بیابانی مەزن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی یەکێک لە مێرگەبانەکانی بیابانی مەزن
کەوانەی بەردین لە بیابانی مەزن ئەو بەشەی دەکەوێتە لیبیاوە
وێنەیەکی جوگرافی بیابانی مەزن کە لە ڕێی مانگی دەستکردەوە گیراوە

بیابانی مەزن یان سەحارا (بە عەرەبی: الصحراء الكبرى) کە بە مانای (بیابانی زۆر گەورە یاخود بیابانی مەزن) دێت. ئەو بیابانەیە کە بەشێکی زۆری خاکی باکووری ئەفریقا پێک دەھێنێت و بە گەورەترین بیابان دادەنرێت لە جیھاندا کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٩ میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، وە بوونی مێرگەبانێکی یەکجار زۆری تێدا بەدی دەکرێت نمونە لەسەر ئەو مێرگەبانانە وەک مێرگربانەکانی (دەرەوە و ناوەوە و فرافرە و سێوە و ھەروەھا ئەو مێرگەبانانەی دەکەونە کەناراوەکانی میسرەوە و مێرگربانی کوفرە لە لیبیا و مێرگەبانی عەین سالح و توتجەرت لە جەزائیر)، ھەروەھا بیری نەوتی زۆری لێیە وەک (علمین و ڕەزاق و مەلیحە و ئوم بەڕەکە و ئەبوو غرادیق لە میسر) و (مەبڕوک و زڵیتن و جالو و حوفڕە لە لیبیا) و (عەھانە و عەقڕەب قاسی و حاسی مەسعوود و تونجەرتین و زرازتین لە جەزائیر).[١]

ھەروەھا لەم بیابانەدا زنجیرە چیای ئەتڵەس ھەڵکەوتووە کە بریتییە لە دوو زنجیرە چیای بەرز کە گەمارۆی ناوچەیەکی زورگاوی (گردۆڵکەیی) دەدەن کە دەکەوێتە نێوان ھەردووکیانەوە و بەناوبانگترین بەرزایی لەو ناوچەیە زورگی شەتوتەیە لە جەزائیر. ئەم زنجیرە چیایە لە دوو بەشی باکوور و باشوور پێکدێت کە بریتییە لە زنجیرە چیای ئەتڵەس تەللی لە باکوور و زنجیرە چیای ئەتڵەس سەحراوی لە باشوور. زنجیرە چیای ئەتڵەس دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای بیابانی مەزن کە جگە لەم زنجیرە چیایەش چەندین چیای ھەمەجۆری تێدایە وەک (جەبەل ئەخزەر لە لیبیا) و (چیاکانی کۆردۆفان و دارفۆر لە ڕۆژئاوای سودان).[٢] ئەم بیابانە یانزە دەوڵەت دەگرێتە خۆ کە ئەمانەن: میسر و سودان و لیبیا و تونس و جەزائیر و مۆریتانیا و چاد و مالی و نەیجەر و ئەریتریا. ھەروەھا ئەم بیابانە درێژترین ڕووباری جیھانی پێدا تێپەڕ دەبێت کە ڕووباری نیلە و جگە لەوێش ڕووباری سێنیگالیشی پێدا تێپەڕ دەبێت.[٣]

ئەو دەوڵەتانەی دەکەونە بیابانی مەزنەوە[دەستکاری]

بیابانی مەزن ڕووبەرێکی زۆر بەرفراوانی ئەم دەوڵەتانە دادەپۆشێت:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.discovermagazine.com/environment/swimming-in-the-sahara
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 1ی Juneی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://www.sciencedaily.com/releases/1999/07/990712080500.htm