ئالیا بات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئالیا بات لە ساڵی ٢٠١٩، لەکاتی بەبازاڕکردنی فیلمی کەلەنک
لەدایکبوون (١٩٩٣-٠٣-١٥) ١٥ی ئازاری ١٩٩٣ (تەمەن ٣٠ ساڵ)
پیشەئەکتەر، گۆرانبێژ
چالاکبوون٢٠١٢ تاکوو ئێستا
باوان(ەکان)ماھیش بات (باوک) - سۆنی ڕازدان (دایک)


ئالیا بات (لەدایکبووی ١٥ی ئازاری ١٩٩٣) خانمەئەکتەر و گۆرانیبێژێکی بە ڕەگەز ھیندی و ھەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانییە،[١] کە زیاتر لە سینەمای بۆلیوود دەرکەوتووە. ئالیا یەکێکە لە گرانترین خانمەئەکتەرانی ھیند، تا ساڵی ٢٠١٩ ئالیا براوەی چوار خەڵاتی فیلم فەیرە. لە ساڵی ٢٠١٤، ناوی لە لیستی ١٠٠ کەسایەتی ھیندی ھات بەپێی گۆڤاری فۆربیس.[٢]

ئالیا لە خێزانێکی ھونەریدا لە دایکبووە، باوکی فیلمسازی بۆلیوود، ماھیش بات و دایکیشی خانمەئەکتەر سۆنی ڕەزدانە. لە ساڵی ١٩٩٩، بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەرێکی منداڵ لە فیلمێکی ھەستبزوێن بەناوی (Sangharsh) بەشداریکرد، دوای ئەم فیلمە ئەوا ئالیا بۆ یەکەمینجار بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی خوێندکاری ساڵ (٢٠١٢) لەپاڵ ھەریەکە لە ڤارون داڤان و سیدھارت مەلھۆترا دەرکەوت، فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی کاران جۆھەر.[٣] دوای ئەم فیلمە ئالیا لە چەند فیلمێکی کۆمپانیای دارما پرۆدەکشن (بەرھەمھێنانی کاران جۆھەر) دەرکەوت لەوانە، ٢ ستەیتس (٢٠١٤)، ھەمپتی شارما کی دلوھانیا (٢٠١٤)، دێر زیندەگی (٢٠١٦)، بادرینات کی دولھانیا (٢٠١٧).

ئالیا بات خەڵاتی فیلم فەیری بۆ باشترین خانمەئەکتەری بردەوە بۆ فیلمەکانی ئورتا پەنجاب (٢٠١٦)، ڕازی (٢٠١٨)، ھەروەھا گەلی بۆی (٢٠١٩).[٤] جگە لە کاری نواندن، ئالیا چەند جارێک گۆرانی تاکی گوتووە لەوانە، "سیماجوان" لە ساڵی ٢٠١٤،[٥] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٠، گۆرانی «توم سێ ھی» بۆ فیلمی (Sadak 2) بڵاوکردەوە.[٦]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

کلیل
Films that have not yet been released ئاماژەن بۆ ئەو فیلمانەی کەھێشتا نمایشنەکراون.
ساڵ فیلم ڕۆڵ تێبینی
١٩٩٩ Sangharsh Young Reet Oberoi دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠١٢ خوێندکاری ساڵ شانیا سینگانیا پاڵێوراو بۆ باشترین کجەئەکتەر بۆ یەکەم دەرکەوتن لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر
٢٠١٤ ڕێگای خێرا (Highway) ڤیرا تریپاتی باراوەی خەڵاتی باشترین کچەئەکتەری فیلم فەیر لەلایەن ڕەخنەگرانەوە
پاڵێوراو بۆ —خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین کچەئەکتەر
٢٠١٤ ٢ ویلایەت (2 States) ئەنانیا
٢٠١٤ ھەمپتی شارما کی دولھەن (Humpty Sharma Ki Dulhania) Kavya Pratap Singh
٢٠١٤ چوون بۆ بۆماڵەوە (Going Home) ڕۆڵی خۆی وەک ئالیا کورتە فیلم
٢٠١٤ ناشرین (Ugly) شالینی بەتەمەنی گەنج دەرکەوتنی کورت[٧]
٢٠١٥ نایاب (Shaandaar) ئالیا ئارۆرا
٢٠١٦ کاپور و نەوەکانی تیا مالیک
٢٠١٦ فڕینی پەنجاب (Udta Punjab) باورا/مانی جان خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین کەچەئەکتەر
٢٠١٦ ئەی دڵ، دژوارە دیجەی دەرکەوتنی تایبەتی (کورت)
٢٠١٦ ئەی ژیان (Dear Zindagi) کیارا پاڵێوراو بۆ خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین کەچەئەکتەر
٢٠١٧ بووکەکەی بەدرینات (Badrinath Ki Dulhania) ڤیادی تریدێڤی پاڵێوراو بۆ خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین کەچەئەکتەر
٢٠١٨ بەخێربێن بۆ نیویۆرک (Welcome to New York) کەسایەتی خۆی دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠١٨ ڕازی (Raazi) سێھمەت خان خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین کەچەئەکتەر
پاڵێوراو بۆ خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین کەچەئەکتەر ڕەخنەگرانە
٢٠١٨ سفڕ (Zero) وەک خۆی دەرکەوتنی تایبەتی[٨]
٢٠١٩ کوڕی سەرشەقام (Gully Boy) سەفینە فردۆسی
٢٠١٩ کەلەنک (Kalank) ڕووپ
٢٠١٩ بەشی دووەمی خوێندکاری ساڵ (Student of the Year 2) بێناو دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی ھووک ئەپ سۆنگ"[٩]
٢٠٢٠ براھماسترا (Brahmastra) Film has yet to be released ئیشا لەقۆناغی وێنەگرتندایە[١٠][١١]
٢٠٢٠ RRR Film has yet to be released سیتا لەقۆناغی وێنەگرتندایە
فیلمی سینەمای تێلگۆیە

گۆرانی[دەستکاری]

جگە لەکاری ئەکتەری ئالیا وەک گۆرانیبێژی پلەی باکیش لە فیلمەکان بەشدارە.

گۆرانی ساڵ ئەلبوومی فیلم س
"Sooha Saha" ٢٠١٤ ڕێگای خێرا [١٢]
"Samjhawan Unplugged" ھەمپتی شارما کی دولھانیا [١٣]
"Ikk Kudi (Club Mix)" ٢٠١٦ ئورتا پەنجاب [١٤]
"Love You Zindagi (Club Mix)" دێر زیندەگی [١٥]
"Ae Zindagi Gale Laga Le – 2" [١٥]
"Humsafar (ڤێرژنی تایبەت بەخۆی)" ٢٠١٧ بەدرینات کی دولھانیا [١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Alia Bhatt opens up about not being able to vote in India – Interesting statements by Alia Bhatt". The Times of India. Retrieved 2021-02-13.
  2. ^ "2019 Celebrity 100". Forbes India. Archived from the original on 19 December 2019. Retrieved 20 December 2018.
  3. ^ World, Republic. "Before 'SOTY', Alia Bhatt made her debut aschild artist with this film". Republic World (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-13.
  4. ^ "Filmfare Awards 2020: Alia Bhatt wins the Best Actor female trophy for Gully boy, after Raazi and Udta Punjab". PINKVILLA (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-13. ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Alia Bhatt to sing 'Samjhawan Unplugged' for Humpty Sharma Ki Dulhania". The Indian Express. 28 حوزەیران 2014. Archived from the original on 14 July 2014. Retrieved 12 July 2014.
  6. ^ "Sadak 2 | Song – Tum Se Hi (Reprise) | Hindi Video Songs – Times of India". timesofindia.indiatimes.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-13.
  7. ^ "Ugly (2014)". Bollywood Hungama. Archived from the original on 2 January 2015. Retrieved 3 January 2015.
  8. ^ Lohana, Avinash (3 October 2017). "'Dwarf' SRK serenades his lovely ladies again". Pune Mirror. Archived from the original on 29 October 2017. Retrieved 11 November 2017. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Coutinho, Natasha (27 نیسان 2019). "Alia Bhatt, Tiger Shroff shoot for 'hook-up' song in Student of the Year 2". Mumbai Mirror. Archived from the original on 27 April 2019. Retrieved 27 April 2019.
  10. ^ "'Brahmastra': Ranbir Kapoor, Alia Bhatt begin shooting today". The Times of India. 24 February 2018. Archived from the original on 25 February 2018. Retrieved 25 February 2018.
  11. ^ "After first glimpse of Brahmastra, Ayan Mukerji reveals on-screen names of Alia Bhatt and Ranbir Kapoor". Times Now. Archived from the original on 6 March 2019. Retrieved 4 March 2019.
  12. ^ "Highway (Original Motion Picture Soundtrack)". iTunes (Apple Inc.). 7 February 2014. Archived from the original on 8 February 2018. Retrieved 7 February 2018.
  13. ^ "Samjhawan (Unplugged by Alia Bhatt) [From "Humpty Sharma Ki Dulhania"] – Single". iTunes (Apple Inc.). 7 July 2014. Archived from the original on 8 February 2018. Retrieved 7 February 2018.
  14. ^ "Ikk Kudi (Club Mix) [From "Udta Punjab"] – Single". iTunes (Apple Inc.). 17 June 2016. Archived from the original on 8 February 2018. Retrieved 7 February 2018.
  15. ^ ئ ا "Dear Zindagi (Original Motion Picture Soundtrack)". iTunes (Apple Inc.). 17 June 2016. Archived from the original on 8 February 2018. Retrieved 7 February 2018.
  16. ^ "Humsafar (Alia's Version) [From "Badrinath Ki Dulhania"] – Single". iTunes (Apple Inc.). 9 March 2017. Archived from the original on 8 February 2018. Retrieved 7 February 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]