توولکەرم
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| توولکەرم | |
|---|---|
| بە عەرەبی: طولكرم | |
| دامەزران | ٣٠٠٠ پێش زایین |
| ناو بە زمانی فەرمی | طولكرم |
| Vocalized name | طُولْكَرْم |
| ناونراوە لەدوای | باخی ترێ، ڤیتاسی، ڤیتالێس |
| ناسناوی خەڵک | كرمي، كرمية |
| دامەزرێنەر | Canaanites |
| زمانی فەرمی | زمانی عەرەبی |
| کیشوەر | ئاسیا |
| وڵات | دەوڵەتی فەلەستین |
| پایتەختی | قەزای توولکەرم (فەلەستینی عوسمانی)، قەزای توولکەرم (فەلەستینی ژێرفەرمانی)، قەزای توولکەرم (کارگێڕی ئوردن)، قەزای توولکەرم (کارگێڕی ئیسرائیل)، پارێزگای توولکەرم |
| دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای توولکەرم |
| ناوچەی کاتی | یوو تی سی+٠٢:٠٠، UTC+03:00 |
| پۆتانی شوێن | ٣٢°١٨′٤٠″N ٣٥°١′٥١″E |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | سەرۆکی شارەوانی توولکەرم |
| سەرۆک | Nasr Foqha |
| دەستەی جێبەجێکردن | شارەوانی توولکەرم |
| دەسەڵات | دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین |
| ئەنجومەنی یاسادانەر | شارەوانی توولکەرم |
| دانیشتووان | ٩٢٬٢٧٢ |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٢٧ مەتر |
| دراو | new shekel، Jordanian dinar |
| زمانەکان | زمانی عەرەبی |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | October 2023 Tulkarm raid، Battle of Tulkarm، 1936 Tulkarm shooting، لەشکرکێشییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر توولکەرم |
| ڕووبەر | ٣٢٫٦١٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| کۆدی پۆستە | P300-P309 |
| وێبگە | http://www.mtulkarm.com |
| PCBS locality code | 100645 |
| کۆدی تەلەفۆن | 09 |
| کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | B |
![]() | |
توولکەرم (بە عەرەبی: طولكرم) شارێکی فەلەستینە و پایتەختی پارێزگای توولکەرمە. دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای کەناری ڕۆژاوا و سێیەم گەورەترین شاری کەناری ڕۆژاوایە لەڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتووانەوە لە دوای شارەکانی خەلیل و نابلس. تەنھا ڕووبەری زەوی شارەکە زیاتر لە ٣٢،٦١٠ دۆنمە و شارەوانی توولکەرم بە سێیەم گەورەترین دامەزراوەی ناوخۆیی دادەنرێت لە کەناری ڕۆژاوا.
شارەکە نزیکەی ١٥ کم لە دەریای ناوەڕاستەوە دوورە. ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای توولکەرم ٢١٠ ھەزار کەسە، نزیکەی نیوەیان تەنھا لە شارەکەدا دەژین. شاری توولکەرم و لادێکانی لە ئاستی دەریاوە بەرز دەبێتەوە لە ٦٥ مەتر لە ڕۆژاواوە بۆ ٦٠٠ مەتر لە ڕۆژھەڵاتەوە، کە چیای ڕاشین بەرزترین لوتکەی شارەکەیە.
شوێنی شارەکە لە ڕووی مێژووییەوە بە شوێنێکی گرنگی بازرگانی و سەربازی دادەنرێت و ڕۆڵێکی گەورەی ھەبووە لە گەشەسەندنی شارەکەدا. گۆڕەپانی ڕێگا بازرگانییەکان و ڕێڕەوێکە بۆ داگیرکردنی سەربازی لە نێوان میسر و شام ھەروەھا ناوەندێکە بۆ گواستنەوەی وشکانی لە نێوان کەناراوەکان و ناوخۆ و لە نێوان باکوور و باشوور. شوێنی توولکەرم بە خاکێکی بەپیت و بڕێکی زۆر ئاو دەناسرێتەوە، جا باران بێت یان ئاوی ژێر زەوی ئەم بارودۆخانە بەشدارییەکی زۆریان لە گەشەکردن و گەشەسەندنی شارەکەدا کردووە.
شاری توولکەرم لە ساڵی ١٩٦٧ کەوتە ژێر داگیرکاری ئیسرائیل و تا واژووکردنی ڕێککەوتنی دووەمی ئۆسلۆ لە ساڵی ١٩٩٥ لەژێر ئیدارەی ئیسرائیلدا مایەوە و دەسەڵاتی فەلەستین لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ دەستی بەسەردا گرت.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «مدينة طولكرم، موقع بلدية طولكرم». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
