ئەندرۆید
![]() | |
پەرەپێدەر(ان) | کۆمپانیای گۆگڵ |
---|---|
یەکەم وەشان | ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ |
وەشانی جێگیر | ئەندرۆید ١٣ / ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ |
وەشانی پێشبینین | ئەندرۆید ١٤ / ٨ی شوباتی ٢٠٢٣[١] |
نووسراوە بە | جاڤا، C++، C |
زمانەکان | زیاتر لە ١٠٠ زمان |
مۆڵەتنامە | GNU GPLv3+، Apache |
وێبگە | www |
ئەندرۆید سیستەمێکی کارپێکەری مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس ٢٫٦ بنچینە کراوە و لەلایەن ھەریەک لە ئاندی ڕۆبن، ڕیچ ماینەر، نیک سێرس و کریس وایتەوە لەژێر ناوی کۆمپانیای ئەندرۆید (.Android Inc) لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، پلانیشیان ھەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گۆگڵ کۆمپانیاکەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات. سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید بۆ یەکەمجار لەسەر مۆبایلی کۆمپانیای ئێچ تی سی HTC تایوانی بەناوی HTC Dream یەکەم وەشانی لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە نزیکەی سێ ملیار و نیو پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە.
تایبەتمەندی[دەستکاری]
- پرۆگرام و یاری زۆری ھەیە کە بەکارھێنەر دەتوانێت دایابمەزرێنێتە سەر ئامێرەکەی.
- نرخی ھەندێک لە ئامێرەکان زۆر ھەرزانن ئەگەر بەراورد بکرێن لەگەڵ ئامێری دیکە کە ھەمان شێواز کار جێبەجێ بکەن.
- زۆر بە باشی و ئاسانی تێکەڵاوی ڕاژەکانی گووگڵە و کار زۆر ئاسان دەکاتەوە بۆ ئەو بەکارھێنەرانەی کە لە کار و ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕاژەکانی گووگڵ بەکار دەھێنن.
- سیستمەکە بە شێوەیەکی زۆر دەکرێت ڕێکبخرێت بەپێی ویستی بەکارھێنەر.
ماناکەی[دەستکاری]
مانای وشەی ئەندرۆید Android، بە زمانی ئینگلیزی واتە ڕۆبۆتێکی زیرەک کە لەسەر شێوەی مرۆڤ دروست کرابێت.
کۆگای گۆگڵ پلەی[دەستکاری]
سیستەمی ناوبراو کۆگایەکی گەورە و پڕ لە پرۆگرامی ھەیە کە ھەتا شوباتی ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە ٢٫٣ ملیۆن پرۆگرام و یاری جیاوازی تێدا بەردەست خراوە کە ھەردوو جۆری خۆڕایی و بە پارە لە خۆ دەگرن، ساڵی ٢٠٠٨ ماڵپەڕی Google Play و بەرنامەی Play Store بەردەست خست بۆ ئامێرەکانی سیستەمی ئەندرۆید بۆ دابەزاندانی بەرنامە و یارییەکان.
وەشانەکانی ئەندرۆید[دەستکاری]
ھەتا ڕێکەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١[نوێکردنەوە] و پێش بڵاوکردنەوەی ئەندرۆید ١٢، وەشانی ئەندرۆیدی ١١ پڕ بەکارھێنەرترین و بەناوبانگترین وەشانی سیستەمی ئەندرۆید بوو لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان.
وەشان | ناوی کۆد | ئاستی API | ژمارەی ناوک | بەرواری بڵاوکردنەوە |
---|---|---|---|---|
١٫٠ | ناوی نییە | ١ | ٢٫٦٫٢٥ | ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ |
١٫١ | Petit Four | ٢ | ٢٫٦٫٢٦ | ٩ی شوباتی ٢٠٠٩ |
١٫٥ | Cupcake | ٣ | ٢٫٦٫٢٧ | ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٩ |
١٫٦ | Donut | ٤ | ٢٫٦٫٢٩ | ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ |
٢٫٠–٢٫١ | Eclair | ٥ - ٦ - ٧ | ٢٫٦٫٢٩ | ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ |
٢٫٢–٢٫٢. ٣ | Froyo | ٨ | ٢٫٦٫٣٢ | ٢٠ی ئایاری ٢٠١٠ |
٢٫٣–٢٫٣. ٧ | Gingerbread | ٩–١٠ | ٢٫٦٫٣٥ | ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ |
٣٫٠–٣٫٢. ٦ | Honeycomb | ١١ - ١٢ - ١٣ | ٢٢ی شوباتی ٢٠١١ | |
٤٫٠–٤٫٠. ٤ | Ice Cream Sandwich | ١٤–١٥ | ٣.x | ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ |
٤٫١–٤٫٣. ١ | Jelly Bean | ١٦ - ١٧ - ١٨ | ٣.x | ٩ی تەممووزی ٢٠١٢ |
٤٫٤–٤٫٤. ٤ | KitKat | ١٩ | ٣.x | ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ |
٥٫٠–٥٫١. ١ | Lollipop | ٢١–٢٢ | ٣.x | ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ |
٦٫٠–٦٫٠. ١ | Marshmallow | ٢٣ | ٤.x | ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ |
٧٫٠–٧٫١. ٢ | Nougat | ٢٤–٢٥ | ٤.x | ٢٢ی ئابی ٢٠١٦ |
٨٫٠–٨٫١ | Oreo | ٢٦–٢٧ | ٤.x | ٢١ی ئابی ٢٠١٧ |
٩٫٠ | Pie | ٢٨ | ٤.x | ٦ی ئابی ٢٠١٨ |
١٠ | Quince Tart | ٢٩ | ٥.x | ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ |
١١ | Red Velvet Cake | ٣٠ | ٥.x | ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ |
١٢ | Snow Cone | ٣١ | ٥.x | ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ |
١٢L | Snow Cone V2 | ٣٢ | ٥.x | ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ |
١٣ | Tiramisu | ٣٣ | ٥.x | ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ |
١٤ | Upside Down Cake | ٣٤ | ٦٫١ | ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ |
داوانامەکان لە ئەندرۆید[دەستکاری]
داوانامەکان کە ئەوانەی دەبینرێن لە مارکێتی ئەندرۆید بڵاو دەکرێنەوە، بە چەند شێوەیەک دروست دەکرێن بەڵام سەرەکی تریان بریتییە لە بەکارھێنانی زمانی پرۆگرامکردنی Java بەکاردێنن بە یارمەتی Android SDK، یان بەھۆی بەکارھێنانی ئامرازی NDK، و لە کۆتایدا یان بە بەکارھێنانی App Inventor کە ئەمەش لەلایەن گووگڵەوە بۆ ئەو کەسانە بۆیە ئاسان کاری کە زمانەکانی پرۆگرام کردن نازانن بەڵکو بە ئاسانی دەتوانن داوانامە دروست بکەن و پێکی ببستنەوە لەگەڵ ھاندی ئەندرۆیدەکەیان.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Release notes". Android Developers (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-02-08.
- ماڵپەڕی کوردۆید
- ویکی چاوگ | ئەندرۆید ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- Google Play
- Android Games
- دەروازەی ئەندرۆید
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی زانست
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی سامسۆنگ
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی ئەپڵ
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەندرۆید تێدایە. |