ئاشانتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاشانتی
بە ئینگلیزی: Ashanti
لەدایکبوون (١٩٨٠-١٠-١٣) ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
Glen Cove، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونAshanti Shequoiya Douglas
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Nelly
زمانی زگماکیئینگلیزیی ئەمریکی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی، ئینگلیزیی ئەمریکی
زمانی نووسینئینگلیزی
بواری کارنووسینەوەی مۆسیقا
پەروەردەGlen Cove High School
دەستپێکی چالاکی١٩٨٩
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩
جۆری دەنگسۆپرانۆ
ئامێری مۆسیقادەنگ
خشتەی تۆمارەکانAshanti discography
چەشنمۆسیقای پۆپ، ڕیتم و بلووزی هاوچەرخ، مۆسیقای هیپ هۆپ
کۆمپانیای تۆمارکردنMurder Inc. Records، Epic Records، Jive Records
خەڵاتەکانخەڵاتی گرامی
پاڵێوراوە بۆبراوەکانی خەڵاتی گرامی بۆ باشترین ھونەرمەندی نوێ
وێبگەhttp://ashantithisisme.com

ئاشانتی شیکۆیا دۆگلاس (بە ئینگلیزی: Ashanti Shequoiya Douglas) لەدایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٠، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و بەرھەمھێنەری تۆمار و سەماکار و ئەکتەر و مۆدێلی ئەمریکییە. لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا. ئاشانتی بەھۆی یەکەم ئەلبوومی خۆیەوە بەناوبانگ بوو بە ناوی ئەشانتی، کە گۆرانیی "فوولیش" بووە پڕفرۆشترین گۆرانی ھەفتەی یەکەمی، لە مانگی نیسانی ٢٠٠٢دا زیاتر لە ٥٠٣ ھەزار دانە لە ئەمریکا فرۆشرا. ئەلبومەکە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد بۆ گەورەترین فرۆشی ھەفتەی یەکەم بۆ ھونەرمەندێکی ژن، کە فرۆشی ھەفتەی یەکەمی ئەلیسیا کیس و لۆرین ھیڵی تێپەڕاند.[١] ھەر لەو ھەفتەیەدا بووە یەکەم گۆرانیبێژی ژن کە دوو گۆرانی لە ١٠ باشترین گۆرانییەکانی بیلبۆرد ھۆت ١٠٠دا ھەبێت، بە گۆرانییەکانی "فوولیش" و " خۆشەویستی چییە؟". دیسان ئاشانتی بە سێ گۆرانی یەکەمی "فوولیش"، "خۆشەویستی چییە؟" و "ھەمیشە لە کاتدا" ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی لە بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ تۆمارکرد لە ھەمان ھەفتەدا، بووە یەکەم ژن کە ئەو سەرکەوتنە بەدەستبھێنێت.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەم خەڵاتی گرامی بۆ باشترین ئەلبوومی ڕیتم و بلووزی بەدەستھێنا بە ئەلبومێک کە ناوی خۆی لێنابوو. تا ساڵی ٢٠٠٨ نزیکەی ١٥ ملیۆن دانە لە گۆرانییەکانی لە جیھاندا فرۆشتبوو.[٣] ئاشانتی کۆتایی بە ساڵانی ٢٠٠٠ ھێنا وەک سێیەم ھونەرمەندی بەناوبانگی ڕیتم و بلووز دوای ئەلیسیا کیس و بیۆنسێ.[٤] ھەروەھا وەک ٣٨ھەمین باشترین ھونەرمەندی ئەو دەیەیە ڕیزبەندی کراوە.[٥] و گۆرانی «فوولیش» پلەی ١٧ی لەم دەیەدا بەدەستھێنا بە فرۆشتنی زیاتر لە ٧٫٤ ملیۆن دانە لە ئەمریکا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Margena A. Christian (June 9, 2008). Ashanti returns more empowered with 'The Declaration'. Accessed September 7, 2008.
  2. ^ Guinness World Records 2005: Special 50th Anniversary Edition (2005). pg. 196. UK: Guinness Publishing Ltd. ISBN 1-892051-22-2, en Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN..
  3. ^ "Superstar Ashanti Will Bring Down the House at The Grove's Free Summer Concert Series Finale on August 27". Business Wire. ۲۰۱۱-۱۰-۲۵. Archived from the original on 26 آوریل 2013. Retrieved 2011-11-24. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٦ی نیسانی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  4. ^ Grein, Paul (۲۰۰۹-۰۷-۲۲). "Chart Watch Extra: The Top 20 New Acts Of The 2000s". New.music.yahoo.com. Retrieved 2011-11-24. {{cite web}}: Text "Chart Watch - Yahoo! Music" ignored (help)
  5. ^ http://www.billboard.biz/bbbiz/charts/decadeendcharts/chart_display.jsp?&f=Artists+Of+The+Decade&g=Decade-end+Artists