توانای خۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە توانای خۆرەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی تەختەی خۆری لەسەر باڵەخانەیەک لە هۆنگ کۆنگ
سێ یەکەی سەرەکی وزەی خۆری چڕی وێستگەی وزەی خۆری سۆلنۆڤای وڵاتی ئیسپانیا لە بەشی پێشەوە، هەروەها لە پشتەوە دوو تاوەری PS10 و PS20 لە خۆ دەگرێت.
بڕی توانای وزەی خۆر. ئەو شوێنانەی کە بە هێمایەکی ڕەشی بچووک دیاریکراون بریتین لەو شوێنانەی کە پێویستە وزەی خۆر سەرچاوەی سەرەکی وزە و کارەبا بێت تیایاندا.

هێزی خۆر (بە ئینگلیزی: Solar Power) بریتییە لە کرداری گۆڕینی تیشکی خۆر بۆ کارەبا، کە ئەویش بە دوو شێوە ئەنجام دەدرێت، یەکەمیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەختەی خۆری، دووەمیان لە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بەکارهێنانی وزەی خۆری چڕ. لە سیستەمی وزەی خۆری چڕدا ئاوێنە یان هاوێنەی گەورە بەکاردەهێنرێت بۆ وەرگرتن و چڕکردنەوەی بڕێکی زۆری ڕووبەر لە تیشکی خۆر بۆ یەک دانە تیشکی بچووک. تەختەی خۆری هەڵدەستێت بە گۆڕینی تیشکی خۆر بۆ تەزووی کارەبایی لە ڕێگەی کرداری کاریگەری تەختەی خۆری.[١]

لە سەرەتاوە تەختەی خۆری بەکارهێنراوە وەک سەرچاوەیەکی کارەبا دابینکردن بۆ بەجێگەیاندنی کارە بچووک و مامناوەندەکان، هەر لە ژمێرەرێکەوە بگرە کە بەهۆی یەک دانە خانەی وزەی خۆرەوە ئیش دەکات هەتا دەگاتە ئەو خانووانەی کە بە تەواوی بەهۆی هێزی خۆرەوە کارەبایان بۆ دابین کراوە ئەویش بەهۆی بەکارهێنانی تەختەی خۆری لەسەر بنمیچی خانووەکان.

گەشەکردن و بڵاوبوونەوە[دەستکاری]

وێستگەکانی هێزی تەختەی خۆری[دەستکاری]

گەورەترین وێستگەکانی تەختەی خۆری لە جیهاندا بۆ ٢٠١٥
ناو بڕی وزە
(مێگاوات)
شوێن ساڵی تەواوکردن
Solar Star I and II 579 USA 2015[٢]
Topaz Solar Farm 550 California, USA 2014
Desert Sunlight Solar Farm 550 California, USA 2015
Longyangxia Dam Solar Park 320 Qinghai, China 2013
California Valley Solar Ranch 292 California, USA 2013
Agua Caliente Solar Project 290 Arizona, USA 2014
Mount Signal Solar 266 California, USA 2014[٣]
Antelope Valley Solar Ranch 266 California, USA pending
Charanka Solar Park 224 Gujarat, India 2012
Mesquite Solar project 207 Arizona, USA pending
(planned 700 MW)
Huanghe Hydropower Golmud Solar Park 200 Qinghai, China 2011
Gonghe Industrial Park Phase I 200 China 2013[٤]
Imperial Valley Solar Project 200 California, USA 2013

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ [Energy Sources: Solar s]. Department of Energy. http://www.energy.gov/energysources/solar.htm.+سەردان لە ڕێکەوتی 19 April 2011.
  2. ^ World's largest solar farm no longer in Riverside County, Sammy Roth, The Desert Sun, June 25, 2015
  3. ^ http://www.abengoa.com/web/en/noticias_y_publicaciones/noticias/historico/2014/05_mayo/abg_20140521.html ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ 200 MW Gonghe PV Station of Huanghe Company Synchronized ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., China Power Investment Corporation, Dec 16,2013