کوردیپێدیا
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم وتارە لەوانەیە پشت پێ بەستراو نەبن. |
چەشنی وێبگە | ئەرشیڤی زانیاریی کورد و کوردستان |
|---|---|
| بەردەستە بە | کوردی (کرمانجی، سۆرانی، زازاکی، ھەورامی، لەکی-کەڵھوڕی)، ئینگلیزی، فڕەنسی، ئەڵمانی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ھوڵنەدی، سوێدی، ئیسپانی، ئیتاڵی، عیبری، ڕووسی، نەروێجی، ژاپۆنی، چینی، ئەرمەنی، یۆنانی |
| خاوەن | ویکیمیدیا |
| وێبگە | kurdipedia.org |
| بازرگانی | نەخێر |
| تۆمارکردن | ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا |
| خستنەکار | ٢٠٠٨ |
کوردیپێدیا یان کوردیپیدیا (بە ئینگلیزی: Kurdipedia) ماڵپەڕێکی زانستنامەیی کوردیی سەر ئینتەرنێتە کە بە چەند زمانێک بابەت بڵاو دەکاتەوە. پرۆژەکە لەلایەن ھاوڕێ باخەوانەوە دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠١٣دا بەھۆی ھاوکاری ھەڤاڵ نەژادەوە پرۆژەکە لە شاری ھەولێر جێگیر کرا.[١] ئەم ماڵپەڕە سەر بە ویکیپیدیا یان پرۆژەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا نییە و پرۆژەیەکی سەربەخۆیە.
بەڕێوەبەرەکانی کوردیپێدیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ماڵپەڕەکە تەنھا ئەو شتانە بڵاو دەکاتەوە کە پەیوەندیدارە بە چاندی کوردییەوە و ھیچ بابەتێکی تر کە ناپەیوەندیدارن تۆمار ناکرێن. ئەوان زانیارییەکان لەسەر ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت دەدۆزنەوە و گوێ بە سەرچاوە باوەڕپێکراو نادەن و شتێکی وا لە سیاسەتەکانی بەکارھێنانی ئەواندا نییە.[٢] بەکارھێنەرانی ماڵپەڕەکە دەتوانن لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە داوای گۆڕانکاری بکەن بۆ پەڕەیەکی دیاری کراو یانیش بابەتێک بنێرن. ماڵپەڕەکە پشت بە دوو بنکەدراوە دەبەستێت بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانیان.
پێشانگا
[دەستکاری]- ژمارەیەک لە ھاوکارانی کوردیپێدیا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ دەستکەوتوو لە ماڵپەڕی سەرەکییەوە. دەربارەی کوردیپێدیا. وەرگیراوە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧
- ↑ دەستکەوتوو لە ماڵپەڕی سەرەکییەوە. ستانداردەکانی کوردیپێدیا. وەرگیراوە لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