وتووێژ:بیابانی مەزن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاکە بە بڕوای ئێوە بیاوان کوردیتر نییە؟ (شوێنێکی بێ ئاو).--چالاکWьтуwеж (١ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٩:٥١, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

بە ھۆی نەبوونی بیابان لە کوردستان ئەم وشە بیانیە، لە ئاکامی ئەمەدا ئێمە دەبێت وشەکەی لە زمانێکی بیان بۆ بگرین. من پێم وایە وشە فارسیەکەی جوانە و فارسیش لە سەر سۆرانی کاریگەری زۆری بووە، ھەروەھا ئینگلیزیەکەیشی چاکە چون لە ویکیپیدیای کرمانجی دا لە "ساھارا" کەڵکیان گرتووە. جا ئێستا ئەگەر مەبەستمان باشتر تێگەیشتن لە یەک بێت دەبێ "ساھارا" ھەڵبژێرین، ئەگەریش مەبەەست بەرز ڕاگرتنی قانوونی کۆنی سۆرانی نووسین بێت دەبێ لە "بیابان" کەڵک بگرین. مادیوتووێژ (١ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢٠:٠٢, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
یەعنی مەبەستت بیاوان لە (بێ ئاوان)ەوە ھاتبێت من ئەو وشەیەم نەبیستووە بەڵام بیابان یەعنی (شوێنی باناوی) یان (شوێنی بانەکان) چونکە (بان)ی لێیە، بان بەرزاییەکە وەکو گرد و شاخ بەڵام تەنیا لە بیاباندا بوونی ھەیە کە ھەمووی لە لم پێکھاتووە و سەری تەختە وەکو شاخ و گرد قوچەکی نییە. بۆیەش ناویان لە شوێنەکەی ناوە بیابان. وشەکەش بیانی نیە کاکە فارسی چی و حاڵی چی فارسی وەکو عەرەب دەڵێن سەحرا وشەیەکی کوردی ڕەسەنی خۆمانە، ناوی سەحرای کوبراش لای ئێمە بیابانی گەورەیە بەڵام پێم باش نەبوو بنوسم گەورە چونکە ئەوە کوبرایە نەک کەبیر واتە زۆر گەورە بۆیە نوسیم مەزن ڕاستە مەزن سۆرانی نیە بەڵام لەبەر نەبوونی ھاوواتایەک بەرانبەر عەزیم و کوبرای عەرەبی لە سۆرانیدا مەزن بەکاردێت. حەزیش ناکەم بووترێت فارسی کاریگەری لەسەر سۆرانی ھەیە چونکە ئەگەر سەیری کەرستەی زمانی فارسی بکەیت و بەراوردی بکەی لەگەڵ سۆرانی دەبینی ھەمووی تێک و پێک شکاوە و ھیچ وشەیەکی کوڕی باوکی خۆی نیە یان عەرەبی وشەکە بە فارسی کراوە یان سۆرانییە و بە فارسییان کردوە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:١٩, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
ئاخر بە چ بەڵگەیەک فارسی کاریگەری لەسەر کوردی زۆر بووە؟ نازانم من بەڕاستی. لە ویکی کرمانجیدا لەخۆوە دەڵێن ساھارا؛ بڕوانە ویکی زازاکی و تورکی ئەوانیش سەحران. ئەوانە تەنانەت ئینگلیزیەکەشی ھەمووی لە صحرای عەرەبی ھاتوون: ئەوەتا! خودی وشە بیانی صحرا بە شێوەی «سارا» لە زمانی کوردیی سۆرانیدا بەکاردێت: «بە جێ نایە دەبێ ڕوو کەینە سارا/ھەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا» (مەحوی). دەی دەبێ ئێمەش شێوەی کوردیی وشەی صحرا کە دەبێتە سارا بەکاربەرین دەنا دەبێ وشەکە وەرگێرینە سەر کوردی. لە کوردیدا بۆ وشەی صحرا ھەر دووک وشە بیابان و بیاوان ھاتووە و لە فارسیشدا بیابان دەڵێن. بەڵام کاک فێرخواز وشەی بان ڕاستەوخۆ لە وشەی بیاباندا