لە فیلمی The Many Saints of Newark کەوا چیڕۆکەکەی باسی ڕووداوەکانی پێش زنجیرەی سۆپرانۆکان دەکات.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناوی فیلم رۆڵ تێبینی
١٩٨٧ Shock! Shock! Shock! ئۆردەرلی
١٩٩١ The Last Boy Scout دەستەڕاستی ماڕکۆن دەرکەوتنی کامیۆ
١٩٩٢ Stranger Among Us, AA Stranger Among Us تۆنی باڵدێساری
١٩٩٣ Money for Nothing بیڵی
True Romance ڤیرجیل
Mr. Wonderful مایک
Italian Movie ئەنجێلۆ
١٩٩٤ Angie ڤینی
Terminal Velocity بێن پینکواتەر
١٩٩٥ Nouveau monde, LeLe Nouveau monde ویل کابێرا
Crimson Tide عەریف بۆب دۆرتی
Get Shorty بیر پاڵێورا – خەڵاتی سکرین گیڵد بۆ باشترین کاست لە فیلمێکدا
١٩٩٦ Juror, TheThe Juror ئێدی
١٩٩٧ Night Falls on Manhattan جۆوی ئالگرێتۆ
She's So Lovely کیفەر
12 Angry Men بڕیادەری #٦
Perdita Durango ویڵی وودی تۆماس
Midnight in the Garden of Good and Evil چێشتلێنەر دەرکەوتنی کامیۆ
١٩٩٨ Fallen لو
Mighty, TheThe Mighty کێنی کەین
Civil Action, AA Civil Action ئال لەڤ
١٩٩٩ 8mm ئێدی پوڵ
A Whole New Day ڤینسنت
٢٠٠١ Mexican, TheThe Mexican وینستن باڵدری
The Man Who Wasn't There بیگ دەیڤ بروستەر
Last Castle, TheThe Last Castle کۆلۆنێل وینتەر
٢٠٠٤ Surviving Christmas تۆم ڤاڵکۆ
٢٠٠٥ Romance & Cigarettes نیک مەڕدەر
Stories of Lost Souls ڤینسنت لە بەشی: "A Whole New Day"
٢٠٠٦ Lonely Hearts لێکۆلەر چارڵز ھیلدەربرانت
All the King's Men تاینی دەفی
Club Soda پیاوەکە
٢٠٠٧ Stories USA پیاوەکە لە بەشی: "Club Soda"
٢٠٠٩ In the Loop عەریف جۆرج میلەر
Taking of Pelham 123, TheThe Taking of Pelham 123 پارێزگاری نیویۆڕک
Where the Wild Things Are کاڕۆڵ دەنگ
٢٠١٠ Welcome to the Rileys دەگ ڕایلی
Mint Julep بەڕێز جی
٢٠١١ Down the Shore بەیلی یولەر
Violet & Daisy پیاوەکە
٢٠١٢ Killing Them Softly میکی
Not Fade Away پات دامیانۆ
Zero Dark Thirty بەڕێوبەری سی ئای ئەی لیۆن پانێتا
The Patriot of America دانی کۆل دەنگ
٢٠١٣ The Incredible Burt Wonderstone دەگ مەنی
Enough Said ئالبێرت دوای مردنی بڵاوکرایەوە

براوە - خەڵاتی بۆستن سۆسایەتی بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار پاڵێوراو – خەڵاتی ڕەخنەگرانی بڕۆدکاست بۆ باشترین ئەکتەری کۆمیدی پاڵێوراو – خەڵاتی ڕەخنەگرانی بڕۆدکاست بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار پاڵێوراو– خەڵاتی ڕەخنەگرانی شیکاگۆ بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار پاڵێوراو – خەڵاتی ئیندپێندنت بۆ باشترین ئەکتەری پشتگریکاری نێر پاڵێوراو – خەڵاتی ڕەخنەگرانی لەندەن بۆ باشترین ئەکتەری پشتگریکاری ساڵ پاڵێوراو – خەڵاتی سکرین گیڵد بۆ باشترین ئەکتەری پشتگریکار پاڵێوراو – خەڵاتی ڕەخنەگرانی واشنگتن دی سی بۆ باشترین ئەکتەری پشتگریکار

٢٠١٤ The Drop مارڤ دوای مردنی بڵاوکرایەوە

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناوی زنجیرە رۆڵ تێبینیەکان
١٩٩٧ Gun واڵتەر دیفدێلی ئەڵقەی: "Columbus Day"
12 Angry Men بڕیادەری ژمارە شەش فیلمی تەلەڤیزیۆنی
١٩٩٩–٢٠٠٧ سۆپڕانۆکان تۆنی سۆپڕانۆ ٨٦ ئەڵقە

