جومانجی: ئاستی دواتر
جومانجی: ئاستی دواتر | |
دەرھێنەر | جەیک کاسدان |
---|---|
بەرھەمھێنەر | دوەین جانسن دانی گارسیا ھیرام گارسیا مات تۆڵماچ جەیک کاسدان |
نووسین | جەیک کاسدان سکۆت ڕۆزنبێرگ جێف پینکنەر |
سەرچاوەی چیڕۆک | جومانجی لەلایەن کریس ڤانەوە |
کاست | دوەین جۆنسن جاک بلاک کێڤن ھارت کارین گیلان |
مۆسیقا | ھێنری جاکمان |
وێنەگری سینەمایی | گیولا پادۆس |
دەستکاری | مارک ھێلفریچ ستیڤ ئێدواردز تارا تیمپۆنێ |
ستۆدیۆ(کان) | کۆلومبیا پیکچەرز مات تۆلماچ پرۆدەکشنز سێڤن بەکس پرۆدەکشنز دەزگای بەدواداچوون[١] |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ١٢٣ خولەک[٢] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | جومانجی |
تێچوون | ١٢٥–١٣٢ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٨٠١٫٧ ملیۆن دۆلار[٣] |
بەشی پێشوو | جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستان |
جومانجی: ئاستی دواتر (بە ئینگلیزی: Jumanji: The Next Level) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵیی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩یە، لە دەرھێنانی جەیک کاسدان، کە لەگەڵ جێف پینکنەر و سکۆت ڕۆزنبێرگ سیناریۆکەیان نووسیووە. ئەم فیلمە قۆناغی چوارەمی زنجیرەفیلمی جومانجییە و درێژەی فیلمی جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستانە. دوەین جانسن، جاک بلاک، کێڤن ھارت، کارین گیلان، نیک جۆناس، ئەلێکس وۆڵف، مۆرگان تەرنەر، سێرداریوس بلەین و مادیسۆن ئیسمان ڕۆڵەکانیان لە فیلمی پێشوودا دووبارە دەکەنەوە لەکاتێکدا ئاکوافینا و دانی گلۆڤەر و دانی دێڤیتۆ ئەکتەری نوێن و پەیوەندی بە کاستەکەوە دەکەن. چیرۆکی فیلمەکە دوای دوو ساڵ لە فیلمی بەخێرھاتن بۆ دارستان ڕوودەدات، کە ھەمان گرووپی ھەرزەکار لەگەڵ ھاوڕێیەکی دێرین و دوو کەسی دیکەدا، بە ھەڵە جارێکی دیکە تووشی جومانجی دەبنەوە. لەوێ ھەموویان خۆیان لەگەڵ کەسایەتیی ئەڤەتاری کۆن و نوێدا ڕووبەڕووی کێشە و دژایەتی دەبنەوە، لەکاتێکدا دەبێت ھەڵبێن بۆ ئەوەی خاکەکە لە خراپەکارێکی نوێ ڕزگار بکەن.
وێنەگرییی سەرەکی لە نێوان ٢١ی ١ تا ١١ی ئایاری ٢٠١٩ لە شوێنەکانی وەک ئەتلەنتا، نیو مەکسیکۆ، ئەلبێرتای ئەمریکا و ھاوایی ئەنجامدراوە. فیلمی جومانجی: ئاستی دواتر لە ئەمریکا لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز بڵاوکرایەوە. فیلمەکە بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت و لە سەرانسەری جیھاندا ٨٠١٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا لە بەرامبەر بوودجەی ١٢٥–١٣٢ ملیۆن دۆلار، ئەمەش بووە دەیەمین فیلمی زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠١٩. بەدواداچوونێکی تری لەژێر پەرەپێداندایە.
چیرۆک
[دەستکاری]دوای سەرکێشییەکانیان لە جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستان، سپێنسەر گیلپین (ئەنتۆنی «فریج» جۆنسن)، مارتا کاپلی و بێتانی واکەر پلانیان ھەیە لە پشووی جەژنی کریسمسدا یەکتر ببینن بۆ ئەوەی وەرزی یەکەمی کۆلێژیان پێکەوە بەسەر بەرن دوای جیابوونەوەیان. سپێنسەر ھەست بە بێزاری دەکات کە ژیانی وەک ھاوڕێکانی سەرنجڕاکێش نییە، دەچێتە ناو جومانجی و دەیەوێت جارێکی دیکە وەک کەسایەتیی (ئەڤەتار)ی خۆی لێبێتەوە: دکتۆر سمولدەر بریوستن کە کەسایەتییەکی بەھێز و ئازایە.
کاتێک سپێنسەر دەگەڕێتەوە ماڵەوە، ھاوڕێکانی تووشی شۆک دەبن کاتێک دەزانن چووەتە ناو یارییەکەوە (جومانجی). بەدوایدا دەڕۆن چونکە دەزانن ناتوانێت بە تەنیا لەوێ ڕزگاری ببێت؛ بەڵام ئێدی باپیرەی سپێنسەر و میلۆی ھاوڕێی ئێدی کە لە قاتی سەرەوەن، ئەوانیش بۆ نێو یارییەکە ڕادەکێشرێن. لەگەڵ جێھێشتنی بێتانی، ڕوو لە ئەلێکس ڤاریک دەکات بۆ یارمەتی. یاریزانێکی جومانجییە کە بیست ساڵ لە یارییەکەدا گیر بووە پێش ئەوەی ڕزگار بکرێت. لەوێدا چاویان بە ئەلێکس ڤاریک دەکەوێت کە یاریزانێکی جومانجییە کە بیست ساڵ لە یارییەکەدا گیر بووە پێش ئەوەی ڕزگار بکرێت.