نەھاتووە بۆیە ئەم بۆچوونە لاوازەو بروانە ئێرە: زۆر بە ھاسانی وشەی بیابان لە فارسیدا لە سە وشەی بی (بێ) + آب (ئاو) + ان (پاشگری جێگا) پێکھاتووە و لە کوردیشدا ھەر بەم جۆرە بەڵام چون ئێمە بە آب دەڵێین ئاو بۆیە وشەکە دەبێتە بیاوان. ئێستاش ئەگەر چاو لە وشەنامەکان بکەن وشەی بیاوان نووسراوە و بە کوردیش ھەر ئەمەیە بەڵام بەداخەوە وردەوردە وشەی فارسی بیابان جێگای وشەی کوردی بیاوانی گرتۆتەوە و ڕەنگە زەمانی زوو لە کوردیدا ھەر بیاوان وترابێ. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٠٨:٤٢, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
یەکەم شت من نەمووتوە فارسی کاریگەری لەسەر سۆرانی ھەیە ئەوە ھاوڕێکەی خۆت مین نیل بوو وای ووت، کە منیش بۆ ئەوەی شتەکە درێژ نەکەمەوە وتم فارسی خۆی لە سۆرانی و عەرەبی و ھەندی وشەی تورکی پێکھاتووە و ھیچی تر. بۆ بیابانیش زۆر جار خەڵک تەنیا دەڵێن (بان) یان (بانەکان) بەڵام من وەکو خۆم دژی ئەوە بووترێت بە سەحرا بووترێ بان چونکە بان بەشێکە لە بیابان ئەگەر بە ھەردووکی بووترێ بان وەکو ئەوەی لێدێت بە زورگ بڵێی گرد (کە زورگ ناوچەیەکی گرداوییە و گردی لێیە و گردیش تەنیا تەپۆلکەیەکە لەو ناوچەیە)، ھیچیش ناچێتە عەقڵم کە ئەمە لە بێ ئاب ئان و فارسی بێت بەڵکو ئەمە لە بیھا بان ھاتووە/ بھا وشەیەکی عەرەبییە کە بە واتای لێیە لێیەتی تێیدایە بانیش کوردییە کە بە تەپۆلکەی لم دەووترێت وەک دەشزانی لە کوردییدا پیتی ھ زۆر بە کەمی بەکاردێت و قووت دەدرێت ھەر وەکو (درەم) کە درھەمە بەڵام بە کوردی کراوە بە درەم بیھابانیش گۆڕاوە بۆ بیابان واتە بانی لێیە بانی تێدایە شوێنی بانەکان نەک بێئاوان چونکە بیابان ئاوی لێیە. وە داواشت لێدەکەم کە بە ویکی ئینگلیزی بڵێی کە ئەو وشەیە لە بیھابان ھاتووە نەک بی ئاب ئان.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٠٣, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک فێرخواز یەکەم لێرەدا ھەموو ھەر ھاوڕێ و برای منن، تۆش ھەر وا و کورد ھەموو بران. پاشان منیش ھەر مەبەستم مام مین نیل بوو. بۆ پیتی ھ ڕاست دەڵێی لە کوردیی سۆرانیدا زۆر بە کەمی دەوترێ بەڵام درەم کوردی نییە و فارسییە و شێوەی کوردیی درھم دراو و دراڤە. ئەم بۆچوونەی بیابانیش نازانم ڕاستییەکەی بەڵام زۆر دوور لە زەینە و ناکرێ لە ویکیدا بڵاو بکرێتەوە چون لە ویکیپیدیادا توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە. من گرفتێکم لەگەڵ بیابانیش نییە تەنیا لێدوانێک بوو. یا فارسیە یا نیوەعەرەبی. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٠:٢٤, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی بیابانی مەزنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:٤٩، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی بیابانی مەزنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٩:٣١، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]