بڕوس سپرینگستین
بڕوس سپرینگستین | |
---|---|
![]() سپرینگستین لە کۆسێسرتێکی ٢٠١٢دا | |
لەدایکبوون | نیوجێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٩
پیشە |
|
ھاوسەر |
|
منداڵەکان | ٣, لەنێویانداجێسیکا |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشن | |
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٦٤– تا ئێستا |
کۆمپانیای تۆمارکردن | کۆڵۆمبیا ڕیکۆردس |
وێبگە | |
brucespringsteen |
بڕوس فرێدریک جۆسێف سپرینگستین (بە ئینگلیزی: Bruce Frederick Joseph Springsteen) (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٩)[١] گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەن و ئاوازدانەرێکی ئەمریکییە کەوا وەک ھونەرمەندێکی سەربەخۆ و گۆرانیبێژی سەرکردەی ئی ستریت باند کاردەکات. ئەو توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو لە حەفتاکاندا بەدەستبێنێت لەڕێگەی ئەلبوومی Born to Run.[٢] سپرینگستین لەو پەنجا ساڵەی کارکردنیدا، بە دەرکەوتنە پڕ جوڵەکانی سەر ستەیج و لیریکە کۆمەڵایەتیەکانی ناسراوە.
سپرینگستین توانیویەتی زیاتر لە ١٣٥ میلیۆن کۆپی لە ئەلبوومەکانی لەسەر ئاستی جیھان، ٦٤ میلیۆن کۆپی لەسەر ئاستی ئەمریکا بفرۆشێت، کە ئەمەش دەیکاتە یەکێک لە پڕفرۆشترین ھونەرمەندانی مۆسیقیی جیھان. گۆرانیە ناسراوەکانی بریتین لە Born to Run" (1975), "Thunder Road" (1975), "Badlands" (1978), "Hungry Heart" (1980), "Dancing in the Dark" (1984), "Born in the U.S.A." (١٩٨٤), "Glory Days" (1985), "Brilliant Disguise" (1987), "Human Touch" (١٩٩٢), و "Streets of Philadelphia" (١٩٩٤). ھەروەھا خاوەنی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆرە لەنێویاندا ٢٠ خەڵاتی گڕامی، دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و یەک خەڵاتی تۆنی و ئۆسکار.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Cross، Charles R. (1992). Backstreets: Springsteen – the man and his music. Harmony Books. پەڕە 40. ISBN 0-517-58929-X.
- ^ Hiatt، Brian؛ Hiatt، Brian (November 17, 2005). "Bruce Springsteen's 'Born to Run' Turns 30". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- براوەکانی خەڵاتی تۆنی
- وەرگرانی مەدالیای سەرۆککۆماری ئازادی
- زیندووان
- براوەکانی خەڵاتی گرامی
- ئەمریکییەکانی پەیڕەوی کلێسەی کاسۆلیکی ڕۆم
- گۆرانیبێژانی ڕۆکی ئەمریکی
- گیتارژەنانی ڕۆکی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیتالی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ھۆڵەندی
- چاکەکارانی ئەمریکی
- گیتارژەنانی ئەمریکی
- لەدایکبووانی ١٩٤٩