ژمێرەر
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |

ژمێرەر یان حاسیبە (بە ئینگلیزی: Calculator) ئامێرێکە یارمەتیی مرۆڤ دەدات بۆ جێبەجێکردنی کردارە ماتماتیکییەکان بەشێوەیەکی ئاسان. ژمێرەری گیرفانی سادەترین ژمێرەرە، لە توانای دایە کردارەکانی کۆکردنەوە، لێدەرکردن، دابەشکردن و لێکدان ئەنجام بدات. جۆری ژمێرەری زانستیش (Scientific calculator) ھەیە کە ئەم جۆرەیان لە توانای دایە زۆر کردار و ھاوکێشەی ئاڵۆزی ماتماتیکی شیکار بکات، لە نموونەی سێگۆشەزانی و بابەتە ڕێژەیییەکان و چەندانی دی. جگە لە ئامێری ژمێرەر لە جیھانی تەکنۆلۆژیادا بەھۆی نەرمامێری تایبەتەوە دەتوانرێت کردارەکانی ئامێری ژمێرەر لەناو مۆبایل و کۆمپیوتەر ئەنجام بدرێت.
پێشانگا
[دەستکاری]- ژمێرەری زانستی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ژمێرەر تێدایە.