ئیبراھیم تاتلیسس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیبراھیم تاتلیسس
Ibrahim Tatlisés
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە ئیبراھیم تاتلیسس

ناوی کاتی لەدایکبوون ئیبراھیم تاتڵی
مێژووی لەدایکبوون ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢
شوێنی لەدایکبوون ئورفا
ناوی تر ئیمپراتۆر، ئیبۆ
ئایین موسڵمانی سوننە
نەتەوە کوردعەرەب
ساڵانی ئیشکردن ١٩٦٥-ئێستا
مناڵەکان ئیدۆ
ئێلیف ئێدا ،مەلەک زوبەیدە
پێگەی فەڕمی http://www.tatlises.com.tr/

ئیبراھیم تاتڵیساس (İbrahim Tatlıses) گۆرانیبێژێکی بە ڕەچەڵەک کوردی تورکیایە. زۆربەی گۆرانییەکانی بە زمانی تورکین، چەند گۆرانییەکی بە زمانی کوردی ھەیە. لە شاری ڕحا (ئورفە) لەدایکبووە. پێشتر کاری ئەکتەریشی کردووە. تا ئێستا زیاتر٤٠ ئەلبومی گۆرانی ھەیە.

ژیانی ھونەری[دەستکاری]

ئیبراھیم تاتڵی یان (ئیبراھیم تاتڵیساس) یەکێکە لە بەناوبانگترین ھونەرمەندەکانی تورکیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە کە بە ڕەگەز کورد و عەرەبە ئیبراھیم لە (١/١/١٩٥٢) لە ناوچەی سوێرەک کە سەر بە پارێزگای ڕحایە لە باکووری کوردستان لە دایکبووە باوکی عەرەبە و دایکیشی کوردە ئیبۆ بەھۆی ھەژاریەوە نەیتوانیوە بچێتە بەر خوێندن و ھەر لە منداڵیەوە لەگەڵ حوسێنی برای دەستیان کردووە بە کارکردن. ئیبراھیم پێش ئەوەی ببێتە گۆرانیبێژ کاری کرێکاری کردووە.

تاتڵیساس لەساڵانی (١٩٦٠)ەکان لە گازینۆ و دانیشتنەکاندا گۆرانی ووتوە کە لە ساڵی (١٩٦٨) یەکەم ئەلبومی بە ناوی (Kara kiz) واتە (کچی ڕەش) بڵاوکردەوە بەڵام ئەم ئەلبومەی شکستی ھێنا بۆ ماوەی سێ ساڵ وازی لە کارەکانی ھێنا و لە ساڵی (١٩٧١) دووەم ئەلبومی بە ناوی (beni yakma gel sevgidim) بڵاوکردەوە ئەم ئەلبومەشی شکستی ھێنا بۆ ماوەی چوار ساڵ وازی لە کارەکانی ھێنا وە لە ئەستەمبوڵ ساڵی (١٩٧٥) سێیەم ئەلبومی بە ناوی (ayaginda kundura) بڵاوکردەوە وە ئەم ئەلبومەی جێی خۆی دامەزراند