کاپور و نەوەکانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاپور و نەوەکانی
دەرھێنەرشاکون باترا
بەرھەمھێنەرکاران جۆهەر هیرۆ یاش جۆهەر ئەپروجا مەهتا
نووسینشاکون باترا ئایشی دیڤیتری
کاستعالیا بھات

سیدھارت مەلھۆترا فواد خان ، ڕیشی کاپور، ڕاتنا پاساک ،

ڕاجات کاپور
مۆسیقاگۆرانیەکان : بێنی دانیاڵ ،ئەمال مالیک، باداش ،ئارکۆ تانیش باخچی، نوکلیا
وێنەگری سینەماییجێفری بێیمان
ماوەی فیلم١٣٢ خولەک
وڵاتهندستان
زمانهندی
تێچوون٣٥ کرۆر
داھات١٥٢ کرۆر

کاپور و نەوەکانی فیلمێکی هندیە کە جۆری دراما لە دەرهێنانی شاکون باترا ، کاران جۆھەر و هیرۆ یاش جۆهەر و ئەپروجا مەهتا بەرهەمهێنەرانی فیلمەکەن. کاپور و نەوەکانی لە ١٨ی سێی ساڵی ٢٠١٦ نمایشکراو لە سەرتاسەری جیهاندا ١٥٢ کرۆری کۆکردەوە کە دەکاتە ٢٣ ملیۆن دۆلار [١] تێچونی فیلمەکەش ٣٥ کرۆر بووە کە دەکاتە ٥.٢ ملیۆن دۆلار [١]

چیرۆک[دەستکاری]

ڕاهول و ئارجون دوو بران دوای بیستنی هەواڵی جەڵتەی باپیرە ٩٠ ساڵەکەیان دەگەڕێنەوە ماڵەوە، ڕاهول ڕۆماننوسێکی سەرکەوتووە و ئارجون کێشەی بڵاوبونەوەی ڕۆمانەکەی خۆی هەیە. سونیتا و هاراش کە دایکو باوکی ئەم دوو کوڕەن زیاتر شانازی بە ڕاهولەوە دەکەن ئەمەش ئارجون ئازار دەدات، دوو براکە نزیک نین لە یەکەوە هەرچۆن کە سونیتا و هاراش دوای ماوەیەکی زۆر لە هاوژینی کێشەگەلێکیان هەیە ئامارجیت کاپور کە گەورەی بنەماڵەکەیە ئاواتی ئەوەیە وێنەیەکی خێزانی پێکەوە بگرن کە هەموو ئەندامەکان بە دڵخۆشی لە وێنەکەدا دەربکەون.

کاست[دەستکاری]

  • ڕیشی کاپور بە ڕۆڵی ئامارجیت کاپور
  • ڕاتنا پاساک بە ڕۆڵی سونیتا کاپور
  • ڕاجار کاپور بە ڕۆڵی هاراش کاپور
  • سیدھارت مەلھۆترا بە ڕۆڵی ئارجون کاپور
  • فواد خان بەڕۆڵی ڕاهول کاپور
  • عالیا بھات بە ڕۆڵی تیا مالیک

بەرهەم هێنان[دەستکاری]

کاران جۆھەر لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ ناوی فیلمی داهاتوی خۆی راگەیاند (کاپور و نەوەکانی) جۆهەر وتی کاستێکی پڕ ئەستێرەمان هەیە ، سیدھارت مەلھۆترا و فواد خان ڕۆڵی دوو برا دەگێڕن ، ڕیشی کاپوریش ڕۆڵی باپیریان دەگێڕێت. جۆهەر وتیشی شەش ئەکتەر ڕۆڵەکەی فواد خانیان ڕەتیان کردۆتەوە. ئاکشای کومار ڕۆڵەکەی ڕەت کردەوە بە چونکە حەزی بە کەسایەتیەکە نەبووە و سەیف عەلی خانیش لەبەر سەرقاڵی ڕۆڵەکەی وەرنەگرت[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]