Primetime Emmy Award for Outstanding Lead Actor in a Drama Series (2000, 2001, 2003) AFI Award for Actor of the Year - Male - TV Series (2001) Golden Globe Award for Best Actor – Television Series Drama (2000) Screen Actors Guild Award for Outstanding Performance by a Male Actor in a Drama Series (1999, 2002, 2007) Screen Actors Guild Award for Outstanding Performance by an Ensemble in a Drama Series (1999, 2007) TCA Award for Individual Achievement in Drama (1999, 2000, 2001) Nominated – Golden Globe Award for Best Actor – Television Series Drama (2001, 2002) Nominated – Primetime Emmy Award for Outstanding Lead Actor in a Drama Series (1999, 2004, 2007) Nominated – Golden Nymph Award for Outstanding Actor – Drama Series (2008) Nominated – Satellite Award for Best Actor – Television Series Drama (1999, 2000, 2001) Nominated – Screen Actors Guild Award for Outstanding Performance by a Male Actor in a Drama Series (2000, 2001, 2004, 2006) Nominated – Screen Actors Guild Award for Outstanding Performance by an Ensemble in a Drama Series (2000, 2001, 2002, 2004, 2006) Nominated – TCA Award for Individual Achievement in Drama (2003, 2004, 2006) Nominated – Viewers for Quality Television Award for Best Actor (2000)

٢٠٠٢ Sesame Street خۆی ١ ئەڵقە
٢٠٠٤ Saturday Night Live دانیشتوویەکی نیوجێرزی ئەڵقەی: "بێن ئافلێک/Nelly"
٢٠٠٨ Alive Day Memories: Home from Iraq فیلمی تەلەڤیزیۆنی؛ بەرھەمھێنەر

پاڵێوراو – خەڵاتی ئێمی بۆ بەرھەمێکی نا خەیاڵی یان دۆکیومینتاری

٢٠١٠ Wartorn: 1861–2010 فیلمی تەلەڤیزیۆنی؛ بەرھەمھێنەر
٢٠١١ Cinema Verite کڕەیگ گیلبێرگ فیلمی تەلەڤیزیۆنی؛
٢٠١٢ Hemingway & Gellhorn فیلمی تەلەڤیزیۆنی؛ بەرھەمھێنەر

پاڵێوراو – خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین کورتە زنجیرە یاخود فیلمی تەلەڤیزیۆنی

٢٠١٣ Nicky Deuce بۆبی ئێگز فیلمی تەلەڤیزیۆنی
٢٠١٦ The Night Of جاک ستۆن بەرھەمھێنەری جێبەجێکار (دوای مردنی)

یاری ڤیدیۆیی[دەستکاری]

