مێرلن مۆنرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مارلین مۆنرۆ

لەدایکبوون١ی حوزەیرانی ١٩٢٦
پیشەئەکتەر، گۆرانیبێژ، مانکەن
چالاکبوون١٩٤٧-١٩٦٢

مارلین مۆنڕۆ (١ ی حوزەیران ی ١٩٢٦ - ٥ ی ئابی ١٩٦٢) (ناوی کاتی لەدایکبوون: نۆرما جین مۆرتێنسن) بەڵام بەئەنقەست کراوە بە نۆرما جین بەیکر، ھونەرمەند و گۆرانییبێژ و مۆدێلگەری ئەمریکی بوو. ئەفسانەی سینەمای ئەمەریکیی بوو، کە لە ڕووداوێکدا بەھۆی خۆ کوشتنەوە گیانی لەدەستدا بە دەرزییەکی زۆرتێکراو لە دەرمان پێش ئەوەی ببێتە ٣٧ ساڵ، و لەوکاتەوە لەشێوەی جوانیی و مێییەتی و ساویلکەیی ئەو دەرنەکەوتووە، بەڵام لە نامەیەکدا کە مارلین مۆنرۆ لە ساڵی ١٩٦٠ دا نووسراوە، واتە پێش کۆچی دوایی، ھێندی ئەو ئازار و ناخۆشییەی کە چەشتبووی و ھەستی پێدەکرد دەرکەوت، لەنامەکەیدا ھاتووە و نووسراوە: (ھەستێکی قووڵم ھەیە بەوەی کە من تەواو (ڕاستی) نیم، بەڵکو من (فێڵێکی کارلێکراوم و زۆر بە لێھاتووییانە درووستکراوم)، ھەموو مرۆڤێکیش لەم جیھانەدا ئەو ھەستەی بۆ دێت لە نێوان کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر، بەڵام من ئەم ھەستە بەدرێژایی کات ئەچێژم، بگرە ھەندێک جار پێموایە کە من جگە لە (بەرھەمێکی سینەمایی ھوونەریی) کە زۆر لێھاتووییانە درووستکرابێت، زۆرتر، ھیچی تر نیم. .

ژیانی[دەستکاری]

نۆرما جین مۆرتێنسن لە یەکەم ڕۆژی مانگی حوزەیرانی ١٩٢٦ بە ناوی ئاماژە پێکراوەوە لەدایکبووە، بەڵام دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ نۆرما جین بەیکر بەپێی وتەی دایکی، زۆر دڵنیا نەبووە لە باوکایەتی باوکی بۆیە خرایە ھەتیوخانە لەتەمەنی نۆ ساڵیدا لەکاتێکدا کە دایکی مارلین بەخێوکردن و لەئەستۆگرتنی ڕەتکردەوە و پێی ڕازیی نەبوو، مۆنڕۆ لەنێو گەلێک خێزاندا پێچی خواردبوو و زۆر خێزانی دیبوو، زۆر جار تووشی دەستدرێژیی نا ئەخلاقیی دەبۆوە، بەڵام ئەو بەسترایەوە بە ھۆلیودەوە، ھەمیشە خەونی بەوەوە دەدی کە ببێتە ئەستێرەیەکی ناسراوی ھۆلیوود. لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا شووی کرد بە دراوسێ باڵغبووەکەی کە تەمەنی ٢١ ساڵ بوو، کە دووری خستەوە لەماڵی ھەتیوان. مارلین لەڕێگەی پڕۆژەیەکی رۆناڵد ڕیگنەوە کە کاتێ ھونەرمەند بوو، دۆزرایەوە و دەرکەوت، و یەکەم دەستکەوتی ھونەری ساڵی ١٩٤٥ دەستکەوت لەدوای جەنگ ڕاستەوخۆ، و ناسراو بوو دوای ئەوەی کە وێنەکەی دانرا وەک مۆدێل/مۆدێلگەر لە لایەن کۆمپانیایەکی ڕیکلامەوە، ئەو کات تەمەنی ١٩ ساڵ بوو، بەرەبەرە بەرەو لووتکە دەڕۆیشت. دەوترێت کە گوایە دانەکانی و شەویلگەی و لوتی بۆ چاککراوە، بەڵام کاتێک بە قژە زەردەکەیەوە دەرکەوت بوو بە (ھەورەبرووسکەی مێینەتی). مارلین مۆنڕۆ نموونەی ئەو وێنەیە بوو کە ئەمەریکا دەیویست تێیدا ببێت پاش جەنگی جیھانیی دووەم، بۆیە وەک ڕەخنەگران دەیانووت مارلین مۆنڕۆ درووستکراوە و ھیچ شتێکی تێدا نییە کە ڕاستیی بێت.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

مارلین مۆنڕۆ لە ڕۆژی ٥ ی ئابی ١٩٦٢ دا کۆچی دوایی کرد، بەجۆرێ کە لەسەر سیسەمەکەی خۆی لە مەڵەکەیدا لە لۆس ئانجلەس بەڕووتی بەبێ ھیچ بەرگێک دۆزرایەوە، لەو کاتەدا تەمەنی ٣٦ ساڵ بوو، باڵای ١٦٦ سانتیمەتر بوو، و نزیک بە ٥١ کیلۆگرام دەبوو، لە ڕووداوێکی ئاڵۆز تا ئێستا کۆچی دوایی کرد، بەڵام وەک (خۆکوشتن بەھۆی حەبی خەولێخەر و کھولییەوە) تۆمارکرا. جەماوەر لەڕۆژی یادی مارلین مۆنڕۆدا لەبەردەمی گۆڕەکەیدا یادییان کردەوە، بەجۆڕی کە ھەموو جەماوەرەکەی گوومانی ئەوەیان ھەبوو کە کوژرا بێت لەسەر دەست موخابەرات، بۆ دەستکەوتنی ڕۆژانەکەی و بەڵگەنامەی گرینگ.

گرینگترین فیلمەکانی کە خەڵاتییان وەرگرتووە یان پاڵێوراو بوون بۆ وەرگرتن[دەستکاری]

  • ١٩٥١ Henrietta Awards: The Best Young Box Office Personality
  • ١٩٥٢ Photoplay Award: Fastest Rising Star of ١٩٥٢
  • ١٩٥٢ Photoplay Award: Special Award
  • ١٩٥٢ Look American Magazine Achievement Award: Most Promising Female Newcomer of ١٩٥٢
  • ١٩٥٣ Golden Globe Henrietta Award: World Film Favorite Female.
  • ١٩٥٣ Photoplay Award: Most Popular Female Star
  • ١٩٥٤ Photoplay Award for Best Actress: for Gentlemen Prefer Blondes and How to Marry a Millionaire
  • ١٩٥٦ BAFTA Film Award nomination: Best Foreign Actress for The Seven Year Itch
  • ١٩٥٦ Golden Globe nomination: Best Motion Picture Actress in Comedy or Musical for Bus Stop
  • ١٩٥٨ BAFTA Film Award nomination: Best Foreign Actress for The Prince and the Showgirl
  • ١٩٥٨ David di Donatello Award (Italian): Best Foreign Actress for The Prince and the Showgirl
  • ١٩٥٩ Crystal Star Award (French): Best Foreign Actress for The Prince and the Showgirl
  • ١٩٦٠ Golden Globe، Best Motion Picture Actress in Comedy or Musical for Some Like It Hot
  • ١٩٦٢ Golden Globe، World Film Favorite: Female
  • Star on the Hollywood Walk of Fame ٦١٠٤ Hollywood Blvd.
  • ١٩٩٩ she was ranked as the sixth greatest female star of all time by the American Film Institute in their list AFI's ١٠٠ Years... ١٠٠ Stars.
  • Sweetheart of The Month ١٩٥٣ (Playboy)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Churchwell، Sarah (٢٠٠٤). The Many Lives of Marilyn Monroe. Metropolitan Books. ISBN ٠-٨٠٥٠-٧٨١٨-٥.
  • Clayton، Marie (٢٠٠٤). Marilyn Monroe: Unseen Archives. Barnes & Noble Inc.. ISBN ٠-٧٦٠٧-٤٦٧٣-٧.
  • Evans، Mike (٢٠٠٤). Marilyn: The Ultimate Book. MQ Publications. ASIN B٠٠٠FL٥٢LG.
  • Kouvaros، George. ""The Misfits": What Happened Around the Camera". Film Quarterly (University of California Press) ٥٥ (٤): ٢٨–٣٣. doi:١٠٫١٥٢٥/fq. ٢٠٠٢٫٥٥٫٤٫٢٨.
  • Gilmore، John (٢٠٠٧). Inside Marilyn Monroe، A Memoir. Ferine Books، Los Angeles. ISBN ٠-٩٧٨٨٩٦٨٠-٧.
  • Goode، James (١٩٨٦). The Making of "The Misfits". Limelight Editions، New York. ISBN ٠-٨٧٩١٠-٠٦٥-٦.
  • Guiles، Fred Lawrence (١٩٩٣). Norma Jean: The Life of Marilyn Monroe. Paragon House Publishers. ISBN ١-٥٥٧٧٨-٥٨٣-X.
  • Harris، Warren G. (٢٠٠٢). Clark Gable، A Biography. Aurum Press، London. ISBN ١-٨٥٤١٠-٩٠٤-٩.
  • Jacke، Andreas: Marilyn Monroe und die Psychoanalyse. Psychosozial Verlag، Gießen ٢٠٠٥، ISBN ٩٧٨-٣-٨٩٨٠٦-٣٩٨-٢، ISBN ٣-٨٩٨٠٦-٣٩٨-٤
  • Jewell، Richard B. ; Harbin، Vernon (١٩٨٢). The RKO Story. Octopus Books، London. ISBN ٠-٧٠٦-٤١٢٨٥-٠.
  • Monroe، Marilyn; Hecht، Ben (٢٠٠٠). My Story. Cooper Square Press. ISBN ٠-٨١٥٤-١١٠٢-٢.[١٤٥]
  • Olivier، Laurence (١٩٨٢). Confessions Of an Actor. Simon and Schuster. ISBN ٠-١٤-٠٠٦٨٨٨-٠.
  • Riese، Randall; Hitchen، Neal (١٩٨٨). The Unabridged Marilyn. Corgi Books، London. ISBN ٠-٥٥٢-٩٩٣٠٨-٥.
  • Russell، Jane (١٩٨٦). An Autobiography. Arrow Books، London. ISBN ٠-٠٩-٩٤٩٥٩٠-٢.
  • Server، Lee (٢٠٠١). Robert Mitchum، Baby I Don't Care. St. Martin's Press، New York. ISBN ٠-٥٧١-٢٠٩٩٤-٧.
  • Spoto، Donald (٢٠٠١). Marilyn Monroe: The Biography. Cooper Square Press. ISBN ٠-٨١٥٤-١١٨٣-٩.
  • Staggs، Sam (٢٠٠٠). All About "All About Eve". St. Martin's Griffin، New York. ISBN ٠-٣١٢-٢٧٣١٥-٠.
  • Summers، Anthony (١٩٨٥). Goddess، The Secret Lives of Marilyn Monroe. Guild Publishing، London. ISBN ٠-٥٧٥-٠٣٦٤١-٩.