مارتا جارێکی تر دەبێتە ئەڤەتاری ڕووبی ڕاوندھاوس، بەڵام فریج دەبێتە ئەڤەتارە کۆنەکەی؛ پرۆفیسۆر شێڵدۆن ئۆبێرۆن، لەکاتێکدا ئێدی و میلۆ دەبنە دکتۆر سمولدەر بریوستن و فرانکلین «موس» فینبار. بە چاوەڕوانی ھەمان یاریکردن، گرووپەکە سەریان سووڕدەمێنێت بە چیرۆکێکی نوێ: چونکە ئەمجارە جومانجی بەدەست وشکەساڵییەکەوە دەناڵێنێت. بۆ تەواوکردنی یارییەکە دەبێت ملوانکەیەکی ئەفسوناوی وەربگرنەوە کە پێی دەوترێت دڵی فالکۆن کە لەلایەن سەرۆکی جەنگ «یۆرگنی دڕندە» دزراوە. ئەوان سپێنسەر دەناسن کە ئەمجارە ئەڤەتارێکی نوێی ھەیە: دزێکی لێھاتوو بە ناوی مینگ فلیتفۆت.
گرووپەکە کێشەیان ھەیە لە خۆگونجاندن لەگەڵ ئەڤەتارەکانیان، بۆنموونە میلۆ ناتوانێت زانیاری خێرا بگوازێتەوە. ئەوان لەگەڵ ئەلێکس یەکدەگرنەوە وەک ئەڤەتاری جێفرسن «سیپلان» ماکدۆنۆ، ھەروەھا لەگەڵ بێتانی کە بووەتە ئەسپێکی ڕەش بە ناوی سایکلۆن. ئێدی دەزانێت کە میلۆ نەخۆشییەکی کوشندەی ھەیە و دەیەوێت پێش مردنی ئاشتی بکاتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئاشتبوونەوەیان.
گرووپەکە ڕووبارێک دەدۆزنەوە کە ئاوی ئەفسوناوی تێدایە کە ڕێگەیان پێدەدات ئەڤەتارەکانیان بگۆڕن. ئەمەش ڕێگە بە ھەریەکەیان دەدات بگەڕێنەوە بۆ ئەڤەتاری سەرەتایی خۆیان کاتێک ئێدی و میلۆ مینگ و سایکلۆنیان پێدەدرێت. لەکاتێک کە ئێدی و میلۆ لەلایەن سەربازەکانی یۆرگنی دڕندەوە دەگیرێن، ئەوانی تر جیا دەبنەوە بۆ ئەوەی کەسانی تر ڕزگاربکەن و دڵی فالکۆن بەدەست بێنن.
شەڕ لەگەڵ یۆرگن و پیاوەکانی دەکەن و گەوھەرەکەش وەردەگرنەوە. سایکڵۆن کە ئاشکرا دەبێت کە کەسایەتی «پێگاسۆس»ە، دەفڕێتە ئاسمان لەگەڵ ئێدی و ملوانەکە گەوھەرییەکە نیشانی بۆ ئاسمان بەرز دەکاتەوە، لەوساتەدا ناوی جومانجی دەنووسرێت و ڕاستەوخۆ یارییەکو بەکۆتا دێت.
میلۆ بڕیار دەدات کەلە یارییەکەدا بمێنێتەوە و لەوێ ژیانی بەسەربەرێت. ئەوانی تر دەگەڕێنەوە بۆ جیھانی ڕاستەقینە و سپێنسەر لەگەڵ ھاوڕێکانی ئاشت دەبێتەوە.
لەم نێوەندەدا دایکی چاککەرەوەیەک دەھێنێتەوە ماڵەوە کە کۆنسۆلی یارییە ڤیدیۆیییە شکاوەکەی دەبینێت و بە ھەڵە یارییەکە دەستپێدەکات. لە ھەمان کاتدا کۆمەڵەیەک لە ئاژەڵی نەعامەی نێو جومانجی لە دەرەوەی چێشتخانەیەک بەخێرایی دەڕۆن، ھەربۆیە سپێنسەر و ئەوانی دیکە تووشی سەرسووڕمان دەبن کە دەبینن ئاژەڵەکانی نێو جومانجی لەنێو جیھانە ڕاستەقینەکەی خۆیانن.
ڕۆڵەکان
[دەستکاری]- دوەین جانسن وەک دکتۆر زاندەر «سمۆڵدەر» برەیڤستن: کەسایەتیی یاریزان و ئەڤەتاری ئێدی لە بەشی سەرەتا، دواتر گۆڕا بۆ ئەڤەتاری سپێنسەر. فۆڕمێکی شوێنەوارناسی و گەڕانێکی بەھێز و متمانە بەخۆبوو وەردەگرێت.
- ھەروەھا جۆنسن لە فلاشباکێکدا ڕۆڵی باوکی برۆستن دەگێڕێت و زاکاری تێزگاگبێ ڕۆڵی برۆستنی گەنج دەگێڕێت.
- جاک بلاک وەک پرۆفیسۆر شێڵدۆن «شێلی» ئۆبێرۆن: کارەکتەری ڕۆڵگێڕ و ئەڤەتاری نوێ. مارتا بۆ ماوەیەکی کورت کۆنترۆڵی ئەم ئەڤەتارە دەکات و دواتر جارێکی دیکە دەبێتە ھی بێتانی. پرۆفیسۆر ئۆبێرۆن شێوەی لە شارەزایەکە کە کێشی زیاد و قەڵەوە و لە زۆرێک لە بوارە زانستییەکان لەوانەش نەخشەسازی و ئەندازە شارەزایە.
- کێڤن ھارت وەک فرانکلین «ماوس» فینبار: کارەکتەری ڕۆڵگێڕ، ئەڤەتاری سەرەتای میلۆیە، کە دواتر جارێکی تر دەبێتە ئەڤەتاری فریج. فینبار شێوەی گیانلەبەرناسی بچووک و ھەڵگری چەک وەردەگرێت کە ھەندێک بەھرەی لە زمانەوانی ئاژەڵاندا ھەیە.
