ئێچ تی سی دریم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
HTC Dream/T-Mobile G1
وێنەی مۆبایلی ئێچ تی سی دریم بەبوونی تەختەکلیلی AZERTY
دروستکەرئێچ تی سی
جێگرەوەHTC Magic, HTC Desire Z (T-Mobile G2), نێکسس وەن
فۆرم فاکتۆرتەلەفۆنی زیرەک
ڕەهەندەکان
  • ١١٧٫٧ mm (٤٫٦٣ in) (بەرزی)
  • ٥٥٫٧ mm (٢٫١٩ in) (پانی)
  • ١٧٫١ mm (٠٫٦٧ in) (قووڵی)
کێش١٥٨ g (٥٫٦ oz)
سیستەمی کار پێکردنبنەڕەتی: ئەندرۆید ١٫٠
ئێستا: ئەندرۆید ١٫٦ "دۆنەت"
CPU528 MHz کواڵکۆم MSM7201A ARM11 processor
بیرگە256 MB of internal storage, 192 MB RAM
کۆگە لێکردنەوەییپشتگیری ھەتا ١٦ GB کاردی SD
باتری1150 mAh
Internal rechargeable removable lithium-ion battery
زانیاریە هاتووەکانcapacitive touchscreen display, QWERTY keyboard, trackball, volume controls, 3-axis accelerometer
پێشاندان320 x 480 927061601592px, ٣٫٢ in (٨١ mm), HVGA, 65,536 color TFT-LCD at 180 pixels per inch (ppi)
کامێرای تەنیشت3.15 megapixel, autofocus
توانای گەیاندن

ئێچ تی سی دریم (بە ئینگلیزی: HTC Dream، ھەروەھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەندێ بەشی ئەورووپا بە T-Mobile G1 و لە پۆڵەندا بە Era G1 ناسراوە) بریتییە لە تەلەفۆنێکی زیرەک کە لەلایەن کۆمپانیای ئێچ تی سیەوە بەرھەمھێنراوە. بۆ یەکەمجار لە ئەیلوولی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە و یەکەمین ئامێری بازرگانی بوو لە جیھاندا کە بنچینەکرابوو لەسەر سیستەمی کارپێکەری لینوکس- ئەندرۆید کە ئەوکات کڕابووەوە و زیاتر پەرەی پێدرابوو لەلایەن گۆگڵ و دەستەی ھاوپەیمانیی کراوە بۆ دروستکردنی ڕکابەرییەکی کراوە بۆ پلاتفۆرمە سەرەکییەکانی تری مۆبایلە زیرەکەکانی ئەو سەردەمە، لەوانە سیمبیان، بلاک بێری ئۆ ئێس، و ئای ئۆ ئێس، سیستەمە کارپێکەرەکە نێوانە ڕووی نیگارەیی بەکارھێنەر کە دەتوانیت بە خواستی خۆت گۆڕانکاری تێدا بکەیت و بەستراوەتەوە بە خزمەتگوزارییەکانی گۆگڵ لەوانە جیمەیڵ، کە سیستەمێکی ئاگادارکردنەوە لە دوایین پەیامە نێردراوەکانی بەرنامەکانت پیشان دەدات، و بوونی کۆگایەک بەناوی گۆگڵ پلەی بۆ دابەزاندنی بەرنامە و یارییەکان.

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

وێنەی مۆبایلی ئێچ تی سی دریم (T-Mobile G1)

کۆمپانیای ئێچ تی سی تایوانی بەفەرمی لە ٢٣ ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ مۆبایلەکەی ڕاگەیاند بەناوی ئێچ تی سی دریم، و دواتر و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەلایەن تی-مۆبایل لەژێر ناوی T-Mobile G1 بڵاوکرایەوە لە ڕێکەوتی ٢٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ کە پشتگیری لە تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی سێیەم 3G دەکرد[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "All T-Mobile retail stores to carry G1". CNET. CBS Interactive. Archived from the original on 19 October 2013. Retrieved 17 June 2013. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Mark Wilson (2008-09-23). "T-Mobile G1: Full Details of the HTC Dream Android Phone". gizmodo.com. Retrieved 2013-12-27.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]