بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بووکی گۆڕستانی کۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بووکی گۆڕستانی کۆن
نووسەرکەریم ڕاوچی
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتچیرۆک
چەشنڕیالیستی کۆمەڵایەتی
بڵاوبوونەوە١٩٨٩
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی
لاپەڕەکان٣٢

بووکی گۆڕستانی کۆن چیرۆکێکی کوردییە لە نووسینی مەلا کەریم ساردە کۆسانی (کەریم ڕاوچی)، کە ساڵی ١٩٨٩ (١٣٦٨ی ھەتاوی) بڵاو بووەتەوە و لە یەکەم تەجرەبەکانی نووسینی چیرۆکی کوردیی بە زاراوەی سۆرانی و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دێتە ھەژمار و پێکھاتەیەکی داستانیی زۆر پتەوی نییە بەڵام گرینگایەتییەکەی لە فۆرمی زمانییەکەیدایە.[١]

ناوەرۆک

لە گوندی ئەستێرۆکی ناوچەی ئاکۆیان کچ و کوڕێک لە منداڵییەوە و ھەر لەسەر بێشکە ناوی یەکیان لەسەر دەبێت، ئەو جووتە لەگەڵ یەک گەورە دەبن و ئەوینی نێوانیان تا دێت پتەوتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەی کە کاتی مارەکردنیان دێت، دەردەکەوێت کە بابی کەژاڵ، بە کەیخودایەتیی ئاغای دێیەکی تر ژن بە ژنەی پێ کردووە و داوییەتی بە پیاوێکی پیر (کە کۆنەمیراوی خۆیەتی) و خوشکی پیاوەی بۆ بابی ئەستاندووە؛ کەژاڵ دوای زانینی ئەو ڕاستییە بڕیار دەدات تۆڵە بکاتەوە، ھەر بۆیەش لە ڕۆژی بە بووکچوونیدا لە ماڵە زاوا ئاگر لەخۆی بەردەدات و تەرمە نیوەسووتاوەکەی دەبەنەوە گوندی خۆیان و لە گۆڕستانی کۆنی ئەوێ، لەپەنا شۆڕش دەینێژن، شۆڕش خۆشەویستی کەژاڵ لە ھەژمەتی ئەو کارەساتە لە ڕۆژی شایەکە دڵی لە لێدان دەکەوێت و بابیشی بۆ تۆڵەسەندنەوە حەمە سووری بابی کەژاڵی ھەنجن ھەنجن دەکات.

کۆی ناورۆکی چیرۆکەکە ڕەخنە لە کۆمەڵگای ئەوسای کوردستان و بێئاگایی خەڵکەکە و زوڵم و زۆریی ناڕەوای ئاغا و بەگی ئەو سەردەمەیە.

کەسایەتییەکان

  • کەژاڵ
  • شۆڕش
  • حەمە سوور
  • کوێخا سولەیمان
  • باجی فاتم
  • قالە زلە
  • سوڵتان ئاغا

سەرچاوەکان

  1. ^ Read0، کولتور مەگەزین کرەتیک 12 Min. «ڕەوت و قۆناغەکانی چیرۆکی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان». کولتور مەگەزین.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان