بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کیانوو ڕیڤز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیانوو ڕیڤز
بە ئینگلیزی: Keanu Charles Reeves
لەدایکبوون (١٩٦٤-٠٩-٠٢) ٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤ (تەمەن ٦٠ ساڵ)
بەیرووت، لوبنان
ناوی کاتی لەدایکبوونKeanu Charles Reeves
باوکساموێل ناولین ڕیڤز، جونیۆر
دایکپاتریشیا تایلۆر
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)جێنیفر سایم، ئەلێکساندرا گرانت
منداڵئاڤا ڕیڤز
زمانی زگماکیزمانی ئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئینگلیزی
پەروەردەکۆلێژی دی لا سال، قوتابخانەی ھونەریی ئیتۆبیکۆک، قوتابخانەی جێگرەوەی ئامادەیی ئەڤۆندەیل، پەیمانگای کۆلێژی باکووری تۆرۆنتۆ، قوتابخانەی کۆمەڵایەتی ئەمریکی لە بەیرووت
دانیشتوویلۆس ئانجلەس، تۆرۆنتۆ
شوێنی کارلۆس ئانجلەس
دەستپێکی چالاکی١٩٨٤
باری تەندرووستیدیسلێکسیا
بەکارھێنانی دەستچەپلەر
ئامێری مۆسیقاbass، گیتار، دەنگ
فیلمۆگرافیفیلمۆگرافیای کیانوو ڕیڤز
خەڵاتەکانخەڵاتی ئێم تی ڤی بۆ باشترین دووانە لەسەر شاشە، خەڵاتی ئێم تی ڤی بۆ خوازیارترین پیاو، خەڵاتی ئێم تی ڤی بۆ باشترین ڕۆڵی پیاوان، ئەستێرە لەسەر ڕێڕەوی ناوبانگ لە ھۆلیوود، تایم ١٠٠
ڕۆڵی بەرچاونیۆ

کیانوو چارڵز ڕیڤز (لەدایکبووی ٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤) ئەکتەرێکی کەنەدی و بەرھەمھێنەر و دەرھێنەریشە. ڕیڤز بەھۆی کارە نواندنەکانییەوە ناسراوە، ساڵی ١٩٨٩ تا ١٩٩١ بەشداربوو لە زنجیرەی بیل و تێد فرەنچایز، دواتر لە ساڵی ١٩٩١ لە فیلمی خاڵ پچڕان، و فیلمی سپید لە ١٩٩٤، ھەرسێ بەشەکەی مەیتریکس لە ١٩٩٠ تا ٢٠٠٣. جگە لەوەش لەچەندین فیلمی دیکە دەرکەوتووە وەک پەیوەندییە مەترسیدارەکان ھەروەھا فیلمی ترسناکی دراکولای برام ستۆکەر لە ساڵی ١٩٩٢. دوای چالاکبوونی لەپیشەسازی فیلمدا، تواناکانی ڕیڤز ستایشکران. ھەروەھا خرایە سەر شەقامی ناودارانی ھۆڵیوود.

ڕۆڵە بەرچاوەکانی کیانوو بریتین لە نیۆ، جۆن کۆنستانتین و نوێترینیان جۆک ویک لە فیلمی جۆن ویکدا کەوا کیانوو بۆ بەشی دووەمی فیلمەکەش گەڕایەوە و بە یەکێک لەباشترین فیلمە ئاکشنییەکانی مێژوو دادەنرێت.

پەروەردە

[دەستکاری]

لە لوبنان لەدایک بووە لە باوکێکی ئەمریکی کە بە ڕەچەڵەک ئەورووپی بووە، لەوانە پورتوگالی، سکۆتلەندی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ھۆڵەندی و چینی. ناوی ساموێل ناولین ڕیڤزە و دایکی بەریتانییە، پاتریشیا، کچە نمایشکارە. ھەروەھا خوشکێکی ھەیە بە ناوی کیم. پەیوەندی نێوان دایک و باوکی جێگیر نەبوو، بۆیە جیابوونەوە و باوکی ڕووی لە ھاوای کرد. تەنھا جارێک کیانووی کوڕی بینیوە کە تەمەنی سێزدە ساڵ بووە. کیانوو و خوشکەکەی و دایکی ڕوویان لە نیویۆرک کرد و دایکی لەوێ ھاوسەرگیری لەگەڵ بەرھەمھێنەرێک کرد بە ناوی پۆڵ ئارۆن. پاشان گەشتیان کرد بۆ تۆرۆنتۆ و کیانوو ڕەگەزنامەی کەنەدی وەرگرت، کە تا ئێستاش ڕەگەزنامەی کەنەدای بەدەستەوەیە؛ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دایکی تەڵاق درا و دایکی دووجار ھاوسەرگیری کردووە. یەکەم جار بە ڕۆبەرت میلەر بوو، کە لەگەڵیدا کچێکی بوو بەناوی کاری نا کە نیوە خوشکی کیانووە لە ساڵی ١٩٧٦، دواتر دایکی ھاوسەرگیری لەگەڵ جاک بۆند کرد کە خاوەنی ئارایشتگەی قژ بوو. ھەروەھا جیابوونەتەوە و لە ئێستادا دایکی لە بواری دیزاینی جلوبەرگدا کاردەکات. باوکی بە تۆمەتی ھەڵگرتنی مادەی ھۆشبەر زیندانی کراوە و لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٩٦ ئازاد کراوە.

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

پەیوەندی خێزانی و سۆزداری

[دەستکاری]

ڕیڤز لە ڕێگەی دایکییەوە مافی ڕەگەزنامەی بەریتانی ھەیە، و ھاووڵاتییەکی کەنەدییە و خۆی بەو شێوەیە دەناسێنێت.

کچە ھاوڕێی ڕیڤز، جێنیفر سایم، دوای ھەشت مانگ لە دووگیانبوونی بە ئاڤا سایم ڕیڤزی کوڕیان، لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩، بەڵام کوڕەکەیان بە مردوویی لەدایک بوو. ئەو فشارەی ئەم ڕووداوە لەسەر پەیوەندییەکەی نێوانیان دانا، بووە ھۆی جیابوونەوەیان دوای چەند ھەفتەیەک. لە ٢ی نیسانی ٢٠٠١، جێنیفر لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا بە تەنھا لە شەقامی کواھینگا تووشی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێل بوو، لەوێش خۆی بە سێ ئۆتۆمبێلی وەستاودا کێشا و چەندین جار وەرگەڕا و لە ئۆتۆمبێلەکەیەوە فڕێدرا. دەسەڵاتداران پێیان وابوو کە ئەو کچە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، جێنیفر تووشی خەمۆکی بووە و دوو دەرمانی بۆ نووسراو لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە. ڕیڤز کە بڕیار بوو لە بەھاری دواتردا پشت بە پشت دەست بە وێنەگرتنی درێژەی فیلمەکانی ماتریکس بکات، بەپێی وتەی ھاوڕێکەی برێت دۆمرۆز، گیتارژەنی گرووپی ڕۆکی ئەڵتەرناتیڤ دۆگستار، بەدوای «ئاشتی و کاتدا دەگەڕێت».

لە ساڵی ٢٠٠٨دا ڕیڤز بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ خانمە مۆدێل و ئەکتەری ناوداری ئەمریکی چین چۆو ھاوڕێیەتی کرد. ڕیڤز لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ئاھەنگێکی ئێوارەدا ھونەرمەند ئەلێکساندرا گرانتی ناسی، بوونە ھاوڕێ و دەستیان بە ھاوکاریکردن کرد بۆ کتێبێک.

ئایین و بۆچوونەکانی دیکەی

[دەستکاری]

ھەرچەندە زۆرجار بە بودایی یان مولحید وەسف دەکرێت، لەگەڵ ئەوەی وەک «بێدینێکی بەناوبانگ» ناوزەد دەکرێت، بەڵام ڕیڤز کەسێکی نائاینییە و ناوبەناو باوەڕی بە خودا یان ھەندێک دەسەڵاتی باڵاتری دیکە دەربڕیوە، ڕوونی دەکاتەوە کە باوەڕبوونی بە خودا و شەیتان مەرج نییە بە مانای «ھەبوونی سمێڵێکی سپی درێژ و چنگاڵێکی خراپ بێت». لە ساڵی ٢٠١٣ پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا کەسێکی ڕۆحییە، بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە کە باوەڕی بە «خودا، ئیمان، ئیمانی ناخ، خود، سۆز و شتەکان» ھەیە و «زۆر ڕۆحییە» و «زۆر بەخشندەیە». ڕیڤز بەگشتی لەبارەی بیروباوەڕە ڕۆحییەکانی خۆیەوە خۆپارێز بووە و دەڵێت ئەو بیروباوەڕە شتێکی «کەسی و تایبەتە». کاتێک ستیڤن کۆلبێرت پرسیاری بیرکردنەوەکانی لێکرد سەبارەت بەوەی کە دوای مردن چی ڕوودەدات، ڕیڤز وەڵامی دایەوە و وتی: دەزانم ئەو کەسانەی ئێمەیان خۆشدەوێت بیرمان دەکەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «كيانو ريفز»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥.