بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھیرۆھیتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھیرۆھیتۆ
Hirohito in 1935
昭和天皇 لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٩ی نیسانی ١٩٠١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Akasaka Estate لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٧ ساڵ ژیاوە)
Tokyo Imperial Palace لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕMusashi Imperial Graveyard لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Gakushūin لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەکارمەندانی سەربازی، دیپلۆمات، marine biologist، zoologist، پاشا، ئەرستۆکراتی، scientific collector لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانHirohito surrender broadcast لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرKōjun لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵShigeko Higashikuni، Sachiko, Princess Hisa، Kazuko Takatsukasa، Atsuko Ikeda، ئەکیھیتۆ، Masahito, Prince Hitachi، Takako Shimazu لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
خێزانYasuhito, Prince Chichibu، Nobuhito, Prince Takamatsu، Takahito, Prince Mikasa لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانخێزانی شاھانەی ژاپۆن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Knight of the Order of the Golden Fleece (١٩٢٨)
  • Knight Grand Cross with Collar of the Order of Merit of the Italian Republic (١٩٨٢)
  • Order of the White Eagle
  • Order of the Rising Sun with Paulownia Flowers, 1st class
  • Grand Cordon of the Supreme Order of the Chrysanthemum
  • Order of St. Andrew
  • Grand Cross Special Class of the Order of Merit of the Federal Republic of Germany
  • Order of the Golden Kite
  • Order of the Most Holy Annunciation
  • Order of the Rajamitrabhorn
  • نیشانی گارتەر (١٩٢٩)
  • Order of Seri Paduka Mahkota Brunei
  • Royal Order of the Seraphim (١٩١٩)
  • Order of the Elephant
  • Order of Ojaswi Rajanya
  • Order of the Orchid Blossom
  • Collar of the Supreme Order of the Chrysanthemum
  • Order of Sikatuna
  • Order of the Sacred Treasure, 1st Class
  • Order of the Bath
  • Royal Victorian Order
  • Order of the Southern Cross
  • Grand Cross with Collar of the Order of the White Rose of Finland (١٩٤٢)
  • Collar of the Order of Charles III (١٩٢٣)
  • ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگایی شاھانە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەئیمپراتۆری ژاپۆن (١٩٢٦١٩٨٩)، Governor-General of the Philippines لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankdai-gensui لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Titlesئیمپراتۆری ژاپۆن، Crown Prince of Japan، Imperial prince لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ئیمپراتۆر شۆوا (بە ژاپۆنی: 昭和天皇، ٢٩ی نیسانی ١٩٠١ تا ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩) بە ھیرۆھیتۆ ناسراوە، ١٢٤مین ئیمپراتۆری ژاپۆن بوو، فەرمانڕەوایەتییەکەی لە ١٩٢٦ تا مردنی لە ١٩٨٩ بووە. ھیرۆھیتۆ و ھاوسەرەکەی ئیمپراتۆر کۆجون، دوو کوڕ و پێنج کچیان ھەبوو کە گەورەترینیان شوێنی دەگرێتەوە (ئەکیھیتۆ) لە ساڵی ١٩٧٩، ھیرۆھیتۆ لە جیھان تاکە فەرمانڕەوا بوو کە بە ناونیشانی «ئیمپراتۆر». بەشێوەیەکی مێژوویی بۆ ماوەیەکی زۆر ژیا و بۆ ماوەیەکی زۆر فەرمانرەوایەتیی ژاپۆنی کرد و یەکێک بوو لەو فەرمانڕەوایانەی زۆرترین ماوەی فەرمانڕەوایەتیی ھەبووە.

لە کۆشکی ئۆیاما لە تۆکیۆ لەدایکبووە، کوڕی شازادە یۆشیھیتۆ (دواتر ئیمپراتۆر تایشۆ) و شازادە ساداکۆ (دواتر ئیمپراتۆرە تیمییە) بووە. ناوی لە قۆناغی منداڵیدا شازادە میچی (میچی نۆ میا) بوو، دوای کۆچی دوایی باپیری ئیمپراتۆر میجی لە ٣٠ی تەممووزی ١٩١٢ و وەرگرتنی تەختی پاشایەتی لەلایەن باوکییەوە، بوو بە میراتگری شەرعی، بەڵام ڕێوڕەسمی فەرمیی دەستنیشانکردنی وەک شازادە لە ٢ی تشرینی دووەمی ١٩١٦دا بەڕێوەچوو.

