ئاکۆ غەریب
ڕواڵەت
ئاکۆ حەمە غەریب ناسراو بە ئاکۆ غەریب (لەدایکبووی ١٩٦٢ لە سلێمانی، ھەرێمی کوردستان) شێوەکارێکی کوردە.
ژیان
[دەستکاری]ئاکۆ غەریب ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. ھەر لە منداڵییەوە حەزی لە وێنەکێشان بووە. ساڵەکانی ١٩٨٠–١٩٨١ لەگەڵ کرانەوەی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی لە بەشی شێوەکاری وەرگیراوە و ساڵی ١٩٨٥ تەواو بووە. بڕوانامەی خوێندکارییەکەی تابلۆی شەڕی دەربەندی بازیان بووە.
ژیانی ھونەری
[دەستکاری]نیگارەکانی ئاکۆ غەریب چەن بەش لەخۆ دەگرن:
مێژوویی
[دەستکاری]ئاکام لە تابلۆ مێژوویییەکانی گێڕانەوەی دووبارەی مێژووی کوردە، لە قاڵبێکی نوێدا بۆ نەوەکانی داھاتوو.
سروشت
[دەستکاری]ئەم تابلۆیانە نھێنییەکانی سروشتی کوردستان وەک ناسنامەیەک دەخەنە ڕوو. لەم تابلۆیانەدا ڕەنگی ئاوی زۆر بەکار ھێنراوە.
کاریکاتێر
[دەستکاری]ئامانج لە کێشانەوەیان پڕکردنەوەی بۆشایی کارێکاتێرە لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا کە لە سیخوورمەدا بڵاو دەبوونەوە.
پۆرترەی کەسایەتییە کوردییەکان بە قەڵەم
[دەستکاری]کارەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ لە مەھاباد بە دڵ گریام، ھاژە، ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٩ بڵاو کراوەتەوە.
- ↑ عەدنان کەریم و ئاکۆ غەریب پێشانگایەکی شێوەکارییان کردەووە، ڕووداو، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.
- ↑ ڕەنگەکان دەنگێکی کوردی کۆ دەکەنەوە، ھەولێر، ٩ی شوباتی ٢٠١٧ بڵاو کراوەتەوە.
- ↑ ١٠ھەزار کتێب ڕەوانەی ڕۆژاوای کوردستان کرا ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، MBC، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بڵاو کراوەتەوە.
- ↑ سیخورمە، کوردیپێدیا