بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بیرگەی دەستپێگەیشتن-بەھەڵکەوت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵێک لە جۆرەکانی ڕام

بیرگەی دەستپێگەیشتنی بەھەڵکەوت[١] یان بیرگە بە ڕێتێبەریی ھەڕەمەکییەوە (بە ئینگلیزی: Random-Access Memory) بە کورتکراوەی ڕام ناسراوە، چەشنێکی کۆگە دراوەی کۆمپیوتەرە، کە ڕێگە دەدات دراوەکان لە کامە شوێنی ھەڕەمەکیدا کۆگە کرابێ، ڕاستەوخۆ ڕێگەی ببرێتە ئەوێ و دەستی پێ بگا. بە پێچەوانەی ئەمە، چەشنەکانی تری کۆگە دراوە وەکو دیسکی سەخت، سی دی، دی ڤی دی و شریتی موگناتیسی، لەبەر بێدەرە تانییەکانی داڕشتنی میکانیکی، تەنیا ئەوەیان بۆ دەکرێ کە بە ڕیز و یەک لەدوای یەک درواەکان بخوێننەوە یان بیاننووسنەوە. ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە کاتی پێویست بۆ ڕێبردن بە شوێنی دراوەیەکی ڕەچاوکراو بەزۆری بەسترابێ بە شوێنە فیزیکییەکەیەوە.

ڕام بریتییە لە پێکھاتوێکی وێنە شانەیی کە لەسەر مەدەربۆرد شوێنی تایبەتی ھەیەو لە وانەیە لە بۆردێکدا زیاد لە دوو شوێن ھەبێت بۆ ئەم ڕەقامێرە، ھەر سێ پیتی (RAM) کە بۆ ناوی ئەم پێکھاتە دەنوسرێت، لە سێ وشەی (Random Access Memory)ەوە وەرگیراوە، دەکرێت بگۆڕێت و ھەندێک جار لەسەر مەدەربۆرد دەتوانرێت زیادتر لە چوار ڕام لە یەک کاتدا جێگیر بکرێت، ڕام کاری سەرەکی بریتییە لە ھەڵگرتنی ھەندێک داتا بە شێوەیەکی کاتی ئەم داتا و زانیاریانەی کە لەسە ڕام دەمێنێتەوە، بەشێوەیەکی کاتی، یان فایلەکی سیستەمە یاخود بەرھەمی بەرنامەکانە لەکاتێکدا بەکارھێنەر کاریان لەسەر دەکات.

ڕام قەبارەکەی گۆڕاوە و جۆرەکانیشی جیاوازە. لە لاپتۆپدا ڕووبەری ڕام بچووکترە وەک لە لە دیسکتۆپدا، بەڵام وەک توانا ھەمان توانایان ھەیە، توانای ڕام بە ویستی بەکارھێنەر زیادتر و کەمتر دەکرێت، زیادکردنی توانای ڕامیش بۆ ئەو مەبەستەیە کە بەکارھێنەر زۆرترین خێرایی دەست بکەوێت لەکاتێکدا کار لەسەر سیستەم، یان بەرنامەیەک دەکات.

داھێنانی زمانی جاڤا

[دەستکاری]

لە مانگی چواری ١٩٩١ دا جەیمس و دوو کەسی تر دەستیان کرد بە بنیات نانی پرۆژەیەک بۆ بنیات نانی زمانێکی نوێ ی پرۆگرام داڕێژی ئەم زمانەش لە ھەناوی کۆدەکانی (سی)ەوە سەرچاوەی دەگرت و سەرەتا بە ناوی (Green Talk) پرۆژەکە دەستی پێکرد و پاشگری فایل لەم زمانەدا (gt) بوو پاش چوار مانگ لە کارکردن لەسەر پرۆژەکەو بەدەست ھێنانی ئەنجامێکی سەرەتایی لە کارەکەیاندا توانیان یەکەم بەرنامە کە بەم زمانە بەرھەم ھێنرابوو بەگەربخەن، بەڵام ساڵێ دواتر گۆڕانکاری لە ناوی زمانەکەدا کراو بەناوی (Oak) بڵاوکرایەوە کە پاشگرەکەشی ھەمان ناو بوو. بەم شێوەیە (James Gosling) ڕۆژ بەڕۆژ لە کارکردن بەردەوام بوو لەسەر ئەم زمانە نوێیە کە یاریدەدەرێکی زۆر باشی ئامێرە ئەلیکترۆنییە بچووکەکانیش بوو ھەتا بتوانێت بەرنامەی بچووکی لەسەر بەگەڕبخرێت کە بەم زمانە داڕێژرابوون ھەر ئەمەش ھۆکارێکی گەورەی سەرکەوتنی کارەکە بوو سەرەڕای ئەوەی کە بۆ ڕەنبوونی کۆدەکانی ئەم زمانە نوێیە کە جەیمس و ھاوڕێکانی بەرھەمیان ھێنابوو پرسێسەری ئامێرەکەی ھیلاک نەدەکرد و بەتەواوی گونجاو بوو. جەیمس لە ساڵی ١٩٩٤ دا وەک خۆی باسی دەکات دەستی کردوە بە دیزاین و داڕشتنی فیکرەی کاری کۆدەکان لە زمانی جاڤادا ھەر بۆیە ئەم کارەی بە ھێمنی و بە تەنیا ڕاپەڕاندوە بێگومان لەسەر ھەمان ڕەوتی زمانی پرۆگرام سازی کە بەتەواوی نزیک ببێتەوە لە زمانی (++C)، بۆ ڕونکردنەوەی کار و توانای ئەم زمانە نوێیە جەیمس لە ساڵی ١٩٩٥ دا لەکۆنفرانسێکدا بە وردی باسی ئەم زمانەی کرد و بۆ ‏خەڵکی ڕونکردەوە کە کارەکەیان بە چ ئەنجامێک گەیاندوە. ھەر لە ھەمان ساڵدا ناوی ئەم زمانە نوێیە لە (Oak) گۆڕا بۆ (Jave) و لە سەرەتادا بەبنچینەی کۆدەکانی (C++) فرمانەکانی داڕشتەوە بە زیادکردنی دوو پلەسی تر بۆ ناوەکەی ویستی ناوێکی نوێ ی بۆ دابنێت بەڵام دواتر پاش دەرچوونی یەکەم ڤێرژن و مەشین و کۆمپایلەر و تایبەتمەندییەکانی تری بە تەواوی گۆڕانکاری بەسەردا ھات و بوو بەم زمانەی ئێستا و ھەر لەم ساڵەدا یەکەم دەرچووی خرایە بەردەست بەکارھێنەران، ھاو زەمان کۆمپیوتەری (NeXT) کە لەلایەن کۆمپانیاکەی (ستیڤ ‏جۆبز)ەوە بنیات نرابوو کارکردنی ئەم زمانەی لەسەر ئاسان کرابوو ھەربۆیە یاریدەدەرێکی زۆر باشی بەکارھێنانی زمانەکە بوو کەلەسەر ھەمان کۆمپیوتەر زۆر بەباشی کاری لەسەر دەکرا. پاش ئەوەی کۆمپانیای (Sun Microsystems) فرۆشرا بە کۆمپانیای ئۆراکڵ و خرایە ژێر دەستی ئەو کۆمپانیاوە جەیمس ماوەیەکی کورت لەژێر چاودێری ئەواندا کاری کردو کارەکەی بەجێھێشت و ماوەیەک بە بێ دەنگی مایەوە تا لەکۆتاییدا ڕووی کردە کۆمپانیای گۆگڵ و لەوێ وەک گەشەپێدەرێک دەستی بەکارکرد، بەڵام پاش بەسەربردنی نزیکەی پێنج مانگ گۆگلیشی بەجێ ھێشت.

دواتر ڕووی کردە کۆمپانیای (Liquid Robotics) کە لەژێر ناو نیشانی بنیات نانی سۆفتوێری تایبەت بەچاودێری کەشوھەواو و ئامرازەکانی ژینگەدا لە شوێنە دورەدەستەکاندا دەستی بەکار کرد و لە دروستکردن و برەو پێدانی پرۆگرام ڕێژی ئەو ئامێرانەدا دەستێکی باڵای ھەبوو.

دواکاری جەیمس کە ئێستاش پێوەی سەرقاڵە کارکردنە لە کۆمپانیای (Lightbend Inc) ئەم کۆمپانیایەش بنیات نەرو گەشەپێدەری زمانێکی تایبەتە بە پرۆگرام سازییە بەناوی (Scala) کەھەمان تەکینی جاڤا بەکاردەھێنێت لە ئێستادا و پێشتر بە تەکنیکی (DotNet) کاری دەکرد، ئەم زمانەش زمانێکی نوێیییە و ئێجگار بەتوانایە و تەواوی تایبەتمەندییەکانی زمانی جاڤاشی تێدایە. وەک ئاشکرایە جەیمس گۆسلینگ بە باوکی زمانی پرۆگرام سازی جاڤا دەژمێررێت بەڵام لە ماوەی ساڵانی کارکردنیدا خاوەنی چەندین داھێنانی ناوازەیە کە ئێستا سوودی بۆ تەواوی مرۆڤایەتییە لێرەدا بەکورتی دەیانخەینە ڕوو:

  • جەیمس لەگەڵ ھاوکارێکیدا بەناوی (David S. H. Rosenthal) لە ساڵی ١٩٨٠ کاتێک لەکۆمپانیای (Sun Microsystems) دەستی بەکارکرد لەژێر چاودێری ھەمان کۆمپانیادا بۆ یەکەم جار سیستەمێکیان دروست کرد بەناوی (Network extensible Window System) کە کورتکراوەکەی (NeWS)ە، بەڵام نازناوی (SunDew) بۆدانا، لەم سیستەمەدا کە ڕوکارێکی وێنەیی ھەبەە دەتوانرا چەند ویندۆیەک یان چەند پرۆگرامێک لەیەک کاتتدا لەکاردابێت لەیەک ڕوکاردا و ھەمووی بەکاربھێنرێت لەلایەن بەکارھێنەرەوە لە نایابترین سیفەتەکانی ئەم سیستەمەش ئەوە بوو دەکرا بەھۆی ماوسەوە فرمانی ئاراستە بکرایە بۆ کۆنترۆڵکردنی ویندۆزە بەگەڕخراووەکان.
  • بیرۆکە و بنیات نانی سیستەمێک بۆ (Satellite Data Acquisition): خۆی ئەم پرۆژەیە لە پێناو دیاریکردنی ڕووبەرێکی دیاریکراوی زەوییە بەھۆی مانگە دەستکردەکانەوە کاتێک بە دەوری زەویدا دەسوڕێنەوە و لە سنوورێکی دیاریکراودا، سیستەمەکەی جەیمس لە ئێستادا ئێجگار بەسوودە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی لە ڕووبەرێکی دیاریکراوی زەوی و ئاگاداربوون لە گۆڕانکارییەکانی سروشتی ئەو ناوچەیە بەھۆی ناردنی زانیاری بۆ مانگە دەستکردەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ کۆنترۆڵەری مانگە دەستکردەکە.
  • بیرۆکەی فرە جێبەجێکاری بۆ سیستەمی یونیکس (Multiprocessor UNIX) ئەم کارە چەندین جار ڕاپەڕاندنی فرمانەکان لە سیستەمەکەدا خێراتر دەکات و بیرۆکەکە لە ئێستادا لە تەواوی سیتەمەکاندا کارایەو ھۆکاری ڕاپەڕاندنی کارەکەش ھەر بۆ ئەم ھۆکارە دەگەڕێتەوە کە لە یەک ساتتدا سیستەمەکە توانای جێبەجێکردنی چەندین فرمانی ھەیە بەڵام لە توانایەکی دیاریکراودا کە پەیوەستە بە پرۆسێسەرەکەوە.
  • دروستکردنی سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ ئیمێڵ و بەڕێوەبردنی ویندۆکان.
  • دروستکردن و بنیات نانی دەستکاریکەر بۆ نووسین و دەست بەسەراگرتنی تێکست بۆ سیستەمە جیاوازەکان و لە ئێستاشدا ھەر بیرۆکەی ئەوە کە ئیدیتەری جۆری (WYSIWYG) وا پێش خراوەو سوودی لێوەردەگیرێت لەسەر بنەمای کۆدەکانی سیستەمی یونیکس.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.

داڕێژە:بنچینە سەرەتایییەکانی کۆمپیوتەر