- کارین گیلان وەک ڕوبی ڕاوندھاوس: کارەکتەری ڕۆڵگێڕ و ئەڤەتاری مارتایە، کە جلێکی کۆماندۆی کورت پۆشراوی ھەیە و ھونەری جەنگی دەزانێت. بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن فرێج کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
- نیک جۆناس وەک جێفرسن «سیپلەین» ماکدۆنۆ: جارێکی تر ئەڤەتاری ئەلێکسە کە شێوەی فڕۆکەوانی فڕۆکە وەردەگرێت.
- ئاکوافینا وەک مینگ فلیتفۆت: کارەکتەری ڕۆڵگێڕی نوێی جومانجی و ئەڤەتاری نوێی سپێنسەرە، کە دواتر دەبێتە ئاڤاتاری ئێدی. فلیتفۆت شێوەی دزێک دەگرێتەبەر کە شارەزایی لە دزیکردن و گیرفان دزی و قفڵ ھەڵگرتن ھەیە.
- ڕۆری مەککان وەک یۆرگنی دڕندە: سەرۆک جەنگێکی توندوتیژی جومانجییە کە بەرپرسیارە لە کوشتنی دایک و باوکی براڤستن
- دانی دێڤیتۆ وەک ئێدوارد «ئێدی» گیلپین: کارەکتەری ڕۆڵگێڕ و باپیرەی سپێنسەر.
- دانی گلۆڤەر وەک میلۆ واڵکەر: ھاوڕێ دوورکەوتووەکەی ئێدی.
- ئەلێکس وۆڵف وەک سپێنسەر گیلپین: خوێندکارێکی نوێی کۆلێژ کە ھەوڵ دەدات بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ ژیانی نوێی خۆی و خۆشەویستەکەی مارتادا بگونجێنێت.
- مۆرگان تەرنەر وەک مارتا کاپلی: خوێندکارێکی نوێی کۆلێژ و خۆشەویستەکەی سپێنسەر.
- سێرداریوس بلەین وەک ئەنتۆنی فریج جۆنسن: خوێندکارێکی نوێی کۆلێژ و ھاوڕێی سپێنسەر و مارتا و بێتانی.
- مادیسۆن ئیسمان وەک بێتانی واڵکەر: خوێندکارێکی نوێی کۆلێژ، یەکێکە لەو چوار ھاوڕێیەی کە ئەزموونی جومانجی پێشوویان کردووە، ئێستا گەشتیارێکە و بەجیھاندا دەگەڕێت.
- ڕایس داربی وەک نایجل بیلینگسلی: کە وەک ڕێبەری سەرەکی بۆ یاریزانەکانی نێو جومانجی کاردەکات
- کۆڵین ھانکس وەک ئەلێکس ڤریک: یاریزانێکی پێشووی جومانجی، لە ئێستا خێزانی خۆی پەروەردە دەکات.
- مارین ھینکل وەک جانیس گیلپین: دایکی سپێنسەر و کچەکەی ئێدی.
- ڤینس پیسانی وەک بەڕێوەبەری دەرمانخانە
- دۆرۆتی ستیل وەک پیرەکەی نێو. گوندەکە.
- بێبی نیوڤیرت ڕۆڵی خۆی وەک نۆرا شوان دووبارە دەکاتەوە، خاڵۆی پاڵەوانەکانی فیلمی یەکەم پیتەر و جودی شوان کە ھەوڵیان دا ماڵی پاریش بکەنە جێگەی نوستن و نانی بەیانی.
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]پەرەپێدان
[دەستکاری]دوای بڵاوبوونەوەی فیلمی جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستان، سۆنی دەستی بە پەرەپێدانی فیلمێکی تری بەدواداچوون کرد. کاسدان گەڕایەوە بۆ دەرھێنانی بەدواداچوونەکەی، ڕۆزنبێرگ و پینکنەر جارێکی دیکە سیناریۆکەیان نووسی و جۆنسۆن، ھارت، بلاک و جیلان ڕۆڵەکانیان دووبارە کردەوە.[٤] لە کاتی پەرەپێدانی فیلمەکەدا، بلاک فیلمە نوێیەکەی پشتڕاستکردەوە کە چوارەم فیلمی جومانجییە چونکە فیلمی زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی (٢٠٠٥)، وەک فیلمی دووەم داندراوە و ھاوبەشکردنی بەردەوامی لەگەڵ فیلمەکانی تری زنجیرەکە، لەگەڵ فیلمی جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستان وەک سێیەم فیلم. بەپێی وتەی کاسدان فیلمەکە ناوی کارکردنی J-19ی بەکارھێناوە.[٥] دواتریش ناوی فیلمەکە بە ناوی جومانجی: ئاستی دواتر ئاشکرا بوو.[٦]
ڕۆڵگێڕان
[دەستکاری]ئاکوافینا و دانی دێڤیتۆ و دانی گلۆڤەر لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ پەیوەندییان بە فیلمەکەوە کرد.[٧] ئەلێکس وۆڵف، سێرداریوس بلەین، مادیسۆن ئیسمان، مۆرگان تەرنەر و نیک جۆناس لە مانگی شوباتدا بەکرێگیران بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانیان دووبارە بکەنەوە.[٨][٩] لە مانگی ئازاردا دانیا ڕامیرێز پەیوەندی بە کاستی فیلمەکەوە کرد.[١٠] ھەر لەو مانگەدا ڕیس داربی پشتڕاستکرایەوە کە ڕۆڵی خۆی لە فیلمەکەدا دووبارە دەکاتەوە.[١١][١٢] ھەروەھا کۆڵین ھانکس لە مانگی ئایاردا پەیوەندی بە کاستەکەوە کرد بۆ ئەوەی ڕۆڵەکەی دووبارە بکاتەوە.[١٣]
وێنەگرتن
[دەستکاری]وێنەگرتنی فیلمەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دەستیپێکرد و لە ستۆدیۆکانی بلاک ھۆڵ لە نزیک ئەتلەنتا، نیو مەکسیکۆ، کالگاری، کاستڵ ماونتێن ڕیزۆرت، ئەلگۆدۆنز دێنس لە کالیفۆرنیا و ھاوایی ئەنجامدرا پێش ئەوەی لە ١١ی ئایاردا کۆتایی پێ بێت.[١٤][١٥][١٦] جۆنسۆن ٢٣٫٥ ملیۆن دۆلاری بۆ ڕۆڵەکەی بەدەستھێناوە.[١٧]
بڵاوکردنەوە
[دەستکاری]شانۆیی
[دەستکاری]فیلمەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ئەمریکا نمایشکرا.
