ئینیسا ئارماند
| ئینیسا ئارماند | |
|---|---|
| بە فەرەنسی: Inès Armand | |
| لەدایکبوون | ٢٦ی نیسانی ١٨٧٤ پاریس، فەڕەنسا |
| مردن | ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٠ (٤٦ ساڵ ژیاوە) Nalchik، ڕووسیا |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | Élisabeth Pécheux d'Herbenville |
| ناوی خوازراو | Елена Блонина |
| ھۆی مەرگ | کۆلێرا |
| شوێنی ناشتن | Kremlin Wall Necropolis |
| خزمەکان | Pavel Armand |
| پیشە | شۆڕشگێڕ، editor، سیاسەتوان، communist، فێمێنیست |
| بواری کار | سیاسەتوان، political activity، فێمینیزم |
| پەروەردە | New University of Brussels |
| ئەندامی حیزبی | پارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت، پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا |
| بەشداربووە لە | شەشەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا |
| ئەندامی | Women's International Progressive Union |
ئینیسا ئارماند (Inessa Armand؛ ٨ی ئایاری ١٨٧٤ - ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٠) ژنە سیاسەتوان و کۆمۆنیستی فەڕەنسی ڕووسی بوو. ئەو ئەندامی بۆلشێڤیک بوو، ھەروەھا کەسێکی فێمێنیست بوو، زۆربەی ژیانی لە ڕووسیا بەسەر برد.[١][٢][٣] ئارماند بە کەسایەتییەکی گرنگ دادەنرێت لەسەردەمی پێش شۆڕشی تشرینی یەکەم و دوای شۆڕش. ماوەیەکی زۆر ئینیسا لە یادکرابوو، ئەمەش ھۆکاری بۆ سسیستمی سانسۆرکردنی سەردەمی ستالین بوو (بەشێک لە ھۆکارەکان ڕەنگە بەھۆی پەیوەندییەکەی نێوان ئینیسا و لێنین بووبێت). دواتر لەڕێی کردنەوەی ئەرشیڤی سۆڤییەت ئەوا بەشێک لە زانیارییەکان لەبارەی ئینیساوە زانیارییەکان دەرکەوتن، ھێشتا ھەندێک زانیاری ناڕوونن لەسەر ناوبراو.[٤]
ئینیسا لە پەیوەندییەکی سێکسی دابوو لەگەڵ ڤلادمیر لینین لە ماوەی ١٩١١ بۆ ١٩١٢ یان ١٩١٤، ئەم بابەتە ھێشتا لەلایەن مێژوونووسان بووەتە جێی سەرنج و مشوومڕ.[٥][٦]
بە قسەی مێژوو نووس مایکڵ پیارسن کە لەبارەی ئیننیسا کردوویەتی: "ئەو یارمەتی لێنینی دەدا بۆ ئەوەی بگاتە بە پلە و دەسەڵاتێکی زیاتر لە سزار، ئەمەش بۆ ئەوەی تا ساڵی ١٩١٩ ببێتە بەھێزترین ژن لە مۆسکۆ".[٧]
ئینیسا ئارماند لە ڕۆژی ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٠، لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆلێرا کۆچی دواییی کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Francisca de Haan؛ Krasimira Daskalova؛ Anna Loutfi (٢٠٠٦). Biographical Dictionary of Women's Movements and Feminisms in Central, Eastern, and South Eastern Europe: 19th and 20th Centuries. Central European University Press. لاپەڕە ٣٤. ژپنک ٩٧٨-٩٦٣-٧٣٢٦-٣٩-٤.
- ↑ Martin Mccauley (٢٠١٤). The Rise and Fall of the Soviet Union. Routledge. لاپەڕە ٨٢. ژپنک ٩٧٨١٣١٧٨٦٧٨٣٨.
- ↑ Gail Warshofsky Lapidus (١٩٧٨). Women in Soviet Society: Equality, Development, and Social Change. University of California Press. لاپەڕە ٤٧. ژپنک ٩٧٨٠٥٢٠٠٣٩٣٨٤.
- ↑ Ralph Carter Elwood (٢٠١١). The Non-geometric Lenin: Essays on the Development of the Bolshevik Party. Anthem Press. لاپەڕە ١١٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٥٧٢٨-٧٧٨-٦.
- ↑ Carter Elwood (٢٠١٥). «Lenin and Armand: New Evidence on an Old Affair». Canadian Slavonic Papers. ٤٣ (1): ٤٩–٦٥. doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٠٨٥٠٠٦.٢٠٠١.١١٠٩٢٢٧٠. JSTOR ٤٠٨٧٠٢٧٥. S2CID ١٤٣٤٤٦٦٦٤.
- ↑ Richard B. Schoenbohm (٢٠١٣). «Bolshevik Love: Beyond the Icon» (PDF). The Torch Magazine. ٨٧ (1).
- ↑ Michael Pearson (٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠١). «Lenin's lieutenant». The Guardian.