ئانا دێ ئارماس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئانا دێ ئارماس

ئانا لە ٢٠١٨
لەدایکبوون
ئانا سێلیا دێ ئارماس کاسۆ

(١٩٨٨-٠٤-٣٠) ٣٠ی نیسانی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٥ ساڵ)
ھاڤانا، کوبا
شارۆمەندێتی
  • کوبا
  • ئیسپانیا
پیشەخانمەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٦–ئێستا
ھاوسەرمارک کلۆتێت (ھاوسەرگیری ٢٠١١؛ ٢٠١٣)


ئانا سێلیا دێ ئارماس کاسۆ (بە ئیسپانی: Ana Celia de Armas Caso؛ لەدایکبووی ٣٠ی نیسانی ١٩٨٨) خانمەئەکتەرێکی کوبایی و ئیسپانییە. یەکەم کاری نواندنی لە کوبا بووە بە ڕۆڵێکی سەرەکی لە درامای ڕۆمانسیی گوڵەباخێک لە فەڕەنساوە (٢٠٠٦). لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، ڕوویکردۆتە شاری مەدریدی ئیسپانیا، لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠ لە شەش وەرزی درامای بەناوبانگی ئێل ئینتەرنادۆدا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕاوە.

دوای نیشتەجێبوون لە لۆس ئانجلەس، ئانا ڕۆڵی زمانی ئینگلیزیی گێڕا لە فیلمی ھەستبزوێنی دەروونیی تەق تەق (٢٠١٥) و فیلمی کۆمیدیی تاوانی سەگەکانی شەڕ (٢٠١٦). بەھۆی ڕۆڵی جۆی لە فیلمی خەیاڵی زانستیی بلەید ڕەنەر ٢٠٤٩ (٢٠١٧)دا ناوبانگێکی زۆری بەدەست ھێنا، و پاڵێورا بۆ خەڵاتی ساتێرن بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت. بەھۆی ڕۆڵی پەرستار مارتا کابرێرا لە فیلمی ڕازئامێزی چەقۆکان دەرکەن (٢٠١٩)، پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمەئەکتەر، و خەڵاتی ساتێرن بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشتی بەدەستھێنا. دواتر ڕۆڵی بۆند گێڵ پالۆمای گێڕا لە فیلمی جەیمس بۆندی کات نییە بۆ مردن (٢٠٢١)، و ڕۆڵی نۆرما جینی گێڕا لە فیلمی ژیاننامەیی قژکاڵ (٢٠٢٢). بۆ فیلمی قژکاڵ، ئانا پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر، کە دەیکاتە یەکەم ژنی کوبایی کە بپاڵێورێت بۆ ئەو خەڵاتە.[١]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ئانا لە ھاڤانا لە کوبا لەدایکبووە، و لە شارۆچکەی سانتا کرووزی باکوور گەورە بووە. باپیر و داپیرەی لەلای دایکییەوە کۆچبەری کوبا بوون لە باکووری ئیسپانیاوە (ئێل بیێرزۆ، لیۆن، و پالێنسیا). ڕامۆنی باوکی چەندین کاری جیاوازی کردووە، لەوانە بەڕێوەبەریی بانک، مامۆستا، بەڕێوەبەریی قوتابخانە و جێگریی سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەیەک.[٢] باوکی دەرچووی بەشی فەلسەفەیە لە زانکۆیەکی سۆڤیەتی.[٣][٢] ئانای دایکی لە بەشی سەرچاوە مرۆیییەکان لە وەزارەتی پەروەردەدا کاری کردووە.[٤][٥] ئانا دێ ئارماس برایەکی گەورەی ھەیە بە ناوی خاڤیێر، کە فۆتۆگرافەرێکی نیشتەجێی نیویۆرکە[٢][٦] کە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا لەلایەن پۆلیسی کوباوە لێپرسینەوەی لێکرا بەھۆی ھەڵوێستی ڕەخنەگرانەی بەرامبەر فەرمانی ٣٤٩ و پەیوەندییەکانی لەگەڵ چەند ھونەرمەندێک کە لەژێر چاودێریی حکوومەتدا بوون.[٧] سەرەڕای ئەوەی کە لە بەشکردنی خۆراک، کەمیی سووتەمەنی و بڕانی کارەبادا گەورە بووە لە سەردەمی تایبەتی کوبادا،[٢] ئانا سەرەتای ژیانی خۆی بە خۆش وەسف کردووە.[٤]

لە سەردەمی منداڵی و ھەرزەکارییدا، ئانا ئینتەرنێتی نەبوو و زانیاریی سنوورداری لەسەر کولتووری بەناوبانگ ھەبوو لە دەرەوەی کوبا.[٨] دەیتوانی «٢٠ خولەک سەیری فیلم کارتۆن بکات لە ڕۆژانی شەممە و فیلمی پەخشی دوانیوەڕوان لە یەکشەمماندا».[٩] خێزانەکەی خاوەنی «ڤیدیۆ یان دیڤیدی پلەیەر» نەبوون و لە شوقەکەی دراوسێکەیاندا سەیری فیلمەکانی ھۆڵیوودی دەکرد.[١٠] لەبەردەم ئاوێنەدا مۆنۆلۆگی لەبەر دەکرد و مەشقی تێدا دەکردن،[١١][١٢] و لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا بڕیاریدا کە ببێتە ئەکتەر.[١٣] لە ساڵی ٢٠٠٢دا، کاتێک تەمەنی ١٤ ساڵان بوو، لە تاقیکردنەوەی شانۆی نێودەوڵەتیی کوبا لە ھاڤانا سەرکەوتوو بوو و لەوێ وەرگیرا.[٤][١٤] ھەندێک جار بە ھیچھایک دەڕۆیشت بۆ ئامادەبوون لە خولە «توند»ەکاندا.[١٥] کاتێک کە خوێندکار بوو، سێ فیلمی تۆمار کرد.[٢] چەند مانگێک پێش پێشکەشکردنی تێزی کۆتایی، خولی دراما چوار ساڵەکەی بەجێھێشت، چونکە دەرچووانی کوبا ناتوانن وڵاتەکەیان بەجێ بھێڵن بەبێ خزمەتکردنی ناچاریی کۆمەڵگا بۆ ماوەی سێ ساڵ.[١٦][١٧] لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، بە ڕەگەزنامەی ئیسپانی لەڕێی باپیرە و داپیرەیەوە لەلای دایکییەوە، ڕووی لە مەدرید کرد بۆ ئەوەی کاری نواندن ئەنجام بدات.[١٦]

پیشە[دەستکاری]

کارە سەرەتایییەکان لە سینەمای ئیسپانیدا (٢٠٠٦–٢٠١٣)[دەستکاری]

ئانا (ژمارە ٤ لە وێنەکەدا) لەگەڵ کاستی زنجیرەی ئێل ئینتەرنادۆ لە ساڵی ٢٠٠٨

لە کوبا، ئانا ڕۆڵێکی سەرەکیی ھەبوو لەگەڵ ئەلێکس گۆنزالێز لە درامای ڕۆمانسیی گوڵەباخێک لە فەڕەنساوە (٢٠٠٦)ی مانوێل گوتیێرێز ئاراگۆن. ئەکتەری کوبایی خۆرخی پێروگۆریا پێشنیاری ئەوەی کرد کە دەرھێنەرەکە ئانا ھەڵببژێرێت بۆ ڕۆڵەکە.[١٨][١٩] دەرھێنەرەکە سەردانی قوتابخانەی درامای ئانای کرد و بە ئانای شازدە ساڵی وت کە ڕۆڵەکەی بەدەستھێناوە.[١٨][٢٠] لە چوارچێوەی گەشتێکی بانگەشە بۆ فیلمەکەدا گەشتێکی بۆ ئیسپانیا کرد و بە خوان لانجا ناسێندرا، کە دواتر بووە بریکارە ئیسپانییەکەی.[١٨] پاشان لە زنجیرەی ئیدنی ونبوو (٢٠٠٧) ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا و ڕۆڵێکی پاڵپشتی لە فیلمی مادریگال (٢٠٠٧)ی فێرناندۆ پێرێزدا ھەبوو، کە شەوانە بەبێ مۆڵەتی مامۆستایانی قوتابخانەی دراماکەی وێنەدەگیران.

لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، ئانا ڕووی لە مەدرید کرد. لە ماوەی دوو ھەفتەدا دوای گەیشتنی، دەرھێنەری ھەڵبژاردن لویس سان نارسیسۆی بینی، کە لەڕێی گوڵەباخێک لە فەڕەنساوە ناسیبووی.[٨] دوو مانگ دواتر،[٢١] بۆ ڕۆڵی کارۆلینا ھەڵبژێردرا لە درامای ئێل ئینتەرنادۆدا، و بۆ ماوەی شەش وەرز لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠ ڕۆڵی سەرەکیی تێدا گێڕا. زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکە، کە لە قوتابخانەیەکی شەووڕۆژیدایە، بووە جێگەی بایەخی بینەران و ئانای کردە کەسایەتییەکی ناودار لە ئیسپانیادا.[١٦] لە پشوویەکی وێنەگرتندا، ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا لە فیلمی کۆمیدیی باڵغبوونی سەرکەوتووی سێکس، ئاھەنگ و درۆکان (٢٠٠٩).[٢٢] سەرەڕای ناوبانگی ئێل ئینتەرنادۆ، ئانا ھەستی دەکرد کە تەنیا یەک ڕۆڵی پێ دەدرێت و بە شێوەیەکی سەرەکی ڕۆڵی کەسایەتیی گەنجی پێشکەش دەکرا.[٨] بەھۆیەوە داوای کرد لە دوو وەرزی پێش کۆتایی لە زنجیرەکە دەربکرێت.[٢٣]

دوای بەسەربردنی چەند مانگێک لە شاری نیویۆرک بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی،[١٧] ئانا ڕازی کرا کە بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە حەڤدە ئەڵقەی درامای مێژووییی ئەفسانەی ئیسپانیا (٢٠١٠–٢٠١١). پاشان ڕۆڵی سەرەکیی لە فیلمە ترسناکەکانی ڕێگای داخراو (٢٠١١) و ئانابێل (٢٠١٥)ی ئەنتۆنیۆ تراسئۆراسدا بینی،[٢٤] و پاشان لە درامای بۆ چنگێک ماچ (٢٠١٤)دا بەشدار بوو.[٢٥] لە ماوەیەکی درێژخایەن بێ کاری نواندن،[١٥] ئانا بەشداریی لە چەند وۆرک شۆپێکدا کرد لە کۆمپانیای شانۆی تۆماز پاندور لە مەدرید,[٢] و ھەستی بە «دڵەڕاوکێیەکی زۆر» دەکرد سەبارەت بە نەبوونی جووڵە و وزە لە ژیانی ھونەریدا.[٩]

چوون بۆ ھۆڵیوود و سەرکەوتن (٢٠١٤–٢٠٢٠)[دەستکاری]

بەھۆی ھاندان لەلایەن بریکارە تازەیەکەوە لە ھۆڵیوود، ئانا بڕیاریدا بچێتە لۆس ئانجلەس.[٨] کاتێک ئانا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٤ گەیشتە لۆس ئانجلەس،[٢٦] ناچار بوو جارێکی تر لە سەرەتاوە دەست بە ژیانی ھونەریی خۆی بکاتەوە.[١٠] ئەو زۆر کەم ئینگلیزیی دەزانی و، لە کاتی یاقیکردنەوە سەرەتایییەکانیدا، زۆرجار تەنانەت نەیدەزانی چیش دەڵێت.[٣] چوار مانگی لە خوێندنی تەواوکاتدا بەسەر برد بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی،[٢٧][٢٣] چونکە نەیدەویست تەنھا ئەو ڕۆڵانەی پێ ببەخشرێت کە تایبەت بۆ ئەکتەرە لاتینییەکان نووسراون. لە یەکەم بەرھەمی ھۆڵیوودیدا لەگەڵ کیانوو ڕیڤز ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا—فیلمی ھەستبزوێنی ئیرۆتیکیی تەق تەق (٢٠١٥)ی ئێلی ڕۆت—و دێڕەکانی بە دەمی فێربوو.[٢٨] سەرەڕای بەخشینی پێداچوونەوەیەکی ئەرێنی بۆ فیلمەکە، ڕاندی کۆردۆڤای ئاریزۆنا ڕیپەبڵیک ڕۆڵەکەی ئانای بە «ناقایلکەر» باسکرد.[٢٩] دواتر کیانوو ڕیڤز پەیوەندیی بە ئاناوە کرد بۆ ئەوەی بانگێشتی بکات بۆ ڕۆڵێکی زمانی ئیسپانی لە فیلمی ھەستبزوێنی کچی خودا کە ڕۆڵی تێدا گێڕا و بەرھەمی ھێنا.[٣٠] بەرھەمھێنەر ماڕک داونی ھیوای خواست فیلمەکە ببێتە ناوەندی بەناوبانگبوونی ئانا، بەڵام بەھۆی دەستوەردانی جێبەجێکاری فیلمەکەوە کچی خودا زۆر دەستکاریی تێدا کرا و ڕۆڵەکەی ئانا کەمکرایەوە، کە پێش دەستکاریکردنەکە ڕۆڵێکی سەرەکیی ھەبوو. لە کۆتاییدا فیلمەکە بە ناوی بێپەنا بڵاوکرایەوە لە ساڵی ٢٠١٦دا.[٣١][٣٢] فڕانک شێکی ھۆڵیوود ڕیپۆرتەر ئاماژەی بەوە کردووە، لەکاتێکدا لە بەشەکەیدا «سەرنجڕاکێش» بووە، ئانا نەیتوانیوە «داواکارییە سۆزدارییە چڕەکانی کەسایەتییەکەی» نیشان بدات.[٣٣]

ئانا ڕۆڵێکی پاڵپشتی لەگەڵ مایڵز تێڵەر لە سەگەکانی جەنگ (٢٠١٦)ی تۆد فیلیپسدا ھەبوو. ڕۆڵی ھاوسەری بازرگانێکی چەکی دەگێڕا، و وەک پێشوو دێڕەکانی بە دەمی فێربوو. دەیڤد ئێرلیچی ئیندی وایەر ئانای بە «لەبیرنەکراو لە ڕۆڵێکی پێنەزان»دا باس کرد.[٣٤] لە فیلمی ژیاننامەییی دەستی بەرد (٢٠١٦) لەگەڵ ئێدگار ڕامیرێز ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا بە ڕۆڵی ھاوسەری مستەوانی پانامایی ڕۆبێرتۆ دوران. سەرەڕای دواکەوتنی بڵاوبوونەوەی، فیلمی دەستی بەرد یەکەم فیلمی ھۆڵیوود بوو کە ئانا تۆماری کردبوو. دوای ماوەیەک، لەلایەن دەرھێنەر جۆنەتەن جاکوبۆڤیچەوە پەیوەندیی پێوەکرا لەکاتێکدا ھێشتا لە مەدرید دەژیا دوای ئەوەی لە ئێل ئینتەرنادۆی بینی،[٢٣] و داوای لێکرد گەشت بکات بۆ لۆس ئانجلەس بۆ تاقیکردنەوە بۆ ڕۆڵە زمانە ئیسپانییەکەی. لە پێداچوونەوە بۆ فیلمەکەدا، کریستی لێمیری ڕۆجەر ئێبێرت ئانای بە «کەسایەتییەکی کاریزماتیکی گەورە» وەسف کردووە.[٣٥]

ئانا لە کۆمیک کۆنی سان دیێگۆی ٢٠١٧

لە فیلمی ھەستبزوێنی داھاتووگەریی بلەید ڕەنەر ٢٠٤٩ (٢٠١٧)ی دێنیس ڤیڵێنووڤدا، ئانا ڕۆڵێکی پاڵپشتی ھەبوو وەک جۆی، خۆشەویستە ژیرییە دەستکردە ھۆلۆگرافییەکەی کەسایەتییەکەی ڕاین گۆسلین، بلەید ڕەنەرێک. مارک کێرمۆدی گاردیان وتی کە ئانا «گەرمییەکی سێ ڕەھەندی دەبەخشێتە کەسایەتییەک کە لە بنەڕەتدا پڕۆجێکشنێکی دیجیتاڵییە».[٣٦] ئەنتۆنی لەینی نیویۆرکەر ڕۆڵەکەی بە «ناوازە» ھەڵسەنگاند: «ھەر کاتێک جۆی دەردەکەوێت، دڵی خەیاڵیی فیلمەکە بە خێرایی لێدەدات». لەکاتێکدا نواندنەکەی وەک ڕۆڵێکی سەرکەوتوو باسی لێوەکرا،[٣٧][٢٦] فیلمەکە لە ڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتنێکی کەمی ھەبوو، و ئانا زۆربەی ساڵی داھاتووی لە کوبا بەسەر برد، و لەوێ خانوویەکی کڕی.[٢٨] بەھۆی ڕۆڵەکەیەوە، پاڵێورا بۆ خەڵاتی ساتێرن بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڕۆڵێکی پاڵپشتی ھەبوو لە فیلمی ئاکشنی ھەستبزوێنی لەڕادەبەدەر وەک خۆشەویستی کەسایەتییەکەی سکۆت ئیستوود.[٣٨]

لە ساڵی ٢٠١٨دا، ئانا لە درامای پزیشکیی دڵی جۆن ھیڵکۆتدا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا لەگەڵ دێمیان بیچیر. لە کورتەفیلمەکەدا ڕۆڵی ژنێکی دۆمێنیکانی گێڕا کە تووشی سستبوونی دڵ بووە. کورتەفیلمەکە لەلایەن سەنتەری پزیشکیی مۆنتیفیۆرەوە پارەی بۆ دابینکرا بۆ ھۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بەخشینی ئەندامەکانی جەستە.[٣٩] لەکاتێکدا دیمەنەکانی ئانا لەگەڵ ھیمێش پەتێل لە ترەیلەری فیلمی ٢٠١٩ی کۆمیدیی ڕۆمانسیی دوێنێدا بوون، لە وەشانی کۆتاییی فیلەمەکەدا بڕدران. دانی بۆیڵی دەرھێنەری فیلمەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لەکاتێکدا ئانا لە دیمەنەکانیدا «بەڕاستی پڕشنگدار بووە»، بەڵام ناساندنی لاپڵۆتێکی سێگۆشەی خۆشەویستی لای بینەران شتێکی باش نەبووە.[٤٠]

ڕۆڵی ئانا وەک پەرستارێکی کۆچبەر لە فیلمی ڕازی کوشتنی چەقۆکان دەرکەن (٢٠١٩)، لە نووسین و دەرھێنانی ڕایان جۆنسن، بە شێوەیەکی بەرفراوان ستایشی لێکرا و بە خاڵی وەچەرخانی ئانا دیاری کرا.[٤١] کاتێک بۆ یەکەمجار پەیوەندیی پێوە کرا سەبارەت بە ڕۆڵەکە، ئەو بەدڵی نەبوو چونکە دەیوت کە ڕۆڵی «خزمەتکارێکی لاتینی»ی چەقبەستوو دەگێڕێت بەڵام دواتر بۆی دەرکەوت کە ڕۆڵەکەی «زۆر لەوە زیاترە.»[٤٢] تۆم شۆنی تایمز ئاماژەی بەوەکردووە، «نواندنی سەرنجڕاکێشی فیلمەکە لە کەمترین ئەندامی ناسراویەوە سەرچاوە دەگرێت، کە دێ ئارماسی کوبایییە، کە ئەرکی سەختی سەرنجڕاکێشان بەڕێ دەکات».[٤٣] بێنجەمین لیی گاردیان وتی کە نواندنە سەرنجڕاکێشەکەی کاریگەرییەکی بەردەوامی بەسەرەوە جێھێشتووە.[٤٤] فیلمەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا لە بۆکس ئۆفیسدا.[٤٥] ئانا پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمەئەکتەر – فیلمی جووڵاوی کۆمیدی یان میوزیکاڵ،[٤٦] لەگەڵ ئەوەشدا خەڵاتی ساتێرن بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشتی بردەوە، لەگەڵ خەڵاتی دەستەی نێودەوڵەتیی پێداچوونەوە بۆ باشترین کاست لەگەڵ کاستی فیلمەکەدا.[٤٧]

ئانا ڕۆڵی سەرەکیی لە چوار فیلمدا گێڕا کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایشکران. ڕۆڵێکی پاڵپشتی ھەبوو لە فیلمی ھەستبزوێنی تاوانکاریی سیخوڕ وەک ھاوسەری کەسایەتییەکەی جۆوڵ کینامان.[٤٨] لە درامای تاوانکاریی نواری تۆمارەوانی شەو بە ڕۆڵی ژنێکی ئاژاوەگێڕ دەرکەوت.[٤٩] لە فیلمی ژیاننامەییی سێرجیۆ (٢٠٢٠)ی نێتفلیکسدا، لەگەڵ واگنەر مۆرا، بە ڕۆڵی کارۆلینا لاریێرا دەرکەوت، کە بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان و ھاوبەشی دیپلۆماتیی سێرجیۆ ڤیێرا دێ مێلۆیە. ئانا لەگەڵ واگنەر مۆرا یەکیان گرتەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی ھاوسەری یەکێک لە پێنج کوبایییەکان بگێڕێت لە فیلمی سیخوڕیی ھەستبزوێنی تۆڕی زەردەواڵەی ئۆلیڤەر ئاسایاس لە نێتفلیکس.[٥٠] فیلمەکە لە لە کوبا وێنەگیرا؛ یەکەم بەرھەمی ئانا لە وڵاتەکەی خۆی لە دوای ڕۆیشتنی لە تەمەنی ھەرزەکاریدا.[٥١]

ڕۆڵە سەرەکییەکان و ناوبانگی زیاتر (٢٠٢١–ئێستا)[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٢١دا، ئانا لەگەڵ دانیێڵ کرەیگ یەکیان گرتەوە بۆ ڕۆڵی بۆند گێڵ لە فیلمی کات نییە بۆ مردنی کاری جۆجی فوکوناگا.[٥٢][٥٣] فوکوناگا کەسایەتیی بریکارێکی سی ئای ئەیی کوباییی نووسی کاتێک ئانای لە مێشکدا بوو. کەسایەتییەکەی بە بەگوڕ و «زۆر نابەرپرس» وەسف کرد.[٥٢] لە کورتە دەرکەوتنەکەیدا لە کات نییە بۆ مردندا، کەسایەتییەکەی بە ناوی پالۆما، وتی کە ڕاھێنانی کەمی کردووە بەڵام سەلماندی کە لێھاتوویییەکی زۆری ھەیە.[٥٤] کات نییە بۆ مردن لەڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتوو بوو، و داھاتی ٧٧٤٬٢ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا، ھەروەھا پێداچوونەوەی ئەرێنیی لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە بەدەستھێنا. پیتەر برادشۆی گاردیان ستایشی وەرچەرخانە شۆخیباز و ناجیھانیانەی ئانای کرد.[٥٥] ئانا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا لە فیلمی ھەستبزوێنی ئیرۆتیکیی ئاوی قووڵی ئەیدریەن ڵاین، کە لە ڕۆمانێکی پەتریشا ھایسمیتەوە وەرگیراوە. ئەو و بێن ئافلێک ڕۆڵی ژن و مێردێک دەگێڕن کە لە ھاوسەرگیرییەکی کراوەدان.[٥٦] لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ئانا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا لە فیلمی ئاکشنی ھەستبزوێنی نێتفلیکسی پیاوی خۆڵەمێشی، کە لەلایەن برایانی ڕووسۆوە دەرھێندراوە. شانبەشانی ڕایەن گۆسڵین و کریس ئێڤەنس ڕۆڵی گێڕا.[٥٧] نە ئاوی قووڵ و نە پیاوی خۆڵەمێشی لەنێو ڕەخنەگران و بینەران سەرکەوتوو نەبوون.

ئانا لە ساڵی ٢٠٢٢

ئانا لە فیلمی ژیاننامەییی نێتفلیکسی قژکاڵ (٢٠٢٢)دا ڕۆڵی مارلین مۆنرۆی گێڕا (وەک نۆرما جین)، کە لە ڕۆمانی خەیاڵیی ژیاننامەیی بە ھەمان ناوی جۆیس کاڕۆل ئۆتسەوە وەرگیرابوو.[٥٨] دەرھێنەر ئاندرو دۆمینیک سەرنجی ڕۆڵی ئانای دا لە تەق تەق[٥٩] و، لەکاتێکدا بە پڕۆسەیەکی درێژخایەنی ھەڵبژاردندا تێپەڕی، دۆمینیک ڕۆڵەکەی بۆ مسۆگەر کرد دوای یەکەم تاقیکردنەوە. لە ئامادەکاریدا بۆ ڕۆڵەکە، ئانا بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ ڕاھێنەرێکی زاراوەدا کاری کرد،[٦٠][٣] ڕۆمانەکەی ئۆتسی خوێندەوە و ھەروەھا وتی کە لێکۆڵینەوەی لە سەدان وێنە، ڤیدیۆ، تۆماری دەنگی و فیلم کردووە بۆ ئەوەی خۆی بۆ ڕۆڵەکە ئامادە بکات.[٦١] سەرەڕای ڕەخنەکان بەرامبەر بە ھەڵبژاردنی، بەھۆی ئەوەی کە شێوەزارێکی دیاری ئیسپانیی ھەیە، نواندنی ئانا ستایشی لێکرا؛ کاترین برایی ئیمپایەر نواندنی ئانای بە «بەھێز» ناوبرد، لەکاتێکدا ڕیچارد ڵاوسنی ڤانیتی فێر وتی کە «دێ ئارماس بە توندی و بە شێوەیەکی ترسناک پابەند بووە بەو ڕۆڵەوە، بە ھێشتنەوەی وزەیەکی بەرز و تەرکیزکردن لە ھەموو تەوژمێکی فرمێسک و ھاوار و کۆستێکدا.»[٦٢][٦٣] ئانا پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر، لەگەڵ پاڵێوران بۆ خەڵاتی بافتا، گۆڵدن گڵۆب و ساگ لە ھەمان پۆلدا.[٦٤][٦٥]

دواتر ئانا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا لە فیلمی کۆمیدیی ئاکشنی ئەپڵ تیڤی پڵەسی پشگوێخراو (٢٠٢٣)، کە کریس ئێڤەنسیش ڕۆڵی سەرەکیی تێدا گێڕا. ئانا جێگەی سکارلێت جۆھانسنی گرتەوە لە ڕۆڵەکەدا.[٦٦] بێنجەمین لیی گاردیان باسی فیلمەکە و نەبوونی پەیوەندییەکی باشی نێوان ئانا و کریس ئێڤەنسی کرد.[٦٧] بڕیارە کە ئانا ڕۆڵی سەرەکیی بکوژێک بگێڕێت لە فیلمی ئاکشنی ھەستبزوێنی بالێرینا، کە لابەرھەمێکە لە زنجیرەی جۆن ویک.[٦٨]

ژیانی کەسی[دەستکاری]

ئانا لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٠دا پەیوەندییەکی خۆشەویستیی لەگەڵ ئەکتەری ئیسپانی مارک کلۆتێت دەستپێکرد و لە مانگی تەممووزی ٢٠١١دا لە کۆستا براڤا ھاوسەرگیرییان کرد. سەرەتای ساڵی ٢٠١٣ جیابوونەوە.[٦٩][٧٠] بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ فڕانکلین لاتی بریکاری بەھرەمەندە ئەمریکییەکان دەستگیراندار بووە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ تا کۆتاییی ٢٠١٦.[٧١][٧٢][٧٣][٧٤] لە ئازاری ٢٠٢٠ تا کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لەگەڵ ئەکتەری ئەمریکی بێن ئافلێک لە پەیوەندییەکی خۆشەویستیدا بوون دوای ئەوەی لە کۆتاییی ساڵی ٢٠١٩ لە سێتی فیلمی ئاوی قووڵ یەکتریان ناسی.

ئانا خاوەنی ڕەگەزنامەی کوبا و ئیسپانیایە.[٧٥] لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا، ڕووی لە لۆس ئانجلەس کردووە، و لە ساڵی ٢٠٢٣وە لە ڤێرمۆنت نیشتەجێیە.[٧٦] لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣دا، کاتێک ساتردەی نایت ڵایڤی پێشکەش دەکرد، ڕای گەیاند کە سێ ھەفتەی تر ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەردەگرێت.[٧٧]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

کلیل
واتە بەرھەمەکە ھێشتا بڵاونەکراونەتەوە

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
٢٠٠٦ گوڵەباخێک لە فەڕەنساوە ماری
٢٠٠٧ مادریگال ستێلا ماریس
٢٠٠٩ سێکس، ئاھەنگ و درۆکان کارۆلا
ی دێ پۆسترێ، کێ کچ کورتەفیلم
ئانیما جوولیێتا کورتەفیلم
٢٠١١ ڕێگای داخراو ڕۆزا / لۆرا
٢٠١٢ سەگی چینی سابینا کورتەفیلم
٢٠١٣ فارادای ئینما مورگا
٢٠١٤ بۆ چنگێک ماچ سۆل
٢٠١٥ تەق تەق بێڵ
ئانابێڵ کریس
٢٠١٦ بێپەنا ئیزابێل دێ لا کرووز
دەستی بەرد فێلیسیداد ئیگلێسیاس
سەگەکانی جەنگ ئیز
٢٠١٧ لەڕادەبدەر ستێفەنی
بلەید ڕەنەر ٢٠٤٩ جۆی
٢٠١٨ دڵ ئیلێنا ڕامیرێز کورتەفیلم
٢٠١٩ سووربوون ئانا کورتەفیلم
سیخوڕ سۆفیا کۆسلۆ
تۆڕی زەردەواڵە ئانا مارگەریتا مارتینێز
چەقۆکان دەرکەن مارتا کابرێرا
٢٠٢٠ سێرجیۆ کارۆلینا لاریێرا
تۆمارەوانی شەو ئاندریا ڕیڤێرا
٢٠٢١ کات نییە بۆ مردن پالۆما
٢٠٢٢ ئاوی قووڵ مێلیندا ڤان ئالن
پیاوی خۆڵەمێشی دانی میراندا
قژکاڵ نۆرما جین
٢٠٢٣ پشتگوێخراو سەیدی ڕۆودز
٢٠٢٤ بالێرینا Not yet released ڕوونی / بالێرینا لە بەرھەمھێناندایە

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
٢٠٠٧ ئیدنی ونبوو گلۆریا فیلمی تەلەڤیزیۆنی
٢٠٠٧–٢٠١٠ ئێل ئینتەرنادۆ کارۆلینا لیال سۆلیس ٥٦ ئەڵقە
٢٠١٠–٢٠١١ ئەفسانەی ئیسپانیا نێریا ١٧ ئەڵقە
٢٠٢٣ ساتردەی نایت ڵایڤ خۆی (پێشکەشکار) ئەڵقەی: "ئانا دێ ئارماس/ کاڕۆڵ جی"

ڤیدیۆکلیپەکان[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ گۆرانیبێژ
٢٠٠٩ "جیھانی ناسک" نینیا سایدکاڕس
٢٠١٨ "ھەموو ڕۆژێک" چیکا ئۆریشاس
٢٠٢٠ " پێش ئەوەی جیھان کۆتاییی بێت " خۆی ڕێزیدێنتێ

خەڵات و پاڵاوتنەکان[دەستکاری]

ساڵ ڕێکخراو پۆل کار ئەنجام سەرچاوە
٢٠١٨ خەڵاتەکانی ساتێرن باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت بلەید ڕەنەر ٢٠٤٩ پاڵێوراو [٧٨]
٢٠١٩ ڕێکخراوی ڕەخنەگرانی فیلمی دیترۆیت باشترین دەرکەوتن چەقۆکان دەرکەن پاڵێوراو [٧٩]
ڕێکخراوەی نێودەوڵەتیی پێداچوونەوە باشترین کاست براوە [٨٠]
خەڵاتەکانی گۆڵدن شمۆوس باشترین نواندنی دەرکەوتنی ساڵ براوە [٨١]
خەڵاتەکانی فیلمی ھاوینەی ئای جی ئێن باشترین نواندنکاری سەرەکی لە فیلمێکدا پاڵێوراو [٨٢]
خەڵاتەکانی ساتەلایت باشترین کاست – وێنەی جووڵاو براوە [٨٣]
خەڵاتی ساتەلایت بۆ باشترین خانمەئەکتەر – وێنەی جووڵاوی کۆمیدی یان موزیکاڵ پاڵێوراو [٨٣]
٢٠٢٠ خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب باشترین خانمەئەکتەر – وێنەی جووڵاوی کۆمیدی یان موزیکاڵ پاڵێوراو [٤٦]
خەڵاتەکانی کریتیکس چۆیس باشترین کۆمەڵەی نواندن پاڵێوراو [٨٤]
خەڵاتەکانی گۆڵد دێربی باشترین کۆمەڵە پاڵێوراو [٨٥]
باشترین نواندنکاری تازە بەناوبانگبوو پاڵێوراو [٨٥]
خەڵاتەکانی یەکێتیی ئەکتەر و خانمەئەکتەرەکان باشترین خانمەئەکتەر لە بەرھەمێکی نێودەوڵەتیدا براوە [٨٦]
خەڵاتەکانی ئیماجن باشترین خانمەئەکتەر – فیلمی درێژ پاڵێوراو [٨٧]
٢٠٢١ خەڵاتەکانی ساتێرن باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت براوە [٨٨]
٢٠٢٢ خەڵاتەکانی کریتیکس چۆیس سووپەر باشترین خانمەئەکتەر لە فیلمێکی ئاکشندا کات نییە بۆ مردن پاڵێوراو [٨٩]
فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکیی دووڤیڵ ئەستێرەی پێشەنگی ھۆڵیوود داڕێژە:Sdash براوە [٩٠]
ڕێکخراوی ڕەخنەگرانی فیلمی شیکاگۆ باشترین خانمەئەکتەر قژکاڵ پاڵێوراو [٩١]
٢٠٢٣ فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی کاپری ھۆڵیوود باشترین خانمەئەکتەر براوە [٩٢]
خەڵاتەکانی ئی دی ئەی خەڵاتی ئەو شایەنی بریکارێکی نوێیە براوە [٩٣]
[٩٤]
خەڵاتی خراپترین جیاوازیی تەمەنی دوو خۆشەویست ئاوی قووڵ پاڵێوراو
خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب باشترین خانمەئەکتەر لە فیلمێکدا – دراما قژکاڵ پاڵێوراو [٩٥]
خەڵاتەکانی فیلمی بازنەی ڕەخنەگرانی لەندەن خانمەئەکتەری ساڵ پاڵێوراو [٩٦]
خەڵاتەکانی ئەی ئەی سی تی ئەیی نێودەوڵەتی باشترین خانمەئەکتەر پاڵێوراو [٩٧]
خەڵاتەکانی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە باشترین نواندن لەلایەن خانمەئەکتەرێکەوە پاڵێوراو [٩٨]
خەڵاتەکانی بافتا باشترین خانمەئەکتەر لە ڕۆڵێکی سەرەکیدا پاڵێوراو [٩٩]
خەڵاتەکانی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر پاڵێوراو [١٠٠]
خەڵاتەکانی یەکێتیی ئەکتەر و خانمەئەکتەرەکان باشترین نواندنی خانمەئەکتەرێک لە بەرھەمێکی نێودەوڵەتیدا براوە [١٠١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ana de Armas Makes History as First Cuban Nominated For Best Actress Oscar". Collider (بە ئینگلیزی). 2023-01-24. Archived from the original on 22 May 2023. Retrieved 2023-06-22.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج Navarro, Isabel (17 March 2020). "Ana de Armas: "Mi punto fuerte es que no hay otra como yo"". mujerhoy (بە ئیسپانی). Archived from the original on 19 June 2020. Retrieved 17 March 2020.
  3. ^ ئ ا ب "Ana de Armas Is Conquering Hollywood in Record Time". C Magazine. 24 October 2019. Archived from the original on 20 February 2020. Retrieved 15 March 2020.
  4. ^ ئ ا ب "De Cuba a Madrid, y hasta los cielos de Hollywood: la historia de Ana de Armas". Vogue España (بە ئیسپانی). Archived from the original on 21 March 2020. Retrieved 15 March 2020.
  5. ^ "Ana de Armas is conquering Hollywood in record time". 24 October 2019. Archived from the original on 12 December 2019. Retrieved 12 December 2019.
  6. ^ "When my brother finds a photo of me, he took back in 2015". Instagram. Archived from the original on 26 December 2021. Retrieved 18 January 2018.
  7. ^ Noticias, Asere (16 January 2020). "Javier Caso, hermano de Ana de Armas, es interrogado por la Seguridad del Estado". Asere Noticias (بە ئیسپانی). Archived from the original on 19 March 2020. Retrieved 19 March 2020.
  8. ^ ئ ا ب پ Crespo, Irene (28 September 2017). "Ana de Armas: "Antes de 'Blade Runner' no me salía nada, por el acento"". El País (بە ئیسپانی). Archived from the original on 22 November 2019. Retrieved 17 March 2020.
  9. ^ ئ ا "Ana de Armas talks James Bond & playing Marilyn Monroe". NET-A-PORTER. Archived from the original on 16 March 2020. Retrieved 18 March 2020.
  10. ^ ئ ا "Ana de Armas, la novia virtual del nuevo 'Blade Runner'". La Vanguardia (بە ئیسپانی). 13 October 2017. Archived from the original on 18 June 2020. Retrieved 15 March 2020.
  11. ^ "Hollywood's Next Big Thing: 'Blade Runner 2049' Breakout Ana de Armas". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 19 June 2020. Retrieved 18 March 2020.
  12. ^ Crespo, Irene (28 September 2017). "Ana de Armas: "Antes de 'Blade Runner' no me salía nada, por el acento"". El País (بە ئیسپانی). Archived from the original on 22 November 2019. Retrieved 18 March 2020.
  13. ^ "Los ojos verdes de Hollywood no tenían trabajo en España". Ideal (بە ئیسپانی). 16 May 2016. Archived from the original on 24 June 2019. Retrieved 5 September 2016.
  14. ^ Simpson, Richard; Costello, Eugene (25 May 2019). "Bond girl Ana de Armas 'escaped Cuba at first opportunity' to pursue soap fame". irishmirror. Archived from the original on 19 June 2020. Retrieved 15 March 2020.
  15. ^ ئ ا Santos, Rubén Romero (7 May 2014). "A seis grados de Marilyn Monroe". El País (بە ئیسپانی). Archived from the original on 16 August 2019. Retrieved 16 March 2020.
  16. ^ ئ ا ب ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری oncuba نەدراوە
  17. ^ ئ ا Robinson, Circles (22 January 2011). "Interview with Cuban actress Ana de Armas". Havana Times. Archived from the original on 19 June 2020. Retrieved 18 March 2020.
  18. ^ ئ ا ب "ANA DE ARMAS (REVELADOS)". IMDb. Archived from the original on 30 October 2021. Retrieved 23 May 2020.
  19. ^ Sanguino, Juan (4 November 2019). "Ana de Armas: la actriz que España infravaloró y Hollywood abrazó". El País (بە ئیسپانی). Archived from the original on 20 April 2020. Retrieved 18 March 2020.
  20. ^ "Ana de Armas: A Cuban Woman Out to Conquer Hollywood". Archived from the original on 5 November 2016. Retrieved 18 March 2020.
  21. ^ "Ana de Armas: la historia de la actriz cubana que conquistó a Hollywood". Archived from the original on 11 January 2021. Retrieved 11 December 2020.
  22. ^ BELINCHÓN, GREGORIO (30 March 2009). "Un estupendo fin de semana para el cine español". El País (بە ئیسپانی). Archived from the original on 17 March 2020. Retrieved 17 March 2020.
  23. ^ ئ ا ب Sanguino, Juan (4 November 2019). "Ana de Armas: la actriz que España infravaloró y Hollywood abrazó". El País (بە ئیسپانی). Archived from the original on 20 April 2020. Retrieved 15 March 2020.
  24. ^ Costa, Jordi (1 March 2013). "Opinión | Una coreografía sádica". El País (بە ئیسپانی). Archived from the original on 17 March 2020. Retrieved 17 March 2020.
  25. ^ Ocaña, Javier (16 May 2014). "Opinión | Romanticismo de 'Superpop'". El País (بە ئیسپانی). Archived from the original on 17 March 2020. Retrieved 17 March 2020.
  26. ^ ئ ا "Hollywood's Next Big Thing: 'Blade Runner 2049' Breakout Ana de Armas". The Hollywood Reporter. 6 October 2017. Archived from the original on 31 October 2017. Retrieved 2 December 2017.
  27. ^ "How Ana de Armas Went from Acting in Cuba to Starring Alongside Ryan Gosling in Blade Runner 2049". W Magazine | Women's Fashion & Celebrity News. Archived from the original on 14 April 2020. Retrieved 12 June 2020.
  28. ^ ئ ا "Bond Women: How Rising Stars Lashana Lynch and Ana de Armas Are Helping Modernize 007". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 20 January 2020. Retrieved 17 March 2020.
  29. ^ Cordova, Randy (October 8, 2015). "Review: Kinky thrills in 'Knock Knock'". Arizona Republic. Archived from the original on 29 September 2022. Retrieved September 10, 2022.
  30. ^ "Ana de Armas On Her Roles In "Hands of Stone" And "War Dogs" – BUILD Series". Archived from the original on 20 December 2021. Retrieved 17 March 2020.
  31. ^ Zelen, Ren. "First Look Review – DAUGHTER OF GOD (EXPOSED Director's Cut)". The Movie Waffler. Archived from the original on 18 April 2022. Retrieved 6 April 2022.
  32. ^ Belton, Danielle C. (23 December 2015). "Exposed: How Keanu Reeves' Newest Film Got Whitewashed". The Root. Archived from the original on 8 January 2017. Retrieved 6 April 2022.
  33. ^ Scheck, Frank (January 25, 2016). "'Exposed': Film Review". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 5 March 2021. Retrieved July 21, 2016.
  34. ^ Ehrlich, David (16 August 2016). "'War Dogs' Review: Jonah Hill Is On Target, But This Gunrunner Comedy Shoots Blanks". IndieWire (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 18 June 2020. Retrieved 13 March 2020.
  35. ^ Lemire, Christy. "Hands of Stone movie review & film summary (2016) | Roger Ebert". rogerebert.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 29 March 2020. Retrieved 16 March 2020.
  36. ^ Kermode, Mark; critic, Observer film (8 October 2017). "Blade Runner 2049 review – a future classic". The Guardian. Archived from the original on 19 February 2020. Retrieved 16 March 2020.
  37. ^ Erbland, Kate (9 October 2017). "'Blade Runner 2049': Where You've Seen Standout Supporting Cast Before – IndieWire". Indiewire.com. Archived from the original on 14 April 2020. Retrieved 2 December 2017.
  38. ^ Kit, Borys (14 September 2015). "'Knock Knock' Actress Ana de Armas Joining Scott Eastwood in 'Overdrive' (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 2 August 2018. Retrieved 5 June 2018.
  39. ^ Hammond, Pete (19 April 2018). "Tribeca Film Festival World Premiere Of 'Corazon' Aims To Save Lives – Watch The Trailer". Deadline (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 19 June 2020. Retrieved 16 March 2020.
  40. ^ "Yesterday Cut An Entire Character From The Film That Would Have Changed The Plot". CINEMABLEND. 26 June 2019. Archived from the original on 6 July 2019. Retrieved 16 March 2020.
  41. ^ Lang, Brent (23 July 2019). "Toronto Film Festival: 'Joker,' 'Ford v Ferrari,' 'Hustlers' Among Big Premieres". Variety. Archived from the original on 23 July 2019. Retrieved 23 July 2019.
  42. ^ "'Knives Out' Star Ana de Armas on Declining to Audition and 'Bond' Chemistry with Daniel Craig". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 18 March 2020. Retrieved 18 March 2020.
  43. ^ Shone, Tom. "Film reviews: Knives Out; The Two Popes". thetimes.co.uk (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 21 June 2020. Retrieved 13 March 2020.
  44. ^ "Knives Out review – Rian Johnson crafts a devious meta whodunnit". Archived from the original on 10 March 2020. Retrieved 13 March 2020.
  45. ^ Rubin, Rebecca (11 February 2020). "Box Office: 'Knives Out' Carves Out $300 Million Worldwide". Variety (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 13 March 2020. Retrieved 17 March 2020.
  46. ^ ئ ا ""Knives Out" actress Ana de Armas is nominated for a Golden Globe". NBC News (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 23 January 2020. Retrieved 17 March 2020.
  47. ^ Donnelly, Matt (3 December 2019). "National Board of Review Names 'The Irishman' Best Movie of the Year". Variety (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 8 April 2020. Retrieved 17 March 2020.
  48. ^ Lodderhose, Diana (10 July 2017). "Ana De Armas Joins Joel Kinnaman & Rosamund Pike For 'Three Seconds'". Deadline Hollywood. Archived from the original on 13 October 2019. Retrieved 29 November 2019.
  49. ^ N'Duka, Amanda (23 May 2018). "Helen Hunt, Ana de Armas & John Leguizamo Join 'The Night Clerk' Thriller". Deadline (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 23 July 2018. Retrieved 15 December 2018.
  50. ^ Keslassy, Elsa (17 January 2020). "Netflix Scoops Olivier Assayas's 'Wasp Network' With Penelope Cruz, Edgar Ramirez (EXCLUSIVE)". Variety (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 29 April 2020. Retrieved 16 March 2020.
  51. ^ Keslassy, Elsa (31 August 2019). "Olivier Assayas on Making 'Wasp Network' in Cuba 'During a Very Tense Time' (EXCLUSIVE)". Variety (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 13 June 2020. Retrieved 18 March 2020.
  52. ^ ئ ا Ford, Rebecca (6 November 2019). "Bond Women: How Rising Stars Lashana Lynch and Ana de Armas Are Helping Modernize 007". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 20 January 2020. Retrieved 28 November 2019.
  53. ^ Wiseman, Andreas (25 April 2019). "Bond 25 Live Reveal From Jamaica: Rami Malek, Ana De Armas, Billy Magnussen, Lashana Lynch & Dali Benssalah Among Confirmed Cast". Deadline Hollywood. Archived from the original on 27 April 2019. Retrieved 28 November 2019.
  54. ^ Scheetz, Cameron (12 October 2021). "With one thrilling sequence, Ana de Armas steals Bond's spotlight in No Time To Die". Archived from the original on 16 May 2022. Retrieved 4 November 2021.
  55. ^ Bradshaw, Peter (29 September 2021). "No Time to Die review – Daniel Craig dispatches James Bond with panache, rage – and cuddles". The Guardian. Archived from the original on 3 October 2021. Retrieved 19 October 2021.
  56. ^ "New Regency Bringing Adrian Lyne Back To Directing With 'Deep Water;' Ben Affleck, Ana de Armas In Talks For Patricia Highsmith Adaptation". August 2019. Archived from the original on 12 November 2019. Retrieved 28 November 2019.
  57. ^ "Ana de Armas Joins Ryan Gosling and Chris Evans in 'The Gray Man'". TheWrap. 11 December 2020. Archived from the original on 21 October 2021. Retrieved 11 December 2020.
  58. ^ "Exclusive: Ana de Armas Eyed to Play Marilyn Monroe in Andrew Dominik's 'Blonde'". Collider. 14 March 2019. Archived from the original on 8 January 2020. Retrieved 18 February 2020.
  59. ^ "Sky's the Limit with Ana de Armas". Archived from the original on 16 March 2020. Retrieved 16 March 2020.
  60. ^ Bahr, Lindsey. "New year is the year for actress Ana de Armas' break". The Berkshire Eagle (بە ئینگلیزی). The Associated Press. Archived from the original on 18 March 2020. Retrieved 18 March 2020. ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  61. ^ Sharf, Zack (2 August 2022). "Brad Pitt Stands Up for Ana de Armas as Marilyn Monroe in 'Blonde': 'She's Phenomenal in It'". Variety (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 8 August 2022. Retrieved 8 August 2022.
  62. ^ "Ana de Armas' Accent Picked Apart in New Marilyn Monroe 'Blonde' Trailer". TMZ (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2 August 2022. Retrieved August 2, 2022.
  63. ^ "Blonde". Empire. Archived from the original on 8 September 2022. Retrieved 2022-09-08.
  64. ^ "Golden Globes 2023: Nominations List". Variety. December 12, 2022. Archived from the original on 19 December 2022. Retrieved December 12, 2022.
  65. ^ Czachor, Emily Mae (22 January 2023). "Oscars predictions: Which films and actors will take top spots when the 2023 Academy Award nominations are announced?". CBS News. Archived from the original on 23 January 2023. Retrieved 24 January 2023.
  66. ^ Melendez, Miguel A. (3 December 2021). "Chris Evans Reuniting With 'Knives Out' Co-Star Ana de Armas, Who's Replacing Scarlett Johansson in 'Ghosted'". Entertainment Tonight. CBS. Archived from the original on 18 April 2022. Retrieved 3 December 2021.
  67. ^ Lee, Benjamin (April 21, 2023). "Ghosted review – dreadful big star action comedy deserves to be ignored". The Guardian. Archived from the original on 21 April 2023. Retrieved April 21, 2023.
  68. ^ D'Alessandro, Anthony (April 4, 2023). "'John Wick' Ana de Armas Spinoff 'Ballerina' Sets Summer 2024 Date". Deadline (بە ئینگلیزی). Archived from the original on April 4, 2023. Retrieved 2023-04-04.
  69. ^ "Ana de Armas, de 'Hispania' y Marc Clotet, de 'Física o química' se han casado en la Costa Brava". HOLA USA (بە ئیسپانی). 20 July 2011. Archived from the original on 9 June 2020. Retrieved 14 March 2020.
  70. ^ "Marc Clotet confirma su separación de Ana de Armas: 'Ha sido de mutuo acuerdo'". HOLA. 17 February 2013. Archived from the original on 9 June 2020. Retrieved 14 March 2020.
  71. ^ de Armas, Ana (18 June 2016). "Forever.... @franklinlatt". @Ana_d_Armas (بە ئینگلیزی). Retrieved 23 April 2020.
  72. ^ "Ana de Armas encuentra nuevo amor y cumple su sueño americano en Hollywood". Diez Minutos (بە ئیسپانی). 5 August 2015. Archived from the original on 24 March 2020. Retrieved 17 March 2020.
  73. ^ "¿A quién besa Ana de Armas?". zeleb.es (بە ئیسپانی). Archived from the original on 24 March 2020. Retrieved 13 March 2020.
  74. ^ "Ana de Armas se 'codea' con Beyoncé en Hollywood". HOLA USA (بە ئیسپانی). 25 August 2016. Archived from the original on 24 March 2020. Retrieved 14 March 2020.
  75. ^ Sanguino, Juan (4 November 2019). "Ana de Armas: la actriz que España infravaloró y Hollywood abrazó". El País (بە ئیسپانی). Archived from the original on 16 May 2022. Retrieved 10 March 2022.
  76. ^ McKinght, Jenni. "Ana de Armas buys $7m home in rural Vermont after privacy issues". Hello Magazine. Archived from the original on 14 March 2023. Retrieved 14 March 2023.
  77. ^ Stern, Marlow (2023-04-16). "SNL Host Ana de Armas Announces She's About to Become a U.S. Citizen". Rolling Stone (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 16 April 2023. Retrieved 2023-04-16.
  78. ^ McNary, Dave (15 March 2018). "'Black Panther,' 'Walking Dead' Rule Saturn Awards Nominations". Variety (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 16 March 2018. Retrieved 4 September 2020.
  79. ^ Marini, Miriam (9 December 2019). "Detroit Film Critics Society announces 2019 winners". WDIV (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 18 April 2022. Retrieved 4 September 2020.
  80. ^ Sharf, Zack (3 December 2019). "National Board of Review 2019: 'The Irishman' Wins Best Film, Adam Sandler Named Best Actor". IndieWire (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 3 December 2019. Retrieved 4 September 2020.
  81. ^ "Golden Schmoes Awards (2019)". IMDb. Archived from the original on 23 July 2020. Retrieved 4 September 2020.
  82. ^ "IGN Summer Movie Awards (2019)". IMDb. Archived from the original on 23 July 2020. Retrieved 4 September 2020.
  83. ^ ئ ا "2019 Winners | International Press Academy" (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 19 December 2019. Retrieved 4 September 2020.
  84. ^ "Critics Choice Awards | Critics Choice Awards" (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 9 December 2019. Retrieved 2 November 2020.
  85. ^ ئ ا Wloszczyna, Daniel Montgomery,Chris Beachum,Marcus James Dixon,Joyce Eng,Zach Laws,Susan; Montgomery, Daniel; Beachum, Chris; Dixon, Marcus James; Eng, Joyce; Laws, Zach; Wloszczyna, Susan (4 February 2020). "2020 Gold Derby Film Awards: 'Parasite' wins 6 including Best Picture, Joaquin Phoenix and Lupita Nyong'o take lead prizes". GoldDerby (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 4 February 2020. Retrieved 4 September 2020.
  86. ^ "Spanish Actors Union (2020)". IMDb. Archived from the original on 24 July 2021. Retrieved 4 September 2020.
  87. ^ Evans, Greg (5 August 2020). "Imagen Awards For Latinx Representation Sets Nominees: 'One Day At A Time', 'I Carry You With Me' On Roster – Complete List". Deadline Hollywood. Archived from the original on 7 August 2020. Retrieved 7 August 2020.
  88. ^ Tartaglione, Nancy (27 October 2021). "Saturn Awards Winners: 'Star Wars: The Rise Of Skywalker' Leads With Five Prizes – Full List". Deadline Hollywood. Archived from the original on 27 October 2021. Retrieved 27 October 2021.
  89. ^ "Nominations Announced for the 2nd Annual Critics Choice Super Awards". Critics Choice Association. 22 February 2022. Archived from the original on 23 February 2022. Retrieved 24 February 2022. ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  90. ^ "Ana De Armas Feted At Deauville; 'Camp Pleasant Lake' Heads Into Production (Exclusive); Edinburgh Juries Set; 'Mr Limbo' Deal (Exclusive); Viaplay Original; Blue Ant Promotions — Global Briefs". Deadline Hollywood (بە ئینگلیزی). 2 August 2022. Archived from the original on 2 August 2022. Retrieved 2022-09-29.
  91. ^ Tallerico, Brian (12 December 2022). "Everything Everywhere All at Once Leads Chicago Film Critics Nominations". RogerEbert.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 12 December 2022. Retrieved 12 December 2022.
  92. ^ Vlessing, Etan (4 January 2023). "'Elvis' Wins Best Picture and Director at Capri, Hollywood Film Fest". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 6 January 2023. Retrieved 5 January 2023.
  93. ^ Tangcay, Jazz (5 January 2023). "Banshees of Inisherin,' 'Everything Everywhere,' 'Women Talking' Tie for Most Wins at Alliance of Women Film Journalists Awards". Variety. Archived from the original on 6 January 2023. Retrieved 6 January 2023.
  94. ^ "2022 EDA Awards Nominees". Alliance of Women Film Journalists. Archived from the original on 23 December 2022. Retrieved 27 December 2022.
  95. ^ Nordyke, Kimberly (10 January 2023). "Golden Globes: Full List of Winners". The Hollywood Reporter. Archived from the original on 11 January 2023. Retrieved 11 January 2023.
  96. ^ Pulver, Andrew (21 December 2022). "The Banshees of Inisherin leads pack as London film critics announce nominations". The Guardian. Archived from the original on 21 December 2022. Retrieved 21 December 2022.
  97. ^ Shackleton, Liz (15 December 2022). "'The Banshees Of Inisherin', 'Everything Everywhere All At Once' Head Nominations For Australia's AACTA International Awards". Deadline Hollywood. Archived from the original on 15 December 2022. Retrieved 16 December 2022.
  98. ^ Moreau, Jordan (11 January 2023). "SAG Awards 2023 Nominations: The Complete List". Variety. Archived from the original on 13 January 2023. Retrieved 11 January 2023.
  99. ^ Ntim, Zac (January 19, 2023). "BAFTA Film Awards Nominations: 'All Quiet On The Western Front,' 'Banshees Of Inisherin' & 'Everything Everywhere All At Once' Lead — The Complete List". Deadline. Archived from the original on 19 January 2023. Retrieved January 19, 2023.
  100. ^ "The 95th Academy Awards". Academy of Motion Picture Arts and Sciences. Archived from the original on 24 January 2023. Retrieved January 24, 2023.
  101. ^ Aller, María (31 January 2023). "Premios Unión de Actores 2023: conoce a los nominados de la XXXI edición". Fotogramas (بە ئیسپانی). Archived from the original on 2 February 2023. Retrieved 1 February 2023.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]