میدیای ماڵەوە
[دەستکاری]فیلمەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ لەلایەن کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ھۆم ئینتەرتەینمەنتەوە بە شێوەی دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە، و لە ١٧ی ئازار بە شێوەی فۆڕکەی ئاڵترا ئێچ دی بلو-ڕەی، و دی ڤی دی بڵاوکرایەوە.[١٨][١٩][٢٠] ھەروەھا لە نیسانی ٢٠٢١ کۆمپانیای سۆنی گرێبەستێکی واژووکرد کە دیزنی دەستی بە ناوەڕۆکی پاشکۆکانی تری جومانجی بگات، لەنێویاندا زنجیرەی جومانجی بۆ ئەوەی لە دیزنی پڵەس و ھولو پەخش بکات و لە تۆڕە تەلەڤیزیۆنییە ھێڵییەکانی دیزنی دەربکەوێت. دەستڕاگەیشتن بە ناونیشانەکانی سۆنی لەلایەن دیزنییەوە دوای بەردەستبوونیان لە نێتفلیکسدا دێت.[٢١][٢٢]
پێشوازی
[دەستکاری]بۆکس ئۆفیس
[دەستکاری]جومانجی: ئاستی داھاتوو لە ئەمریکا و کەنەدا ٣٢٠٫٣ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، لە وڵاتانی دیکەشدا ٤٧٩٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ٨٠٠٫١ ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا بوودجەی بەرھەمھێنانی نزیکەی ١٢٥–١٣٢ ملیۆن دۆلار بووە. دەیەمین فیلمی داھاتی ساڵی ٢٠١٩ بوو.[٢٣] دیدڵایەن ھۆلیوود حیساباتی کردووە کە قازانجی تەواوی فیلمەکە ٢٣٦ ملیۆن دۆلار بووە.[٢٤] لە ئەمریکا و کەنەدا، فیلمەکە شانبەشانی کریسمسی ڕەش و ڕیچارد جیول بڵاوکرایەوە، و پێشبینی دەکرا لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا لە ٤٢٢٧ سینەمادا داھاتی ٤٥–٥٥ ملیۆن دۆلار بەدەستبھێنێت.[٢٥] فیلمەکە لە یەکەم ڕۆژیدا ١٩٫٧ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، لەنێویاندا ٤٫٧ ملیۆن دۆلار لە پێشبینییەکانی شەوی پێنجشەممە. دواتر بۆ یەکەمجار بوو بە ٥٩٫٣ ملیۆن دۆلار و پێشەنگی بۆکس ئۆفیسەکانی بەدەستھێنا.[٢٦] لە کۆتایی ھەفتەی دووەمدا ٢٦٫٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و لە دوای فیلمی ستار وارس: ڕایس ئۆف سکایوۆڵکەر پلەی دووەمی بەدەستھێنا.[٢٧] لە کۆتایی ھەفتەی دواتردا فیلمەکە ٣٥٫٣ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا (کۆی گشتی ٥٩٫٢ ملیۆن دۆلار لە ماوەی پێنج ڕۆژی جەژنی کریسمسدا)، پاشان ٢٦٫٥ ملیۆن دۆلار لە ڕۆژی دواتردا، لە دوای فیلمی ستار وارس: ڕایس ئۆف سکایوۆڵکەر ھەردوو جارەکە لە پلەی دووەمدا مایەوە.[٢٨][٢٩][٣٠] دوای ئەوەی پەتای کۆڤید-١٩ لە مانگی ئازاردا زۆربەی سینەماکانی لە سەرانسەری ئەمریکا و کەنەدا داخست، فیلمەکە لە ماوەی ھەفتەکانی دواتردا لە شوێنەکانی تردا بەردەوام بوو؛ لە کۆتایی ھەفتەی ٢٤ی خۆیدا ٢١٧ ھەزار و ٨٠٠ دۆلار و لە کۆتایی ھەفتەی ٢٥دا ١٨٦ ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری بەدەستھێنا.[٣١] فیلمەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٠دا ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا تێپەڕاند، ئەمەش بەھۆی داھاتی شوێنەکانی تر لە ئەمریکا و دووبارەکردنەوەی سینەماکان لە وڵاتانی دیکە.[٣٢][٣٣]
وەڵامی ڕەخنەگرانە
[دەستکاری]لە ڕاتن تۆمەیتۆز فیلمەکە ٧١٪ی پەسەندکردنی ھەیە بە پشتبەستن بە ٢٤٦ پێداچوونەوە، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٦٬١/١٠. کۆدەنگی ڕەخنەگرانی ماڵپەڕەکە دەڵێت: «وەک زۆرێک لە یارییە کلاسیکەکان، جومانجی: ئاستی دواتر پێکھاتە سەرەکییەکانی ئەو شتانەی لە فیلمەکەی پێشتر ھاتوون دەھێڵێتەوە لە ھەمان کاتدا بەشی تازەی پێویست زیاد دەکات بۆ ئەوەی شتەکان تەنھا لە دەوری یاریکردن بمێننەوە».[٣٤] لە وێبسایتی مێتاکریتیکدا، فیلمەکە تێکڕای نمرەی قورسایی ٥٨ لە کۆی ١٠٠ بە پشتبەستن بە ٣٧ ڕەخنەگر ھەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ «پێداچوونەوە تێکەڵەکان یان مامناوەند».[٣٥] ئەو بینەرانەی کە لەلایەن سینەماسکۆرەوە ڕاپرسییان لەسەر کراوە، تێکڕای نمرەی "A−"یان بە فیلمەکە داوە لەسەر پێوەرەکانی A+ بۆ F، لەکاتێکدا ئەوانەی لە پۆستتراکدان بە تێکڕا ٣٫٥ لە کۆی ٥ ئەستێرەیان پێداوە، لەگەڵ ٥٨٪ وتوویانە بە دڵنیایییەوە پێشنیاری باشی بۆ دەکەن.[٣٦] پیتەر دیبرۆج لە وێبسایتی ڤارایتی نووسیویەتی، «زۆربەی جار، فیلمە بەناوبانگەکان کاریگەرییەکان کەمتر دەبن لەگەڵ بەردەوامبوونی زنجیرەکە، بەڵام جومانجی: ئاستی داھاتوو چەند بیرۆکەیەکی خۆش دەھێنێتە ئاراوە بۆ ئەوەی شتەکان تازە بمێننەوە».[٣٧] دیبرۆج وەرگرتنی جۆنسۆن لەگەڵ دانی دیڤیتۆ بە «بێ مەبەست کۆمیدی» ناودەبات و بە سووکیی ڕەخنە لە ھەندێک نوکتەی ڕەنگاوڕەنگ دەگرێت، بەڵام لە کۆتاییدا دەڵێت «ڕەنگە چیرۆکگێڕانەکە لە بەشێکدا شلۆق بێت، بەڵام سۆز و خۆشەویستی بەکۆمەڵی کاستەکە زیاتر لەوەی قەرەبوو کردووەتەوە». پیتەر تراڤێرس لە ڕۆڵینگ ستۆن ئەرێنی بوو سەبارەت بە ڕیمیکسکردنی کارەکتەرەکان وەک ئەوەی «شایستەیی کۆمیدی سەرەکی»یان ھەبێت، تراڤێرسیش پێشوازی لە ناساندنی ئاوکوافینا کرد وەک کەسایەتییەکەی نوێی زنجیرەکە.[٣٨] پیتەر برادشۆ لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی نووسیویەتی: "ئەوەی حەزی بە جومانجی دەبەخشێت ئەوەیە کە جەختکردنەوە و لێدانی کۆمیدی ئەنیمەیشنێکی ھەیە، بەڵام تەکنیکی نمایشکردنی ئەکشنی ڕاستەوخۆی ھەیە - و گۆڕانکاری ناوبەناو لە ئاڤاتاری و یاریزانەکاندا ڕێگە بە ئەکتەرەکان دەدات کەمێک خۆیان نیشان بدەن." ئاستی داھاتووی جومانجی تا ڕادەیەک جێگەی ڕەزامەندییە".
دەستخۆشی
[دەستکاری]لە خەڵاتی ھەڵبژاردەی منداڵان لە ساڵی ٢٠٢٠، جومانجی: ئاستی داھاتوو پاڵێوراوانی بۆ فیلمی دڵخواز و ئەکتەری فیلمی دڵخواز بۆ فیلمەکانی جۆنسۆن و ھارت وەرگرت کە جۆنسۆن بردنەوەی بەدەستھێنا.[٣٩] کاریگەرییە بینراوەکانی فیلمەکە لە دووەم مەراسیمدا خەڵاتی داھێنەری ئەکادیمیای ئاسیای بۆ باشترین ئێف ئێکسی بینراویان تایبەت لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان یان فیلمی درێژ، و پاڵێوراوێک بۆ باشترین کاریگەرییە بینراوەکان یان ئەنیمەیشن لە دەیەمین خەڵاتی ئەی ئەی سی تی ئەی وەرگرت.[٤٠] لە خەڵاتی ترەیلەری زێڕین بۆ باشترین سەرکێشیی فانتازیا و باشترین ترەیلەری کۆمیدی/دراما بۆ فیلمێکی درێژ پاڵێوراو بوو.[٤١][٤٢] لە ٤٦ەمین خەڵاتی زوحەلدا پاڵێوراوی باشترین فیلمی خەیاڵی وەرگرت، بەڵام بە فیلمی «ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود» دۆڕا کە فیلمێکی دیکەی کۆمپانیای کۆلومبیا پیکچەرز بوو.[٤٣][٤٤][٤٥]
پاشکۆ
[دەستکاری]دوەین جۆنسن لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کردووە کە خراپەکار یۆرگنی دڕندەی نێو فیلمەکە لە ڕاستیدا کەسایەتییەکەی (ئەڤەتارێکی) ڕۆڵگێڕی نەناسراوە، و لە بەدواداچوونێکی ئەگەرییدا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.[٤٦] لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠، جەیک کاسدان پێشھاتە سەرەتایییەکانی بۆ فیلمێکی بەدواداچوون پشتڕاستکردەوە.[٤٧] ھەروەھا کاسدان پلانەکانی بۆ پاراستنی کاستی سەرەکی دوو فیلمی پێشوو پشتڕاستکردەوە. مانگی دواتر سینەماکارەکە ڕای گەیاند کە چیرۆکی قیستی داھاتوو لە گەشەکردندایە.[٤٨][٤٩] دواتر باس لەوە کراوە کە فیلمی بەدواداچوون بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ەو دواکەوتووە.[٥٠] لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەرھەمھێنەر ھیرام گارسیا پشتڕاستی کردەوە کە یاریگایەک پەرەی پێدراوە و ئامادەیە پێشکەشی ستۆدیۆکە بکرێت دوای ئەوەی کاسدان کارەکانی تەواو دەکات لەسەر فیلمی داھاتووی ڕێد وەن (٢٠٢٤).[٥١] مانگی دواتر پلانەکانی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی فیلمی جومانجی داھاتوو، کاتێک وێنەگرتنی لەسەر ڕێد وەن ڕاپس، ڕای گەیاند کە ئەم خشتە کاتییە لەگەڵ خشتەی سەرقاڵی بەرھەمھێنانی ئەکتەرەکاندا کاردەکات.[٥٢] لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ کێڤن ھارت ئاماژەی بەوەدا کە دەبێتە کۆتا فیلمی زنجیرەکە.[٥٣][٥٤]
جومانجی (١٩٩٥)
[دەستکاری]فیلمەکە باس لە چیرۆکی دوو منداڵ دەکات بە ناوەکانی جودی و پیتەر شێپەرد کە لە ژێرزەمینەکەی ماڵە نوێیەکەیاندا یارییەکی تەختەیی نھێنی بە ناوی «جومانجی» دەدۆزنەوە. لەگەڵ دەستپێکردنی یاریکردن بە یارییەکە، تێدەگەن کە ھێزی ئەفسوناوی ھەیە کە مەترسییەکانی لە جیھانی ڕاستەقینەدا دەھێننە ژیانەوە. یارییەکە بوونەوەرە جۆراوجۆرەکانی دارستان و کارەساتی سروشتی و مەترسییەکانی دیکە ئازاد دەکات کە وێرانکاری بەسەر شارۆچکەکەدا دەگەیەنن. تاکە ڕێگە بۆ وەستاندنی ئاژاوەگێڕییەکان ئەوەیە کە یارییەکە تەواو بکەیت و بانگەوازی «جومانجی» بکەیت. لە ڕێگادا جودی و پیتەر ئالان پاریش دەچێتە پاڵ، کە پیاوێکە کە ٢٦ ساڵە لە یارییەکەدا گیری خواردووە دوای ئەوەی لە منداڵیدا یارییەکەی کردووە. پێکەوە بەناو دژایەتی و مەترسییەکانی جومانجیدا دەڕۆن، ڕووبەڕووی ئاژەڵە پەلەوەرەکان و ڕاوچییەک بە ناوی ڤان پێڵت و بەربەستەکانی دیکە دەبنەوە. لەگەڵ پێشکەوتنیان لە یارییەکەدا، ئاماژەکان ئاشکرا دەکەن کە چۆن لە کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەستبھێنن و لەو ئاژاوە ڕزگاریان بێت کە ئازاد بووە.
جومانجی (٢٠٠٥)
[دەستکاری]چیرۆکی فیلمەکە سەبارەت بە دوو برای سەربەقڕەیە، دانی و واڵتەر بەدوینگ (بە ڕیز، بۆبۆ و ھەچرسن ڕۆڵیان دەگێڕن) کە کایەیەکی تەختەییی نھێناوی لە ژێرزەمینەکەدا دەدۆزنەوە کە خانووەکەیان بۆ بۆشاییی دەرەکی دەگوازێتەوە. لەگەڵ خوشکە گەورەکەیان لیزا (ستیوارت) و ئەستێرەگەڕێک (شێپەرد)، ھەوڵ دەدەن لە کایەکە ڕزگاریان بێت تا بتوانن بگەڕێنەوە نیشتمان
جومانجی (٢٠١٧)
[دەستکاری]چیرۆکی فیلمەکە دەڵێت: ساڵی ١٩٩٦ برانتفۆردی نیو ھەمپشیر، ئەلێکس ڤریکەی ھەرزەکار لەلایەن باوکییەوە یارییەکی بۆرد بەناوی «جومانجی» وەردەگرێت، کە لە کەناری دەریادا بەخراپی نێژرابوو، لە کاتی ڕاکردن (کە دواجار لە فیلمی ١٩٩٥ بینرا). چوار خوێندکاری ئامادەیی برانتفۆرد مارتا کاپلی یاخی، بیتانی والکەر تەنک، سپێنسەر گیلپینی ناڕێک و وەرزشکار ئەنتۆنی جۆنسن، دەنێردرێن بۆ پاککردنەوەی ژێرزەمینەکەی قوتابخانەکە. ئەنتۆنی سیستمی یارییە ڤیدیۆیییە فڕێدراوەکانی ئەلێکس دەدۆزرێتەوە، کە خۆی و سپێنسەر بڕیاری یاریکردن دەدەن، و ھانی کچەکان دەدەن بچنە پاڵیان. لە دەستپێکی یارییەکەدا ھەر چواریان بە شێوەیەکی سەیر دەکەونە ناو یارییەکی ڤیدیۆی، کە ھەر یەکەیەکیان کەسایەتییەکیان بۆ ھەڵبژێردراوە. لەسەر قۆڵی خۆیان سێ خەتی ڕەش دەبینن، سپێنسەر دەڵێت کە ئەگەر ھەر سێ خەتەکەمان لەدەستدا، ئەوکات لە ژیانی ڕاستەقینە دەمرین. گرووپەکە فێردەبن کە ئامانجی ئەوان کۆتایی ھێنان بەنەفرەتکردنە لەسەر جومانجی، کە پرۆفیسۆری شوێنەوارناسە گەندەڵەکە پرۆفیسۆر «ڕوسێل ڤان پێڵت» خشڵێکی سیحراوی بەناوی (چاوی جاگوار) لەمەزارگەکە دزی و کۆنترۆڵی ھەموو ئاژەڵەکانی دارستانەکەی بەدەستھێنا. یەکێک ئەم شتانەیان بۆ بای دەکات، و ڕێنمایی گرووپەکە دەکات بۆ ئەوەی خشڵە سەحراوییەکە بگەڕێنەوە بۆ پەیکەرێک لە مەزارگەکە و بانگی جومانجی بکەن، تا نەفرەتەکە بەرز کەنەوە و پێش لێخوڕین یارییەکە بەجێ بێڵن. ھەر یەکە لە کەسایەتییەکان خاڵی لاوازی و توانایەکەی جیاوازیان ھەیە، پێش دەسپێکردنی یارییەکە بۆیان دەنووسرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Jumanji: The Next Level». British Film Institute. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە January 2, 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Jumanji: The Next Level». British Board of Film Classification. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Jumanji: The Next Level (2020)». Box Office Mojo. IMDb. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Fleming، Mike Jr. (٦ی شوباتی ٢٠١٨). «Scott Rosenberg & Jeff Pinkner To Write 'Jumanji: Welcome To The Jungle' Sequel». Deadline Hollywood. Penske Business Media. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Fandom [@getFANDOM] (24 February 2019). «Jack Black says the next Jumanji film is actually the 4th in the series – 'You forgot about the one in space … 'Zathura (via @jackblack|YouTube)» (Tweet). لە 27 August 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 15 February 2019 ھێنراوە – via Twitter.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Rubin، Rebecca (July 1, 2019). «'Jumanji: The Next Level' Drops First Trailer». Variety. لە July 1, 2019 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ N'Duka، Amanda (١١ی ئازاری ٢٠١٩). «Rhys Darby To Reprise His Role In 'Jumanji: Welcome to the Jungle' Sequel». Deadline Hollywood. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Kroll، Justin (January 3, 2019). «Awkwafina Joins Dwayne Johnson and Kevin Hart in 'Jumanji' Sequel». Variety. لە January 21, 2019 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Kroll، Justin (January 4, 2019). «Danny DeVito Joins Dwayne Johnson in 'Jumanji' Sequel (EXCLUSIVE)». Variety. لە January 21, 2019 ھێنراوە.