بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پلەی گەرمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پلەی گەرماەوە ڕەوانە کراوە)
پلەی گەرمی
لقیپێوانەیی، intensive quantity
لێکۆڵینەوە لەلایەنتێرمۆدینامیک
Quantity symbol (string)T، Θ
ڕەھەند
ھێمای چەندایەتی،
Invariant underپرۆسەی ئایزۆتێرمی
ناسنامەی زاراوەی NCIC25206
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://physics.stackexchange.com/tags/temperature
پلەی گەرمای زەوی

پلەی گەرمی، پلەی گەرما، یان تێن (بە ئینگلیزی: Temperature) بریتییە لە ھۆکارە گرنگەکانی زانستی فیزیک کە بەھۆیەوە باری گەرمی ھەر تەنێک یان چواردەورەکەی دەستنیشان دەکرێت. گەرمی بریتییە لە شێوەیەکی تایبەتی وزە کە دەکرێت بگوترێت گەرمی لە ڕووی وشە و واتاوە یەکسانە بە وزە. باری گەرمی ھەر تەنێک بە پلەی گەرمی دەستنیشان دەکرێت، دەپێورێت یان ھەستدەکرێت کە گەرمە یان ساردە، لەکاتێکدا تەنیا باری گەرمی زیاتر سەرنجمان ڕادەکێشێت چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانمانەوە ھەیە.[١]

یەکەی پلەی گەرمی بریتییە لە پلەی سەدی (سیلیزی) (Celsuis) کە بە (°C) دەردەبڕێت. پلەیەکی (Celsius) بریتییە لە یەک لەسەر سەدی جیاوازیی پلەی گەرمی نێوان سفر و پلەی سەدی؛ بەڵام یەکەی داینامیکە گەرمی پلەی گەرمی (T) بریتییە لە کێلڤن (Kelvin) کە لە نێو سیستەمی نێونەتەوەییدا بە (SI) ناسراوە. ھەروەھا پەیوەندی نێوان ھەردوو یەکەکەش بە بەھای ٢٧٣٫١٥ لە یەکتر جیا دەکرێتەوە.[٢]

پلەکان بریتین لە:

  • پلەی سێلیسیوس (پلەی سانتیگراد)
  • پلەی فارێنھایت

پەیوەندی نێوان پلە جۆراوجۆرەکان

[دەستکاری]
  • Tk=Tc+273.15
  • Tc=5/9(Tf-32)
  • Tf=9/5Tc+32

ھەندێک لە پلە گرینگەکانی گەرما و سەرما

[دەستکاری]
بابەتگەرمی و ساردی بە سێلیسیوس
١ خاڵی کووڵینی ھایدرۆجینی شل٢٣٥-
٢ خاڵی کووڵینی ئۆکسجینی شل٣٢-
٣ خاڵی بەستانی ئەلکۆل١١٦-
٤ خاڵی بەستانی جیوە٣٩-
٥ خاڵی توانەوەی سەھۆڵ٠
٦ گەرمای جەستەی مرۆڤی ساخ٣٧
٧ خاڵی کووڵینی ئەلکۆڵ٧٩
٨ خاڵی کووڵینی ئاو١٠٠
٩ خاڵی کووڵینی جیوە٣٥٧
١٠ خاڵی تاوانەوەی زێڕ١٠٦٧
١١ گەرمای ناوکی زەوی٣٧٠٠
١٢ گەرمای سەر خۆر٥٧٠٠

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ویکیپیدیای فارسی - دما

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. کتێبی: لێکۆڵینەوەی بیناسازی زانستیی بۆ ھەرێمی کوردستان، نووسینی: دکتۆری ئەندازیار صلاح الدین غریب قادر. لاپەڕە: ١١٠
  2. کتێبی: لێکۆڵینەوەی بیناسازی زانستیی بۆ ھەرێمی کوردستان، نووسینی: دکتۆری ئەندازیار صلاح الدین غریب قادر. لاپەڕە: ١١٠