زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی
زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی | |
---|---|
دەرھێنەر | جۆن فاڤرۆ |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە |
|
لەسەر بنەمای | زاتورا لە لایەن کریس ڤان ئاڵسبێرگ |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | جۆن دێبنی |
وێنەگری سینەمایی | گییێرمۆ ناڤارۆ |
مۆنتاژ | دان لێبێنتەڵ |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە | سۆنی پیکچەرز ڕیلیسینگ |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠١ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٦٥ ملیۆن $[١] |
داھات | ٦٥٫١ ملیۆن $[١] |
زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی (بە ئینگلیزی: Zathura: A Space Adventure) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵی زانستیی ئەمریکیی ٢٠٠٥ە لە لایەن جۆن فاڤرۆ دەرھێنراوە. لە کتێبی مناڵانی زاتورای ٢٠٠٢ی کریس ڤان ئاڵسبێرگ وەرگیراوە، نووسەری کتێبی مناڵانی جومانجیی ١٩٨١یشە. سپین ئۆفێکی سەربەخۆی فیلمی جومانجیی ١٩٩٥ و بەشی دووەمی فرەنچایزی جومانجییە. ھەریەکە لە جۆش ھەچرسن، جۆنا بۆبۆ، داکس شێپەرد، کریستن ستیوارت و تیم ڕۆبینز ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
چیرۆکی فیلمەکە سەبارەت بە دوو برای سەربەقڕەیە، دانی و واڵتەر بەدوینگ (بە ڕیز، بۆبۆ و ھەچرسن ڕۆڵیان دەگێڕن) کە کایەیەکی تەختەییی نھێناوی لە ژێرزەمینەکەدا دەدۆزنەوە کە خانووەکەیان بۆ بۆشاییی دەرەکی دەگوازێتەوە. لەگەڵ خوشکە گەورەکەیان لیزا (ستیوارت) و ئەستێرەگەڕێک (شێپەرد)، ھەوڵ دەدەن لە کایەکە ڕزگاریان بێت تا بتوانن بگەڕێنەوە نیشتمان.
فیلمەکە لە لۆس ئانجلەس و شاری کەڵڤەر، کالیفۆرنیا فیلم گیراوە و لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاو کراوەتەوە.[٢] بە پێچەوانەی جومانجی، کە لە لایەن ترای ستار پیکچەرز دابەش کرابوو، فیلمەکە لە لایەن کۆلومبیا پیکچەرز دابەش کراوە کە لە ڕێگەی سۆنی پیکچەرز ئینتەرتەینمنتەوە لەگەڵ ترای ستار ھاوبەشە. لە لایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرتووە و داھاتی فیلمەکە لە گشت جیھاندا ٦٥٫١ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Zathura: A Space Adventure (2005)». بۆکس ئۆفیس مۆجۆ. ٤ی ئایاری ٢٠٢٠.
- ^ Van Allsburg، Chris (November 2002). Zathura : a space adventure. Houghton Mifflin. ISBN 978-0-618-25396-8.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Pages using the JsonConfig extension
- فیلمەکانی ٢٠٠٥
- Pages using Lang-xx templates
- فیلمە فانتازیاکانی مناڵان لە ٢٠٠٠
- فیلمە سەرکێشییە خەیاڵییە ئەمریکییەکان
- فیلمە سەرکێشییە ئەمریکییەکان لە بۆشایی ئاسمان
- فیلمەکانی کۆلومبیا پیکچەرز
- فیلمەکانی دەیەی ٢٠٠٠ بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمە وەچەرخانەکان
- فیلمەکان دەربارەی ژیانی دەرەوەی زەوی
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- فیلمە سەرکێشییە خەیاڵییەکانی دەیەی ٢٠٠٠
- جومانجی