پا (فیلم)
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
پا | |
---|---|
دەرھێنەر | ڕ. بەلکی |
بەرھەمھێنەر | ئەمیتاب باچان ئەبھیشەک باچان سونیل مانچاندا |
نووسەر | ڕ. بەلکی |
ئەکتەران | ئەمیتاب باچان ئەبھیشەک باچان ڤیدیا بالان پارێش ڕاوال ئارونداتی ناگ |
مۆسیقا | لایاراجا |
وێنەگری سینەمایی | پ. س. سریرام |
مۆنتاژ | ئەنیل نەیدو |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | Reliance Big Pictures |
دەرچوون | ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ |
ماوەی فیلم | ١٣٣ خولەک |
وڵات | ھیندستان |
زمان | ھیندی |
تێچوون | ٢٫٤ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی |
داھات | ٤٫٩ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی |
پا (بەکوردی:باوک) فیلمێکی ھیندی کۆمیدی-درامییە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن دەرھێنەر R. Balki کاری دەرھێنانی بۆکراوە و ھەریەکە لە ئەمیتاب باچان و ئەبھیشەک باچان و ڤیدیا بالان ڕۆڵی سەرەکییان تێدابینیووە. فیلمەکە بۆ یەکەمینجار لەڕۆژی ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە سینەماکان نمایشکراوە. ئەم فیلمە بەپێچەوانەی ڕاستەقینە ئەبھیشەک باچان دەبێت باوکی ئەمیتاب باچان کە خۆی لەڕاستیدا بەپێچەوانەیە.
چیڕۆک
[دەستکاری]باسی منداڵێکی تووشیوو دەکات بە نەخۆشی progeria کە خۆی تەمەنی ١٢ ساڵە بەڵام بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە لەشێوەی کەسێکی ٦٠ یان ٧٠ ساڵان دەردەکەوێت، ئەو منداڵە ناوی ئاورۆیە (ئەمیتاب باچان)، ئاورۆ لەگەڵ دایکی دەژی بەڵام باوکی بەھۆی چوونی بۆ ناو کایەی سیاسەت لەدایکی جێھێشتووە ئەوەش پێش لەدایکبوونی ئاورۆ بوو کە باوکی نەیدەزانی منداڵییان دەبێت. ڕۆژێک ئاوۆر خەڵاتی قوتابخانەکەی دەباتەوە کە ئامۆلی باوکی وەک ئەندام پەرلەمانێک پێیدەبەخشێت ئینجا دوای ئەوە پەیوەندی لەنێوان کوڕ و باوکەکە زیندوو دەبێتەوە بەبێ ئەوەی ئەوان بزانن کە کوڕ و باوکی یەکترین دواتر ئاورۆ داوا لە ئامولی ئەندام پەرلەمان دەکات بیبات بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی ئەویش ڕازی دەبێت بەڵام لە یەکەم مەوعیدیان ئامۆل بیری دەچێت بەھۆی سەرقاڵی کارەکانییەوە کە ئەوەش ئاورۆ تووڕەدەکات بەڵام دواتر بەیەکەوە دەڕۆن ئەوجارە بەھۆی ئەوەی دایکی ئاورۆ ڕووداوە ڕاستەقینەکە بە ئاوۆر دەڵێت لەکاتی گەیشتنییان بە کۆشکی سەرۆکایەتی ئاورۆ ڕەتی دەکاتەوە بچێتە ئەو کؤشکە بەڵکوو چەند ڕۆژێک لەگەڵ باوکی بەسەردەبات! ..... لە کۆتایی فیلمەکە ئاوۆر نەخۆشدەکەویت و دەمرێت بەڵام دەبێتە ھۆی دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیوەندی نێوان دایکوو باوکی …
بەشداربووان
[دەستکاری]- ئەمیتاب باچان لەڕۆڵی ئاورۆ
- ئەبھیشەک باچان لەڕۆڵی ئامۆل / باوکی ئاورۆ - مێردی ڤیدیا - پەرلەمانتار
- ڤیدیا بالان لەڕۆڵی دایکی ئاورۆ - ژنی ئامۆل
- Arundhati Nag لەڕۆڵی دایکی ڤیدیا - دایەگەورەی ئاورۆ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پا (فیلم) تێدایە. |