ساڵ ناوی یاری رۆڵ تێبینی
٢٠٠٦ The Sopranos: Road to Respect تۆنی سۆپڕانۆ دەنگ و شێوەی بۆ یاریەکە تەرخان کردووە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "James Gandolfini as Tony Soprano". HBO. Archived from the original on January 9, 2010.
  2. ^ "Youtube interview of James Gandolfini – Inside the Actors Studio, 2004". YouTube. May 15, 2007. Retrieved April 11, 2010.
  3. ^ "Santa Gandolfini Obituary - Search Santa Gandolfini Recent Obituaries". Genealogybank.com. Archived from the original on 20ی Mayی 2015. Retrieved November 5, 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ "Youtube interview of James Gandolfini – Inside the Actors Studio, 2004". YouTube. May 15, 2007. Retrieved April 11, 2010.
  5. ^ ئ ا ب "This Is James Gandolfini, He's Not Tony, The Actor Behind The Sopranos Mob Boss Is More Like "A 260-Pound Woody Allen"". CBS News. April 8, 2007. Retrieved April 11, 2010. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ ئ ا DAVE ITZKOFF (June 19, 2013). "James Gandolfini Is Dead at 51; a Complex Mob Boss in 'The Sopranos'". The New York Times. Retrieved November 5, 2014.
  7. ^ "James Gandolfini – Britannica Online Encyclopedia". Encyclopædia Britannica. Retrieved April 11, 2010.
  8. ^ "James Gandolfini dies at 51; actor starred in 'The Sopranos'". Los Angeles Times. Retrieved August 25, 2015.
  9. ^ "Gandolfini 'displayed his usual sense of humor' when he signed will". Daily News. New York. September 19, 2013. Retrieved August 25, 2015.
  10. ^ Goldman, Jeff (June 20, 2013). "Yearbook photos of James Gandolfini acting, playing basketball at Park Ridge High School". The Star-Ledger. Retrieved June 20, 2013.
  11. ^ ئ ا "James Gandolfini". AskMen.com. June 2013. Archived from the original on February 19, 2008. Retrieved June 20, 2013. ١٩ی شوباتی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "R.I.P. James Gandolfini - June 19th 2013". Archived from the original on August 12, 2014. Retrieved July 6, 2013. ١٢ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ "R.I.P. James Gandolfini - June 19th 2013". Archived from the original on August 12, 2014. Retrieved July 6, 2013. ١٢ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Brown, Eric (June 19, 2013). "James Gandolfini: The Late Actor's Best Scenes In 'The Sopranos,' 'True Romance' And More". International Business Times. Retrieved May 7, 2015.
  15. ^ "Youtube interview of James Gandolfini – Inside the Actors Studio, 2004". YouTube. May 15, 2007. Retrieved April 11, 2010.
  16. ^ "The 50 Greatest TV Icons - JAMES GANDOLFINI". Entertainment Weekly. December 27, 2007. Retrieved June 20, 2013. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ "Clive James on The Sopranos". The Daily Telegraph. June 30, 2013. Retrieved December 5, 2013.
  18. ^ "James Gandolfini: What Was the 'Sopranos' Star's Net Worth at the Time of His Death?". Archived from the original on 28ی Aprilی 2019. Retrieved January 11, 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  19. ^ "HBO Orders Hemingway Film With Nicole Kidman and Clive Owen". TV Guide.
  20. ^ "Enough Said". Rottentomatoes.com. September 18, 2013. Retrieved November 5, 2014.
  21. ^ "The Drop". Rottentomatoes.com. September 12, 2014. Retrieved November 5, 2014.
  22. ^ "Everybody's scared to upset Mr. Soprano". Winnipeg Free Press. October 17, 2007. Retrieved April 11, 2010.
  23. ^ Slaght, Veronica (September 24, 2009). "'Sopranos' star James Gandolfini buys home in Tewksbury". The Star-Ledger. Retrieved June 20, 2013.
  24. ^ Martin, Brett (July 2013). "The Night Tony Soprano Disappeared". GQ Magazine.
  25. ^ Jacobs, Deborah L. (August 7, 2013). "James Gandolfini's Will Reflects A Parent's Dilemma". Forbes. Archived from the original on August 12, 2013. Retrieved January 23, 2019. His son Michael, from his marriage to Marcy Wudarski, was 14 when Gandolfini died suddenly in June [2013]...
  26. ^ ئ ا Keller, Julie (December 18, 2002). "Gandolfini Divorce Finalized". E! News. Retrieved January 23, 2019.
  27. ^ Jacobs, Deborah L. (August 7, 2013). "James Gandolfini's Will Reflects A Parent's Dilemma". Forbes. Archived from the original on August 12, 2013. Retrieved January 23, 2019. His son Michael, from his marriage to Marcy Wudarski, was 14 when Gandolfini died suddenly in June [2013]...
  28. ^ "James Gandolfini discovered by 13-year-old son". The Daily Telegraph. Retrieved June 20, 2013.
  29. ^ Nichols, Katherine (August 31, 2008). "Sopranos Star James Gandolfini Gets Married". People. Archived from the original on September 12, 2015. Retrieved June 20, 2013. {{cite news}}: More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help)
  30. ^ "James Gandolfini Welcomes Daughter". USA Today. October 12, 2012. Retrieved June 19, 2013.
  31. ^ "James Gandolfini died of cardiac arrest". News24. Associated Press. June 20, 2013. Archived from the original on 9ی Decemberی 2018. Retrieved 1ی Septemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  32. ^ "James Gandolfini Cause of Death: Autopsy Confirms Heart Attack Killed 'Sopranos' Star, Source Says". The Huffington Post. Retrieved June 11, 2015.
  33. ^ "Reactions to the Death of James Gandolfini". The New York Times. Retrieved June 21, 2013.
  34. ^ "Stars share reaction to James Gandolfini's death". Yahoo! News. Archived from the original on 4ی Januaryی 2014. Retrieved June 21, 2013. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  35. ^ "James Gandolfini's death stirs reactions from stars". Reno Gazette-Journal. Reno, Nevada. Archived from the original on 24ی Juneی 2013. Retrieved June 21, 2013 – via USA Today. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  36. ^ "Governor Christie orders flags at half-staff on Mon. , June 24 to recognize James Gandolfini". NorthJersey.com. Archived from the original on June 26, 2013. Retrieved June 21, 2013. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ "Bruce Springsteen Dedicates 'Born to Run' to James Gandolfini Onstage". Rolling Stone. June 21, 2013. Retrieved June 21, 2013. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  38. ^ "James Gandolfini's Body Returned to U.S." People. June 23, 2013. Archived from the original on March 8, 2016. Retrieved 1ی Septemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ٨ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  39. ^ "Broadway to dim marquee lights for Gandolfini". United Press International. Retrieved June 25, 2013.
  40. ^ "Edie Falco: Onscreen Love With James Gandolfini 'One of the Greatest I've Ever Known'". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-10-12.
  41. ^ Chilton, Martin (2013-06-20). "James Gandolfini was a genius, says Sopranos creator" (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235. Retrieved 2018-10-12.
  42. ^ "Celebrities React to the Death of James Gandolfini". TV Guide. June 19, 2013.
  43. ^ Roush, Matt (July 1, 2013). "A Soprano's Swan Song". TV Guide. pp. 18–21.
  44. ^ Ross, Barbara. "James Gandolfini 'displayed his usual sense of humor' when he signed will prior to his death". The Daily News.
  45. ^ Alexander, Dan (December 2, 2013). "Park Ridge Pays Tribute to James Gandolfini". New Jersey 101.5. Archived from the original on 26ی Februaryی 2019. Retrieved 1ی Septemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

James Gandolfini لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان