وتووێژ:بیرگەی دەستپێگەیشتن-بەھەڵکەوت

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاکە ئازا پێم سەیرە چۆن ئەم زاراوەت بۆ قووت چووە و ڕازی بووی لێرەدا وەک هاوتای (Random-Access Memory) بیهێنی! من وەک کوردێک بێزم لەم زاراوەیە دەبێتەوە، با جارێ هەر بنووسین ڕام یان ڕەم تا دوایی خوا گەورەیە... سپاس Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ؟ چییەتی؟ Access واتە ڕێتێبردن و random -یش واتە ھەڕەمەکی.--Aza (لێدوان) ‏٢١:٤١، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر ناقۆڵایە، دروستە تۆ دەق بە دەق وەرتگێڕاوەتە سەر کوردی، بەڵام ئەم زاراوەیە کوردی نییە، واتە بە ڕێسای زمانەوانی کوردی دانەنراوە (وەک "خولی ئاوەکانی گشتی" کە وەرگێڕاوی دەقبەدەقی "دار الماء العامه" ی عەرەبییە کە برایانی باشوور ماوەیەکی زۆر لە جیاتی "دەساو: دەسبەئاو: ئاودەست: کناراو" دایان نابوو یان "دەڕنەفیسەی فەحسی کارەبا" لە جیاتی "فازمیتر"؟!!).
سەیر کە ، ئێمە لە زمانی کوردیدا بۆ وەرگێڕانی دەق بە دەقی ئەم دەستەواژە، وشەی بەرامبەری باشترمان هەیە، وەک:

  • Access: بەردەست، پەردەژ
  • Random: هەڵکەوت، هەڵکەفت

ڕەنگە ئەگەر من بیری لێ بکەمەوە دەستەواژەی (بیرگەی بەردەستی هەڵکەوت) یان (بیرگەی هەڵکەوت) ڕابنێم، بەڵام پێویستی بە لێکدانەوەی زۆرترە. سپاس Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:٢١، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشە. لێکدانەوەی زۆرتری بۆ بکە. ئەگەر بۆ Access شتێکی باشتر لە "ڕێتێبەری" و بۆ Random شتێکی باشتر لە "ھەڕەمەکی" -ت دۆزیەوە، ئەوە من لە خۆت خۆشحاڵتر ئەکەی. بەڵام ھەر لەم ئەووەڵەوە با ئەوەت پێ بڵێم کە "بیرگەی بەردەستی ھەڵکەوت" تەواو فەرامۆشی کە و ھەر باسی مەکە.--Aza (لێدوان) ‏٠٧:٣٢، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با ئەم وتووێژەی ئێمە کەسانی تریش بیبینن و ڕای خۆیان دەربڕن، هەڵبەت وا جوان بوو کە جەنابیشتان بە بەڵگەوە ڕەخنە لە شتێک بگرن، نەک پلاری تێگرن و بێژن :«هەر باسی مەکە!» Aminijian (لێدوان) ‏١٢:١٤، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من داوای لێبوردن ئەکەم کە وتم "ھەر باسی مەکە"، دە وەرە ئێستا با باسی کەین. "بیرگەی بەردەستی ھەڵکەوت" یانی چی؟ تۆزێ شی کەرەوە. --Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٧، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە ئازا، قسەی تەواو و باش لای هەمووانە، یەک کەس هەرچەن زانا و لێهایوو بێ ناتوانێ هەموو شتێک بزانێ، ڕەنگە کەسێکی بێ سەواد بە خاڵێک ئاماژە بکا کە هەزار زانا ڕێی تێ نەبەن!
ئێستا دێمە سەر بابەتی (هەر باسی مەکە):لە کەمپیوتەردا ٢ جۆر حافیزەمان هەیە:
  • RAM=RANDOM\ACCESS\MEMORY واتە ئەو حافیزانەی وا لە بەر دەستدان، واتە کارپێکەری کەمپیوتەر دەتوانێ دەسکاری بکا( بنووسێ، بخوێنێ). ئەم حافیزانە لە بەر دەستدان، پەردەژن، پێچەوانەی ئەو
  • Read Only Memory ROM حافیزەیەکە لە بەر دەستدا نییە، کۆمپانی بۆ هەڵبوونی کەمپیوتەرەکە دایناوە، لە بەردەستی کارپێکەردا نییە و ناتوانێ شتێکی پێ زیاد و کەم بکا؛ واتە تەنیا خوێندنییە وزانیارییەکان یەک بە یەک و بە نۆرە دەخوێنرێنەوە، بەڵام لە ڕەمدا نۆرە و بەرنامە نییە، هەڵکەوتە. ئێستا جەنابتان دەڵێن کە هەر باسی مەکە، بیرگەی بەردەستی هەڵکەوت بۆ باس کردنیش نابێ!!!!!!!!!!!!


کاکە ژیان گیان ڕاستە کە ڕەم لەبەردەستە بۆ دەسکاری و ڕۆم دەسکاری ناکرێ بەڵام random-access بەو مانایە نییە. پێ ئەڵێن random-access چونکە تەرتیبی نییە واتە ھەر کوێت بوێ ، داتا لە ھەر کوێ کە بێ، ڕاستەوخۆ ئەتوانی بچیتە ئەوێ و بیخوێنیتەوە یا شتێکی تیا بنووسی. random-access یانی پێویست ناکا وەکوو نەواری کاسێت کە ئەتەوێ بچیتە شوێنێکی تایبەتی دەس بە دوگمەی فۆروارد و بەکواردا بنێی. random-access واتە ھەڕەمەکی ئەتوانی ڕێ ببەیتە ناوی، ھەڕەمەکی ئەتوانی دەست بگەینی بە ھەر شوێنێک کە ئەتەوێ. کەوابوو ROM -یش random-access -ە تەنھا ناتوانی تیا بنووسی. --Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٨، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەیری ئەمانه بکە باشتر تێ ئەگەی: 1 و 2 --Aza (لێدوان) ‏١٤:٠٣، ٣ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی بیرگه‌ی ده‌ستپێگه‌یشتن-‌به‌هه‌ڵکه‌وتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٩:١٠، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی بیرگەی دەستپێگەیشتن-بەھەڵکەوتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:١٣، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]