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ McVey، Ciara (٧ی ئایاری ٢٠١٩). «Colin Hanks Returning For 'Jumanji: Welcome to the Jungle' Sequel». The Hollywood Reporter. لە ٧ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ D'Alessandro، Anthony (٤ی شوباتی ٢٠١٩). «'Jumanji' Teen Gang Return For Sequel». Deadline Hollywood. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ N'Duka، Amanda (٦ی شوباتی ٢٠١٩). «Nick Jonas Officially Returning For Sony's 'Jumanji' Sequel». Deadline Hollywood. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ D'Alessandro، Anthony (٥ی ئازاری ٢٠١٩). «Dania Ramirez Journeys To 'Jumanji' Sequel; James Moses Black Books 'Black And Blue'». Deadline Hollywood. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Marc، Christopher (October 21, 2018). «'Jumanji' Sequel To Start Filming On January 21st In Atlanta - Adds 'Captain Marvel' Art Director - GWW». thegww.com. لە November 29, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 25, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Jirak، Jamie (١١ی ئایاری ٢٠١٩). «The Rock Wraps Production on 'Jumanji' Sequel». Comic Book. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Volmers، Eric (April 10, 2019). «Jumanji sequel to film in Kananaskis next week». Calgary Herald. لە April 13, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە July 30, 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Welk، Brian (August 22, 2019). «Dwayne Johnson, Chris Hemsworth Top Forbes' 2019 Highest-Paid Actors List (Photos)». TheWrap. لە August 23, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 22, 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «'Jumanji: The Next Level' Blu-ray Details, Release Date & Bonus Features Revealed». Collider. ١١ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Jumanji: The Next Level DVD Release Date». DVDs Release Dates. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Here Are The Full Home Release Details For 'Jumanji: The Next Level'». The Hollywood News. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Sony Pictures Animation Films Heading To Disney+ & Hulu In New MultiStream Deal With Sony». Tumblr. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Sony Films Will Move to Disney After Netflix Window Expires». The Hollywood Reporter. ٢١ی نیسانی ٢٠٢١. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «2019 Worldwide Box Office». Box Office Mojo. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Nancy Tartaglione (٨ی تەممووزی ٢٠٢٠). «'Jumanji: The Next Level' Ups Game To Rock Past $800M At Worldwide Box Office». Deadline Hollywood. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Anthony D'Alessandro (٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «The 'Trolls World Tour' Has Held The No. 1 Spot At The Box Office Since Opening, Not 'The Wretched' – Update». Deadline Hollywood. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ D'Alessandro، Anthony (٢١ی نیسانی ٢٠٢٠). «'Jumanji: The Next Level' Climbs To No. 10 On Deadline's 2019 Most Valuable Blockbuster Tournament». Deadline Hollywood. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Rubin، Rebecca (١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «Can 'Jumanji' Sequel Achieve Next-Level Box Office Success?». Variety. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ D'Alessandro، Anthony (١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «How Sony Took 'Jumanji' To 'The Next Level' With A $60M+ Opening; 'Richard Jewell' & 'Black Christmas' Earn Lumps Of Coal». Deadline Hollywood. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
We hear from solid finance sources that Jumanji: The Next Level cost around $132M net.
- ^ Bean، Travis (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «'Jumanji: The Next Level': The Latest Billion Dollar Movie». Forbes. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Domestic 2019 Weekend 50». Box Office Mojo. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ D'Alessandro، Anthony (٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «'Star Wars: Rise Of Skywalker' Lowers Lightsaber To $177M+, Still 3rd Best December Opening – Monday AM Update». Deadline Hollywood. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ D'Alessandro، Anthony (٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «'Star Wars: Rise Of Skywalker' Chasing 'Last Jedi' With $76M 2nd Weekend; 'Little Women' Not So Tiny With $29M 5-Day». Deadline Hollywood. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ D'Alessandro، Anthony (٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «'Star Wars: Rise Of Skywalker' Dips To $34M+ Third Weekend; 'Grudge' Doesn't Scream With $11M+ & 'F' CinemaScore». Deadline Hollywood. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Jumanji: The Next Level (2019)». Rotten Tomatoes. Fandango. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە داڕێژە:RT data ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Jumanji: The Next Level Reviews». Metacritic. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Debruge، Peter (١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «'Jumanji: The Next Level': Film Review». Variety. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Travers، Peter (12 December 2019). «'Jumanji: The Next Level': The Rock, Kevin Hart and Friends Prepare for Round Two». Rolling Stone.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Bradshaw، Peter (١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «Jumanji: The Next Level review – Dwayne Johnson ups his comedy game». The Guardian. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Gennis، Sadie (٣ی ئایاری ٢٠٢٠). «Kids Choice Awards 2020: Full Winners List». TV Guide. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Frater، Patrick (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «Crash Landing and Garden of Evening Mists Win Asian Academy Creative Awards Gold». Variety. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Keast، Jackie (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «More nods for Stateless, Mystery Road as AACTA unveils final nominees». IF Magazine. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Grater، Tom (٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «Babyteeth, Stateless, Rebel Wilson & Tim Minchin Among Australian Academy Award Winners». Deadline Hollywood. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Golden Trailer Awards: A Quiet Place: Part II, Black Widow Among Winners». The Hollywood Reporter. ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Hipes، Patrick (٤ی ئازاری ٢٠٢١). «Saturn Awards Nominations: Star Wars: Rise Of Skywalker, Tenet, Walking Dead, Outlander Lead List». Deadline Hollywood. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Tartaglione، Nancy (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Saturn Awards Winners: Star Wars: The Rise Of Skywalker Leads With Five Prizes – Full List». Deadline Hollywood. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Reyes، Mike (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «Dwayne Johnson Reveals Another Jumanji: The Next Level Character Is Actually An Avatar». Cinemablend. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Kevin Hart and Dwayne Johnson have been talking about doing another #Jumanji movie» (بە ئینگلیزی). Variety. ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە – via Twitter.
- ^ «Exc: Jake Kasdan talks Jumanji 3 status & why the franchise is so appealing». www.joblo.com. ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Exclusive Interview – Jumanji: The Next Level director Jake Kasdan talks nods to the 1995 original, the status of Jumanji 4 and more». Flickering Myth. ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Will 'Jumanji 4' Bring Back the Game Cast? Director Jake Kasdan Weighs In». Movieweb. ٦ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Nemiroff، Perri (٧ی نیسانی ٢٠٢٠). «Director Jake Kasdan Talks the Status of 'Jumanji 4' & Tricky Franchise Time Travel». Collider. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Seddon، Dan (٨ی نیسانی ٢٠٢٠). «Jumanji: The Next Level director offers update on a third movie». Digital Spy. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Davis، Brandon (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Jumanji 4 Is Coming Sooner Than We Thought (Exclusive)». ComicBook. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Weintraub, Steve (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١). «Exclusive: Producer Hiram Garcia on 'Red Notice', 'Black Adam', the Next 'Jumanji' Sequel, and Dwayne Johnson's Upcoming Schedule». Collider. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جومانجی: ئاستی دواتر تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە جومانجی: ئاستی دواتر تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using Lang-xx templates
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی لە دەیەی ٢٠١٠
- فیلمی فانتازیا-کۆمیدییەکانی ٢٠١٠
- فیلمەکانی ٢٠١٩
- فیلمە کۆمیدییە سەرکێشییە ئەمریکییەکان
- فیلمە سەرکێشییە خەیاڵییە ئەمریکییەکان
- فیلمە فانتازیا-کۆمیدییە ئەمریکییەکان
- فیلمە پاشکۆیە ئەمریکییەکان
- فیلمەکانی کۆلومبیا پیکچەرز
- فیلمەکان دەربارەی ئاژەڵان
- فیلمە دەرھێنراوەکانی مات تۆڵماچ
- فیلمەکان کە لەلایەن ھێنری جاکمانەوە تۆمارکراون
- ئەو فیلمانەی لە ٢٠١٩ داندراون
- ئەو فیلمانەی لە ئەلبێرتا وێنەیان گیراوە
- فیلمەکانی ئایماکس
- جومانجی
- فیلمە بەرھەمھێنراوەکانی سێڤن بەکس
- فیلمە کۆمیدییە سەرکێشییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە سەرکێشییە فەنتازییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە سێ ڕەھەندییەکانی ٢٠١٩
- فیلمە سەرکێشییەکانی ٢٠١٩
- فیلمە کۆمیدییەکانی ٢٠١٩
- فیلمەکان سەبارەت بە گۆڕینەوەی جەستە
- فیلمەکان سەبارەت بە کایە ڤیدیۆیییەکان
- فیلمەکان سەبارەت بە ڕاستیی خەیاڵی
- فیلمەکان لەسەر بنەمای کتێبی منداڵان
- فیلمەکان لەسەر بنەمای بەرھەمەکانی کریس ڤان ئۆڵسبێرگ
- فیلمەکان لە دەرھێنانی جەیک کاسدان
- ئەو فیلمانەی لە ویلایەتی جۆرجیا وێنەیان گیراوە
- ئەو فیلمانەی لە ھاوایی وێنەیان گیراوە
- ئەو فیلمانەی لە نیو مەکسیکۆ وێنەیان گیراوە
- فیلمەکان لەگەڵ سیناریۆی سکۆت ڕۆزنبێرگ
- فیلمە سەرکێشییەکانی نێو دارستان
- فیلمەکان لەسەر بنەمای بەرهەمەکانی کریس ڤان ئۆڵسبێرگ