جایا باچان
ڕواڵەت

جایا باچان لەدایکبووی ٩ی نیسانی ١٩٤٨ لە خانمەکتەری پێشووی بۆلیوود و کەسایەتی سیاسییە لەئێستادا جایا دەرچووی پەیمانگای سینەما و تەلەفزیۆنی ھیندییە. لە ساڵی ١٩٧٣ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەمیتاب باچان دا کرد و خاوەنی کوڕ و کچێکن کە ئەبھیشەک باچان و شویتایە. لە ساڵی ١٩٦٣ لەیەکەم فیلمیدا بەشداریکردن بەناوی (Mahanagar) کە فیلمێکی بەنگالی بوو وە لە ساڵی ١٩٧١ لەیەکەم فیلمی ھیندی دا دەکەوت بەناوی (Guddi) کە فیلمێکی کۆمێدی و درامی بوو کە جگەلەو دارمەندراش ڕۆڵی سەرەکی دیتبوو لەو فیلمە. لە ئێستادا جایا باچان خەریکی کاری سیاسەتە لەناو حیزبی (Samajwadi)ی ھیندستان کە حیزبێکی سۆسیالدیموکراسییە لەماوەی کاری ھونەریدا ٦ جار خەڵاتی فیلم فێری بردۆتەوە کە سێیان وەک باشترین خانمەکتەر وە سێیەکەی دی وەک باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە جایا باچان تێدایە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ھیندستان
- دەروازەی بۆڵیوود
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |