دەروازە:سامسۆنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن

سامسۆنگ (بە ئینگلیزی: Samsung) کۆمپانیایەکی گەورەیە بۆ بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و مۆبایل و کامێرا و هتد...کە نووسینگەی سەرەکی لەشاری سێئولی پایتەختی کۆریای باشوورە. کۆمپیوتەر یەکێکە لەبەرهەمێنراوەکانی کۆمپانیاکە کە بەهەردوو شێوە دروست دەکرێت واتە لاپ تۆپ و دیسک تۆپ وە زۆرینەی ئەو شاشانەی کە سامسۆنگ بۆ کۆمپیوتەر بەکاری دەهێنێت LEDین وە بۆ پڕۆسیسەریش پشت بە کۆمپانیای ئینتێل دەبەستێت. کۆمپانیاکە لەبەرهەمهێنانی کامێرا پشکی شێری هەیە لەبازاڕەکانی جیهان لەم بارەیەوە ڕکابەری کۆمپانیای کانوون و نیکۆن دەکات. سامسۆنگ سیستەمی ئەندرۆید بەکار دەهێنێت بۆ دروست کردنی تابلێت و مۆبایلی زیرەکەکان کە ناوی بەرهەمەکانی بەنێوی سامسۆنگ گالاکسی بڵاو دەکاتەوە کە زۆر کەس پێیان وایەر بەرهەمەکانی سامسۆنگ پتەو و باشترە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە لەم لایەنەشەوە مەبەستیان بەرهەمی ئایفۆن و ئایپاد.


ھەنووکە ١٩ وتار لە دەروازەی سامسۆنگدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

کۆگای بەرنامەکانی سامسۆنگ (کورتدەکرێتەوە بە کۆگای گالاکسی؛ پێشتر ناسرابوو بە بەرنامەکانی سامسۆنگ و بەرنامەکانی گالاکسی) بریتییە لە کۆگایەکی تایبەتی بەرنامەکان کە بەکاردێت بۆ ئەو ئامێرانەی لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە دروستکراون، کۆگاکە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە. خزمەتگوزاری و بەرنامەکانی گالاکسی ستۆر بەشێوەی بنەڕەتی لەناو مۆبایلە ھۆشمەندەکانی سامسۆنگ گالاکسی، سامسۆنگ گیەر، و مۆبایلەکانی پێشوو (لەوانە سامسۆنگ ڕیکس و Duos). کۆگاکە بەردەستە لە ١٢٥ ووڵاتدا و بەرنامە و یارییەکان دابین دەکات بۆ سیستەمە کارپێکەرەکانی ئەندرۆید، تایزن، ویندۆز فۆن و بادا بەرنامەکانی ناو ئەم کۆگایە نوێدەکرێنەوە لەڕێی ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەر بەھۆی خزمەتگوزارییەکانی سامسۆنگەوە (Samsung Push Service) کە دابەزێنراون لەسەر زیاتر لە یەک ملیار مۆبایلی ھۆشمەندەوە لە ساڵانی ڕابردوودا. کۆگای بەرنامەکانی سامسۆنگ سیستەمی ھەڵسەگاندنی تایبەت بەخۆی ھەیە کە دیاری دەکات ئایا بەرنامەکە گونجاوە بۆ منداڵان یان نا.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

بارەگای سەرەکی سامسۆنگ لە کۆریای باشوور

ژیاننامەی هەڵبژێردراو

لی بیونگ-چول (بە کۆری: 이병철، لەدایکبووی ١٢ی شوباتی ١٩١٠–١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٧) خاوەنکار و بازرگانێکی کۆری بووە و لە ساڵی ١٩٣٨ گرووپی سامسۆنگی دامەزراندووە. ئەمڕۆ گرووپی سامسۆنگ بە گەورەترین کۆمپانیای پیشەسازی-بازرگانی لە کۆریای باشوور ناسراوە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا ١٧٪ی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی وڵاتەکەی پێکھێناوە. لی بیونگ چول کوڕی بنەماڵەیەکی گەورەی سەرمایەدار و خاوەن زەوی بوو لە زانکۆی واسێدا لە تۆکیۆ دەستی بە خوێندن کردووە بەڵام تەواوی نەکردووە. دوای مردنی، پێشانگای بیونگ-چول (ھۆ-ام) بەڕووی خەڵکدا کرایەوە بۆ گەشتکردن. کۆمەڵە ھونەرە کۆرییەکەی یەکێکە لە گەورەترین کۆمەڵە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە و کۆمەڵێک کەرەستەی ھونەری لەخۆدەگرێت کە لەلایەن حکوومەتی کۆریای باشوورەوە وەک «گەنجینەی نیشتمانی» دەستنیشانکراون. ھۆ-ئام بە دوورییەکی کورت لە پارکەکەی ئێڤەرلاندەوە ھەڵکەوتووە کە بەناوبانگترین پارکی گەشتیارییە لە کۆریای باشوور (ھەروەھا ئێڤەرلاند خاوەندارێتی کۆمپانیای گرووپی سامسۆنگە). لە ١ی ئازاری ساڵی ١٩٣٨، بیۆنگ چول بزنسێکی کەشتیوانی لە دایگو دامەزراند، کە ناوی ناوە سامسۆنگ یان سامسۆنگ بزنس. سامسۆنگ بە واتای «سێ ئەستێرە» دێت، ئەمەش لۆگۆی سەرەتایی کۆمپانیاکە ڕوون دەکاتەوە. تا ساڵی ١٩٤٥ سامسۆنگ لە کۆریای باشوور و وڵاتانی دیکە کەلوپەلی ھەڵگرتبوو. سامسۆنگ تا ساڵی ١٩٤٧ لە شاری سیئۆل بوو.

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان