بووکی گۆڕستانی کۆن
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| نووسەر | کەریم ڕاوچی |
|---|---|
| وڵات | کوردستان |
| زمان | کوردیی ناوەندی |
| بابەت | چیرۆک |
| چەشن | ڕیالیستی کۆمەڵایەتی |
| بڵاوبوونەوە | ١٩٨٩ |
| جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی |
| لاپەڕەکان | ٣٢ |
بووکی گۆڕستانی کۆن چیرۆکێکی کوردییە لە نووسینی مەلا کەریم ساردە کۆسانی (کەریم ڕاوچی)، کە ساڵی ١٩٨٩ (١٣٦٨ی ھەتاوی) بڵاو بووەتەوە و لە یەکەم تەجرەبەکانی نووسینی چیرۆکی کوردیی بە زاراوەی سۆرانی و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دێتە ھەژمار و پێکھاتەیەکی داستانیی زۆر پتەوی نییە بەڵام گرینگایەتییەکەی لە فۆرمی زمانییەکەیدایە.[١]
ناوەرۆک
[دەستکاری]لە گوندی ئەستێرۆکی ناوچەی ئاکۆیان کچ و کوڕێک لە منداڵییەوە و ھەر لەسەر بێشکە ناوی یەکیان لەسەر دەبێت، ئەو جووتە لەگەڵ یەک گەورە دەبن و ئەوینی نێوانیان تا دێت پتەوتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەی کە کاتی مارەکردنیان دێت، دەردەکەوێت کە بابی کەژاڵ، بە کەیخودایەتیی ئاغای دێیەکی تر ژن بە ژنەی پێ کردووە و داوییەتی بە پیاوێکی پیر (کە کۆنەمیراوی خۆیەتی) و خوشکی پیاوەی بۆ بابی ئەستاندووە؛ کەژاڵ دوای زانینی ئەو ڕاستییە بڕیار دەدات تۆڵە بکاتەوە، ھەر بۆیەش لە ڕۆژی بە بووکچوونیدا لە ماڵە زاوا ئاگر لەخۆی بەردەدات و تەرمە نیوەسووتاوەکەی دەبەنەوە گوندی خۆیان و لە گۆڕستانی کۆنی ئەوێ، لەپەنا شۆڕش دەینێژن، شۆڕش خۆشەویستی کەژاڵ لە ھەژمەتی ئەو کارەساتە لە ڕۆژی شایەکە دڵی لە لێدان دەکەوێت و بابیشی بۆ تۆڵەسەندنەوە حەمە سووری بابی کەژاڵی ھەنجن ھەنجن دەکات.
کۆی ناورۆکی چیرۆکەکە ڕەخنە لە کۆمەڵگای ئەوسای کوردستان و بێئاگایی خەڵکەکە و زوڵم و زۆریی ناڕەوای ئاغا و بەگی ئەو سەردەمەیە.
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]- کەژاڵ
- شۆڕش
- حەمە سوور
- کوێخا سولەیمان
- باجی فاتم
- قالە زلە
- سوڵتان ئاغا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Read0، کولتور مەگەزین کرەتیک 12 Min. «ڕەوت و قۆناغەکانی چیرۆکی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان». کولتور مەگەزین.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)