لە بازاری موزیکی تورکیا و ڕیکۆردێکی تازەی دانا ئیبراھیم لە ھەمان ساڵدا بۆ یەکەم جار چووە نێو ژیانی ھاوسەرگیری و لەگەڵ (عەدالەت دوراک) دا ھاوسەرگیری ئەنجام دا و ھاوسەرگیریەکەیان ماوەی سێ ساڵی خایاند و لە ساڵی (١٩٧٨) لە یەک جیابونەوە و لە ساڵی (١٩٧٩) ھاوسەرگیری لەگەڵ (پەریھان ساڤاش) دا ئەنجام دا لەم ھاوسەرەی کچێکی دەبێت بەناوی (مەلەک زوبەیدە) لە ساڵی (١٩٨٤) نێوانی ئیبراھیم و پەریھان تێکدەچێت و ئیبۆش پەریھان دەباتە گوندێک و ئازاری جەستەی دەدات ئەمەش بە کارێکی نەشیاو لەلایەن دەوڵەتەوە تەماشا دەکرێت بۆیە بڕیاری دادگایکردنی ئیبراھیم دەدرێت لە (٩/٨/١٩٨٤) لە دادگا ئیبراھیم وەک ئەستۆپاکی خۆی دەڵێت :(من بۆیە لێم دا چونکە نامەوێت ھاوسەری خۆم لەگەڵ کوڕی خەڵکیدا ببینم من ئەمەم پێ قبوڵ نەکرا بۆیە لێم دا) لەویادا ئیبراھیم و پەریھان جیادەبنەوە لە ساڵانی ھەشتاکاند بە ئەلبومەکانی (istemem) (yalan) (mavi mavi) و چەندانی تر ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد پاش ئەوەی لەگەڵ پەریھان ساڤاش جیابویەوە ھاوسەرگیری لەگەڵ (دەریا تونا) ئەنجام دا کە لە ھەر سێ فلیمی (gulum benim) (gunah) (yalnizim) دەوری لەگەڵ ئیبۆ بینیوە وە لە ساڵی (١٩٩٢) کوڕێکیان دەبێت بە ناوی (ئیدۆ) وە لە ساڵی (٢٠٠٢) لە یەکتر جیادەبنەوە لە ساڵی (١٩٩٣) پاش ئەوەی کە کێشە دەکەوێتە نێوان کۆمپانیاکەی تاتڵیساس و کۆمپانیای (Raks Muzik) کە بەرھەمەکانی ئیبراھیمی تیا تۆماردەکرێت یەکێک لەو کەسانەی کە لە کۆمپانیاکەی تاتڵیساس کاردەکات تەقە بەناو خەڵکەکەدا دەکات و کەسێک بە ناوی (عەبدوڵا ئۆچماک) بریندار دەبێت و ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە دەکەوێت پاش ئەوەی کە لە ساڵی (١٩٩٧) چاکبویەوە لە ڕاگەیاندنەکانەوە ھەڕەشە لە ئیبراھیم دەکات و پاش ئەمە ئیبراھیم سکاڵای یاسایی لەسەر (عەبدوڵا ئۆچماک) تۆماردەکات و عەبدوڵا ئۆچماک بۆ ماوەی (١٣) ساڵ دەکەوێتە زیندانەوە لە ساڵی (٢٠١٠) ئازاد دەکرێت.

لە ساڵی (١٩٩٦) لە دوای کلیپی (agliyorum kahrimdan) ئیبراھیم نازناوی ئیمپڕاتۆری پێ دەبەخشرێت پاشان ئیبراھیم دەچێتە ناو سیاسەت و لە ساڵی (٢٠٠٧) لەسەر لیستی (گەنج پارت) لەسەر شاری (ئەستەمبوڵ خۆی دەپاڵێوێت بەڵام ئەم لیستە دوای ئەوەی شکست دەھێنێت لە ساڵی (٢٠١١) لەسەر لیستی (ئاکپارتی) لەسەر شاری (ئورفا) خۆی دەپاڵێوێت لە پاشان لە شەوی (١٤/٣/٢٠١١) پاش ئەوەی کە لە کەناڵی (beyaz show) دێتە دەرەوە لەلایەن دوو چەکدارەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێ دەکەن کە دوو فیشەکی بەردەکەوێت کە یەکێکیان بەر مێشکی و یەکێکیان بەر لوتی دەکەوێت پاشان خێرا ئیبۆ دەبەن بۆ نەخۆشخانەی (ئاجیبادەم) ھەر لەو شەوەدا پێنج نەشتەرگەری بۆ مێشکی دەکەن تا فیشەکەکە دەردەھێنن پاشان چەکدارەکە دەستگیرکرا کە عەبدوڵا ئۆچماکە بە سزای زیندانی (٣٦) ساڵ سزا درا ھیچ لێبوردنێکی گشتیش نایگرێتەوە لە (٧/٤/٢٠١١) کە دەکاتە ڕۆژی سێ شەممە تاتڵیساس ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پاشان لە (٢٧/٩/٢٠١١) ھاوسەرگیری لەگەڵ ئایشەگوڵ یەڵدز ئەنجام دەدات و کچێکیشی لێ دەبێت بە ناوی (ئیلیف ئێدا) لە ساڵی (٢٠١٤) گەورەترین نەشتەرگەری مێشک ئەنجام دەدات کە نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتوو دەبێت لە ئێستادا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرھەمھێنانی ئەلبومێکی نوێ ئیبراھیم خاوەنی چەندەھا شتی بەنرخە لە بۆدروم خاوەنی ھۆتێلێکە بە ناوی (بەھەشتی تاتڵیساس) ھەروەھا خاوەنی کفتەخانەیەکە بە ناوی (کفتەی تاتڵیساس) کە ئیدۆی کوڕی و دەریا تونای ھاوسەری پێشووتری بەڕێوەی دەبەن ھەروەھا خاوەنی بەرنامەیەکی تایبەت بە خۆیەتی بە ناوی (ئیبۆ شۆ)ھەروەھا خاوەنی ئاژانسێکە بە ناوی (سێس ئاژانس) کە ھەواڵی تایبەت بە ھونەرمەندانی تورکیا تێیدا بڵاودەکرێتەوە ھەروەھا خاوەنی کەبابخانەیە لە بۆدروم و ئەستەمبوڵ ھەروەھا خاوەنی کەناڵێکە بە ناوی (تاتڵیساس تیڤی) ھەروەھا خاوەنی وێستگەیەکی پاسە بە ناوی (تاتڵیساس توریزم) لە شاری ئورفا و غازی عەنتاب و ئەدەنە و مێرسین و ئەنتاڵیا ھەروەھا لە زۆربەی شارەکانی تورکیا چەندەھا دوکانی جلوبەرگ ھەن کە مارکەی ئیبراھیم تاتڵیساسن ھەروەھا سەرۆکی فەخری یانەی زاخۆیە کە یانەکە چەندین دۆنم زەوییان پێداوە تاکو پڕۆژەی تێدا بکاتەوە کە ٧٠ لە ١٠٠ی بۆ ئیبراھیمە ئیبراھیم بە درێژایی ژیانی لە زۆربەی شارەکانی تورکیا و ئەوروپادا کۆنسێرتی کردووە لە ساڵی (١٩٨٧) لە ئەڵمانیا کۆنسێرتێکی ئەنجامدا لە ساڵی (١٩٩٠) لە ئەمریکا کۆنسێرتێکی ئەنجامدا لە ساڵی (١٩٩٥) لە گوڵخانە کۆنسێرتێکی ئەنجامدا لە ساڵی (١٩٩٨) دوو کۆنسێرتی ئەنجامدا یەکەمیان لە مێرسین و دووەمیان لە ئیزمیر کە ئەم کۆنسێرتەی لەگەڵ سبیل جان ئەنجامدا لە ساڵی (٢٠٠٥) لە وڵاتی ئیسرائیل کۆنسێرتێکی ئەنجامدا لە ساڵی (٢٠١٠) لە ھەولێر کۆنسێرتێکی ئەنجامدا کۆتا کۆنسێرتیشی لە (٢٦/٤/٢٠١٤) بوو کە لەگەڵ شڤان پەروەر لە کاتی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردن ئەنجامیدا خانەوادەی ئیبراھیم پێکھاتووە لە دوو برا و دوو خوشک ناوی براکانی بریتین لە :(ئەحمەد و حوسێن) کە حوسێنی برای وەک خۆی ھونەرمەندە ناوی خوشکەکانی بریتین لە :(گوڵدەن و گوڵشەن) کە گوڵدەنی خوشکی کۆچی دوایی کردووە ئەحمەدی باوکی ئیبراھیم لە ساڵی (١٩٥٩) کۆچی دوایی کردووە بەڵام نایم جەلیکی دایکی تا ئێستا لە ژیاندا ماوە.

پیشەی ئەکتەری[دەستکاری]

ئیبراھیم بێجگە لە گۆرانی وتن ئەکتەر و دەرھێنەر و نوسەر و بەرھەمھێنەر و بازرگانە ئیبراھیم خاوەنی (٣٥) فلیمە و لە دوو دراماشدا بەشداری کردووە بە ناوی (فورات) و (خەمی ھیجران) کە درامای (فورات) لە ساڵی (١٩٩٧) دەرھێنراوە کە ئیبراھیم خۆی دەوری سەرەکی ھەبووە و دەرھێنەری دراماکەش بووە بەڵام لە درامای (خەمی ھیجران) تەنھا لە پێنج ئەڵقەدا دەوری بینیوە ئیبراھیم خۆی کاری نوسینی بۆ فلیمی (گوناە) کردووە ھەروەھا بۆ ھەر سێ ئەلبومی (at gitsin) و (selam olsun) و (yetmez mi) کردووە ھەروەھا خۆی فلیمی (yalan)ی بەرھەمھێناوە ئیبراھیم لە ڕۆژی (٢٥/٢/٢٠١٦) کلیپێکی بڵاوکردەوە کە گۆرانی (vur gitsin beni) نوێ کردەوە کە شیعرەکەی لەلایەن محەممەد تاھیر پەکیر بۆ نوسراوە کە ئەمساڵ کۆچی دوایی کرد ئاوازەکەشی لەلایەن بورھان بەیارەوە بۆ دانراوە ھەروەھا تیپی مۆسیقای ئەستەمبوڵێس کایت بە ئامێرەکانی ساز و گیتار و فلوت و بانجۆ کە ساز و بانجۆکە لەلایەن ئەحمەد کۆچەوە لێدەدرێت ھەروەھا گیتارەکە لەلایەن ئەردەنچ شینیایلار دەژەنرێت ھەروەھا فلوتەکە لەلایەن بورھان بەیار لێدەدرێت کۆمپانیای پۆڵ پڕۆدەکشن کاری بەرھەمھێنانی بۆ کردووە ھەروەھا کەمال باشبوغ کاری دەرھێنانی بۆ کردووە ئیبراھیم تاتڵیساس بۆ یەکەم جار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە پرۆفایلی تایبەتی خۆی ناوی منداڵەکانی ئاشکرا دەکات بە پێی ھەواڵەکانی ھەردوو ماڵپەڕی (haber star) و (hurriyet) ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە تا ئێستا نەزانراوە کە ئیبڕاھیم تاتڵیساس خاوەنی ئەو ھەموو منداڵەیە ئەمەش سەرجەم میدیا و ڕاگەیاندنەکانی تورکیای سەرقاڵ کرد ئەوەی زیاتر ھەوادارانی تووشی شۆک کرد ئەوەیە دیلانی کچی ئیبڕاھیم گۆرانیبێژە و بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت بەڵام تا ئێستا بەناوی باوکیەوە ناوی نەھاتووە و ناسراوە بە (دیلان چیتاک) بەڵام تەنھا دیلان بەو شێوەیە نەبوو بەڵکو ھەردوو کوڕەکەی ئیرول و ئەحمەدیش بەھەمان شێوە بە ناوێکی تر جگە لە ناوی ڕاستی باوکیان ناسراون ئیبراھیم ئامۆژگاری کچەکەی دەکات و دەڵێت ھەوڵبدە ھەرگیز لەسەر ستەیج بە جلوبەرگی سەرنجڕاکێش و نیمچە ڕووتەوە دەرنەکەویت لە وەرزی ھاویندا بە جلی ژێرەوە خۆی نمایش نەکات ھەمیشە ژیانی تایبەتی خۆت بپارێزە.

پشتیوانی لە ھەڵمەتی تورکیا بۆ سەر کوردستان[دەستکاری]

لە کاتی ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠١٨دا، دەستەیەک لە گۆرانیبێژان و وەرزشکارانی تورک لە سەفەرێک بۆ پرۆپەگەندا لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ھاوڕێ بوون. ئیبراھیم تاتلیسس لەگەڵ ئاژدا پەکان و سیبەل جان، لەو گۆرانیبێژانە بوون کە بە ئامادەبوون لە تەنیشتی ئەردۆغان و ھولوسی ئاکار لە ناوەندێکی سەربازی لە پارێزگای خەتای لە سنووری تورکیا و سووریا لە ھەڵمەتھێنانی ئەرتەشی تورکیا و ھێزە پشتیوانیلێکراوەکانی ئەو پاڵپشتییان کرد.[١] پشتیوانیی تاتلیسس لە ئەرتەشی تورکیا بووە ھۆکاری ئەوەی ک سەفەری ئەو بۆ باشووری کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ ناڕەزایەتیی ھاوڵاتیانی کورد ھاوڕێ ببێت. «یەکێتیی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان» بە بڵاوکردنی نامەیەک ناوی «دەھۆڵژەنی فاشیست» و «پەپووی ئەردۆغان»ی پێبەخشی و پێشوازی لێکردن لە ئەو لە ھەولێر وەکوو سۆکایەتی بە خوێنی شەھیدانی عەفرین و جینایەتێک دژ بە بەھا ھاوبەشەکانی نەتەوەیی و ھەست و سۆزەکانی قوربانییەکان زانیو.[٢]

ئەو تۆمارگایانەی کە کاسێتی تێدا دەرکردووە[دەستکاری]

  • palandoken plak
  • studio yalçın
  • omer plak
  • turkuola plak
  • star plak çelik
  • beyar muzik
  • emre plak
  • kaya muzik
  • raks muzik
  • universal muzik
  • erolkose muzik
  • idobay muzik
  • poll production

ئەلبومەکان[دەستکاری]

  • ١٩٦٥: Özel Albüm
  • ١٩٦٨: Kara Kız
  • ١٩٧٤: Palandöken Plak
  • ١٩٧٥: ayaginda kundura
  • ١٩٧٥: Ben İnsan Değil Miyim
  • ١٩٧٥: Yağmur
  • ١٩٧٦: Ashab Gecesi
  • ١٩٧٧: huzrum kalmadi
  • ١٩٧٨: Doldur Kardeş İçelim
  • ١٩٧٩: sabuha
  • ١٩٨٠: ceylan
  • ١٩٨١: istemem
  • ١٩٨٢: Yaşamak Bu Değil
  • ١٩٨٣: yalan
  • ١٩٨٤: benim hayatim
  • ١٩٨٥: mavi mavi
  • ١٩٨٦: Gülüm Benim/Gülümse Biraz
  • ١٩٨٧: Allah Allah/Hülya
  • ١٩٨٨: kara zindan
  • ١٩٨٨: Fosforlu Cevriyem
  • ١٩٨٩: insanlar
  • ١٩٩٠: Ben Aşk İçin Ölürüm
  • ١٩٩٠: soylim mi
  • ١٩٩١: Vur Gitsin Beni/Yemin Ettim
  • ١٩٩٢: Ah Keşkem
  • ١٩٩٣: Mega Aşk
  • ١٩٩٤: haydi soyle
  • ١٩٩٥: klasikleri
  • ١٩٩٦: bende isterem
  • ١٩٩٦: turku dinle
  • ١٩٩٨: at gitsin
  • ١٩٩٩: selam olsun
  • ٢٠٠١: yetmez mi
  • ٢٠٠٣: tek tek
  • ٢٠٠٤: aramam
  • ٢٠٠٥: Sizler İçin
  • ٢٠٠٦: İmparator Silerde Geçer
  • ٢٠٠٧: Bulamadım
  • ٢٠٠٨: neden
  • ٢٠٠٩: yağmurla gelen kadın
  • ٢٠١١: hani gelecektin

فیلمەکان[دەستکاری]

  • ١٩٧٨: sabuha
  • ١٩٧٨: Ceylan
  • ١٩٧٩: Kara Yazma
  • ١٩٧٩: Kara Çadırın Kızı
  • ١٩٧٩: Fadile
  • ١٩٨٠: Çile
  • ١٩٨٠: Ayrılık Kolay Değil
  • ١٩٨١: Seni Yakacaklar
  • ١٩٨١: Yaşamak Bu Değil
  • ١٩٨١: Tovbe
  • ١٩٨٢: Yalan
  • ١٩٨٢: Alişan
  • ١٩٨٢: Nasıl Isyan Etmem
  • ١٩٨٣: Yorgun
  • ١٩٨٣: Gunah
  • ١٩٨٤: Ayşem
  • ١٩٨٤: Sevdalandım
  • ١٩٨٥: Mavi Mavi
  • ١٩٨٥: Sevmek
  • ١٩٨٥: Yalnızım
  • ١٩٨٦: Sarhoş
  • ١٩٨٦: Gulumse Biraz
  • ١٩٨٦: Yıkılmışım Ben
  • ١٩٨٧: Gulum Benim
  • ١٩٨٧: Dertli Dertli
  • ١٩٨٧: Allah Allah
  • ١٩٨٨: Hulya
  • ١٩٨٨: Aşıksın
  • ١٩٨٨: Bir Kulum İşte
  • ١٩٨٨: Kara Zından
  • ١٩٨٨: Ben İnsan Değil Miyim
  • ١٩٨٩: Ceylan
  • ١٩٨٩: fosforlu

دراماکان[دەستکاری]

  • ١٩٩٢: Aşık Oldum
  • ١٩٩٣: Tetikçi Kemal
  • ١٩٩٧: Fırat
  • ٢٠٠٠: imparator
  • ٢٠٠٦: Bulamadım

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ناسراوە تورکەکان لە پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین دیداریان لەگەڵ سەربازەکان کرد". دەیلی ساباح (بە ئینگلیزی). ٣ی نیسانی ٢٠١٨. Retrieved 20ی Aprilی 2023. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ "یەکێتیی ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوای کوردستان: پێشوازیکردن لە تاتڵیساس سوکایەتییە بە خوێنی شەھیدان". فرات (بە ئینگلیزی). ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣. {{cite web}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |accessdate= و |date= (help); Missing or empty |url= (help); Text "https://anfsorani.com/ڕۆژئاوا-و-سووریا/yktyy-shnbyrany-zhyaway-kwrdstan-pshwazykrdn-l-tatysas-swkaytyy-b-khwny-shhydan-39816" ignored (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]