ئەفسانەی ئەرسلان (ئەنیمێ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەفسانەی ئەرسلان (بەئینگلیزی: The Heroic Legend of Arslan) (بەژاپۆنی: アルスラーン戦記، بەرۆماجی: Arslan Senki) بریتییە لە ڕۆمانێکی فەنتازیای پاڵەوانێتی ژاپۆنی نووسراوە لەلایەن ڕۆماننووسی ژاپۆنی تاناکا یۆشیکی (بەژاپۆنی: 田中 芳樹، بەرۆماجی: Tanaka Yoshiki) لە ساڵی ۱۹٨٦ بۆ ۲۰۰٨ لە شێوەی ۱٥ ڕۆمان، وەرگیراوە لە چیرۆکی فەنتازیای فارسی ئەفسانەی ئەرسلان (بەفارسی: امیر ارسلان نامدار).

ڕۆمانەکە وەرگیراوە لەلایەن ڕۆماننووس تاناکا یۆشیکی کە بووە خاوەنی ناوبانگێکی زۆر، ئەمەش بووە هۆی گۆڕینی ڕۆمانەکە بۆ مانگا لەلایەن تشیساتو ناکامورا کە لەلایەن کۆمپانیای کادۆکاوا شۆتین بڵاودەکرایەوە. هەر بۆیە ۱۳ کتێبی لێ بڵاو کراوەتەوە لە نێوان تشرینی دووەمی ۱۹۹۱ بۆ ئەیلولی ۱۹۹٦. وە لەهەمان کاتدا بووە خاوەنی ئەنیمێیەک کە لە شەش زنجیرە پێک دەهات کە لە نێوان ۱۷ ئابی ۱۹۹۱ بۆ ۲۱ تشرینی یەکەمی ۱۹۹٥ بڵاو دەکرایەوە، کە لە وێنە کێشانی هەر یەک لە میهۆرو یاماگوچی و مامارۆ هاماتسۆیە وە لە بەرهەمهێنانی ستۆدیۆی ئەنیمیت فیلم و ستۆدیۆی جی سی ستافە بۆ بەرهەمهێنانی ئەنیمێ ژاپۆنی. وە دواتر گۆڕدراوە بۆ ٤ ئۆڤا لە ساڵی ۱۹۹٥، وە دواتر دوو فیلمی ئەنیمێ.

لە تەمووزی ساڵی ۲۰۱۳ مانگاکا هیرۆمو ئاراکاڤا هەڵسا بە زیندوو کردنەوەی چیرۆکەکە، دوای ئەوەی هەڵسا بە وێنە کێشان و نووسینی ئەفسانەی ئەرسلان بە شێوەی خۆی. وە بەڕاست هەڵسا بە بڵاو کردنەوەی مانگاکە بە شێوەیەکی هەفتانەی لە ۹ ئەیلولی ۲۰۱۳ لە ڕێگەی گۆڤاری بیسساتسو شۆنن کە لە ڕێی چاپخانەی کۆدانشا ژاپۆنی بڵاو دەکرێتەوە، وە تا ئەمڕۆمان بۆتە خاوەنی ٦ بەش. مانگای دووەم سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست هێنا، وە ۲ تشرینی دووەمی ۲۰۱٤ ڕیکلامێک بۆ زنجیرەیەک ئەنیمێ کرا کە وەرگیراوە لە مانگای هیرۆمو ئاراکاڤا، وە وەرزی یەکەمی زنجیرەکە پەخش کرا لە نێوان ٥ نیسانی ۲۰۱٥ بۆ ۲۷ ئەیلولی ۲۰۱٥ لە ڕێگەی ماینیچی برادکاستینگ سیستەم، کە پێکدێت لە ۲۲ زنجیرە. وە لە ۳ تەمووزی ۲۰۱٦ ستۆدیۆکە هەڵسا بە بەخش کردنی وەرزی دووەم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

۱. "Bento Bako Weekly: The Heroic Legend of Arslan volume 1"ComicAttack.

۲.  "The Heroic Legend of Arslan"Anime News Network.

۳.  Abbas Amanat. Pivot of the universe: Nasir al-Din Shah Qajar and the Iranian Monarchy, p. 204-218.