قۆناغی جێنشینی

[دەستکاری]

یۆشیھیتۆی باوکی ھیرۆھیتۆ، کاتێک ئیمپراتۆر میجی باپیری لە ٣٠ی تەممووزی ١٩١٢ کۆچی دوایی کرد، تەختی پاشایەتی وەرگرت. ھیرۆھیتۆ بوو بە میراتگری دیار و بە فەرمی پلەی مولازمی دوووەم لە سوپا و مولازم لە ھێزی دەریایی پێبەخشرا. ھیرۆھیتۆ نیشانی مەزن یان «نیشانی خۆری ھەڵاتوو»ی پێبەخشرا. لە ساڵی ١٩١٤دا، پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ مولازمی یەکەم لە سوپا و مولازمی دووەم لە ھێزی دەریایی. لە ساڵی ١٩١٦دا، پلەی نەقیب و مولازمی لە سوپا و ھێزی دەریایی وەرگرت. لە ٢ی تشرینی دووەمی ١٩١٦دا، بە فەرمی ھیرۆھیتۆ وەک میراتگری دیار و شازادەی جێنشین ڕاگەیەندرا. ئەم کارە پێویستی بە ڕێوڕەسمی تری دەستنیشانکردن نەبوو بۆ سەلماندنی.[١]

ھیرۆھیتۆ لە ساڵی ١٩٠٨ تا ١٩١٤ لە قوتابخانەی گاکوشووین (قوتابخانەی ھاوتەمەنەکان) و پاشان لە پەیمانگایەکی تایبەت بە شازادەی جێنشین (تۆگۆ گۆگاکومۆنشۆ) لە ساڵی ١٩١٤ تا ١٩٢١ خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٢٠دا، ھیرۆھیتۆ پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ ڕائد لە سوپا و ھێزە دەریایییەکاندا.[٢]

سەرکەوتنی بۆ سەر تەختی پاشایەتی

[دەستکاری]

لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٦دا، ھیرۆھیتۆ دوای کۆچی دوایی باوکی (یۆشیھیتۆ) تەختی پاشایەتی وەرگرت. ئاماژە بەم کارە دەکرێت بە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی جێنشینی (سینسۆ). کۆتایی سەردەمی تایشۆ و دەستپێکی سەردەمی شۆوا (ئاشتیی ڕووناکبیرانە) ڕاگەیەندرا. ناوی ئیمپراتۆری کۆچکردوو دوای چەند ڕۆژێک گۆڕدرا بۆ ئیمپراتۆر تایشۆ. بەپێی دابونەرێتی ژاپۆنی، ھەرگیز ئاماژە بە ئیمپراتۆری نوێ بە ناوەکەی نەدەکرا، بەڵکو تەنھا بە «جەنابی ئیمپراتۆر»یان «خاوەن شکۆ». لە نووسینیشدا، بە شێوەیەکی فەرمی بە «ئیمپراتۆری فەرمانڕەوا» ئاماژەی پێ دەکرێت.

لە تشرینی دووەمی ١٩٢٨دا، وەرگرتنی تەختی پاشایەتی لەلایەن ئیمپراتۆرەوە لە ڕێوڕەسمێکی (سۆکویی) کە بە شێوەیەکی نەریتی بە دەستبەکاربوون و تاجەوەرینە (شۆوا نۆ تایری شیکی) ناسراوە، ڕاگەیەندرا. ئەم ئاھەنگە فەرمییانە وەک جەختکردنەوەیەکی گشتی دادەنرێن لەسەر خاوەندارێتی جەنابی ئیمپراتۆر بۆ نیشانەکانی ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن یان «سێ گەنجینە پیرۆزەکە» کە لە فەرمانڕەواکانەوە لە ڕێگەی سەدەکانەوە دەستاودەستکراون.

سەرەتای حوکمڕانی

[دەستکاری]

بەشی یەکەمی سەردەمی ھیرۆھیتۆ لە وڵاتێکدا تێپەڕی کە بەدەست قەیرانی دارایی و دەسەڵاتێکی سەربازیی گەورە لەناو حکوومەتدا دەیناڵاند، چ بە ھۆکاری یاسایی یان نایاسایی. ھێزەکانی سوپا و دەریایی ژاپۆن لە ساڵی ١٩٠٠ەوە مافی ڤیتۆیان لەسەر پێکھێنانی وەزارەتەکان بەکاردەھێنا. لە نێوان ساڵانی ١٩٢١ و ١٩٤٤دا، ٦٤ ڕووداوی توندوتیژی سیاسی ڕوویان دا.

ھیرۆھیتۆ بە پەرجۆ لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو کە لە ڕێگەی بۆمبێکی دەستییەوە لەلایەن چالاکوانی سەربەخۆیی کۆریا «ئی بوونگ تشانگ» لە تۆکیۆ لە ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٣٢دا ئەنجامدرا، لە ڕووداوێکدا کە بە «ڕووداوی ساکورادامۆن» ناسراوە.

ڕووداوێکی تری گرنگ ڕوویدا، ئەویش تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی میانڕەو «ئینۆکای تسویۆشی» بوو لە ساڵی ١٩٣٢دا، کە کۆتایی بە کۆنترۆڵی مەدەنی بەسەر سوپادا ھێنا. دوای ئەوە ھەوڵێکی کودەتای سەربازی لە ٢٦ی شوباتی ١٩٣٦دا ڕوویدا. ڕووداوەکەی ٢٦ی شوبات لەلایەن ئەفسەرە گەنجەکانی سوپا لە فراکسیۆنی «کۆدۆھا» ئەنجامدرا کە ھاوسۆزییان لەگەڵ چەندین ئەفسەری پلەبەرزدا ھەبوو وەک شازادە چیچیبو (یاسوھیتۆ)، یەکێک لە براکانی ئیمپراتۆر. شۆڕشەکە لە ئەنجامی لەدەستدانی پشتیوانیی فراکسیۆنی سەربازی-سیاسی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا ڕوویدا. کودەتایەکە بووە ھۆی کوژرانی چەندین بەرپرسی باڵا لە حکوومەت و سوپادا.

کاتێک یاریدەدەری باڵا «شیگێرۆ ھۆنجۆ» ئیمپراتۆری لە یاخیبوونەکە ئاگادارکردەوە، ئیمپراتۆر فەرمانی دا دەستبەجێ سەرکوت بکرێت و ئەفسەرەکانی بە یاخیبوو (بۆتۆ) وەسف کرد. دوای ماوەیەکی کەم، فەرمانی بە وەزیری سوپا «یۆشیۆکی کاواشیما» دا کە یاخیبوونەکە لە ماوەی کاتژمێرێکدا سەرکوت بکات، و داوای لە ھۆنجۆ کرد کە ھەر ٣٠ خولەک جارێک ڕاپۆرتێک لەسەر بابەتەکە پێشکەش بکات. ڕۆژی دواتر، کاتێک ھۆنجۆ پێی ڕاگەیاند کە سەرکردایەتی باڵا پێشکەوتنێکی کەمی بەدەستھێناوە لە تێکشکاندنی یاخیبووەکاندا، ئیمپراتۆر پێی گوت: «خۆم سەرکردایەتی فیرقەی کۆنۆیی دەکەم و لەناویان دەبەم». یاخیبوونەکە لەسەر فەرمانی ئەو لە ٢٩ی شوباتدا سەرکوت کرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Ponsonby-Fane, p. 338; see File:Crowd awaiting Crown Prince Tokyo Dec1916.jpg, New York Times. 3 December 1916.
  2. 小田部雄次 『天皇・皇室を知る事典』211頁(東京堂出版・2007年)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]